به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى 39 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنى پارتى کرێکارانى کوردستان په‌که‌که، كه‌ پێنانه‌ نێو 40 مین ساڵى تێکۆشان پیرۆزبایى له‌ ته‌واوى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان‌و ئافرێنه‌ر‌و دامه‌زرێنه‌رى بزوتنه‌وى ئازادیخوازى گه‌لى کورد رێبه‌ر ئاپۆ، ته‌واوى گه‌لى کورد، گه‌لانى بنده‌ستى رۆژهه‌ڵاتى ناوین‌و مرۆڤایه‌تى ده‌که‌ین.

له‌دواى دروستبوونى چه‌ندین جوڵانه‌وه‌‌و سه‌رهه‌ڵدان له‌ چوارپارچه‌ى کوردستاندا، که‌ ته‌واوى ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه‌ کوژانه‌وه‌، یان نه‌یانتوانى ببنه‌ به‌دیهێنه‌رى خه‌ون‌و ئاواته‌ گه‌وره‌کانى گه‌له‌که‌مان‌و سنوردار به‌ پارچه‌یه‌ک‌و ناوچه‌یه‌ک مانه‌وه‌، دروستبوونى پارتى کرێکارانى کوردستان به‌ چه‌مکێکى نوێ، هێڵێکى نوێى تێکۆشان بووه‌ هیوایه‌ک بۆ ته‌واوى گه‌لى کورد له‌ چوارپارچه‌ى کوردستان‌و له‌ ئه‌مڕۆشدا که‌ پێده‌نێته‌ ساڵى چله‌مى تێکۆشانى، نه‌ک ته‌نیا بۆ گه‌لى کورد به‌ڵکو بۆ ته‌واوى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوین‌و مرۆڤایه‌تى بۆته‌ هیواو ئومێد.

هێڵى تێکۆشانى بزوتنه‌وه‌ى ئازایخوازى گه‌لى کورد به‌ پێشه‌نگایه‌تى رێبه‌ر ئاپۆ و په‌که‌که‌ توانى ببێته‌ هێڵێکى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و پرۆژه‌‌و پیلانانه‌ى که‌ بۆ له‌ناوبردنى گه‌لى کورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌رى کوردستان داده‌نران‌و داگیرکه‌رانى رووبه‌ڕووى په‌شۆکاوى‌و  تێکشکاندنى ته‌واوى پیلانه‌کانیان کردۆته‌وه‌‌و ئه‌مڕۆ به‌م رێبازه‌ گه‌لى کورد سووره‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامى تێکۆشان‌و سه‌ڵماندوویه‌تى که‌ له‌ناوچوونى ته‌نیا خه‌یاڵێکه‌ بۆ داگیرکه‌ران.

ئه‌م هێڵه‌ که‌ هێڵى به‌رخۆدانى دیموکراتى، ئازادى ژن‌و پێکه‌وه‌ژیانى گه‌لان‌و ژینگه‌ پارێزیه‌، بۆته‌ گه‌وره‌ترین کۆسپ له‌ به‌رامبه‌ر سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى جیهانى‌و هێڵى ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌‌و بووه‌ به‌ هیوا بۆ ئازادى ته‌واوى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوین‌و مرۆڤایه‌تى. په‌که‌که‌ به‌ ته‌نیا په‌یوه‌ست نه‌بوونى به‌ کورده‌وه‌ ئه‌مڕۆ بووه‌ته‌ بزوتنه‌وه‌یه‌ک بۆ ته‌واوى گه‌ل‌و مرۆڤایه‌تى بن ده‌ست‌و زوڵملێکراو‌و به‌ خۆ گه‌یاندنى به‌ ئاستى سیسته‌می کۆنفیدرالیزمى دیموکراتى به‌ره‌نگارى سیسته‌مى ناعه‌داله‌ت، ده‌سه‌ڵاتدار، سه‌رمایه‌دارى‌و هه‌گه‌مۆنى جیهانى ده‌بێته‌وه‌، بووه‌ به‌ وه‌ڵام بۆ هاوارى ته‌واوى ئه‌وانه‌ى هاوار‌و بانگى ئازادیان ده‌کرد له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.

له‌سه‌ر ئاستى کوردستاندا په‌که‌که‌ توانى چه‌مکى کلاسیکى پارچه‌چێتى تێپه‌ڕێنێت‌و له‌مه‌شدا پێشه‌نگایه‌تى بۆ یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى بکات‌و به‌مه‌ش بووه‌ هێڵێک له‌ ئاستى لوتکه‌دا له‌ به‌رامبه‌ر هێڵى نه‌ته‌وه‌ په‌رست‌و پاچه‌چیه‌تى. به‌ بوینادنانى په‌که‌که‌ هێڵى کوردى ئازاد‌و ویستى ژیانى ئازاد له‌دایک بوو، ئه‌مڕۆ به‌ به‌رخۆدان ئه‌مه‌ى سه‌ڵماندووه‌‌و ته‌سلیم نابێت.

بزوتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى گه‌لان په‌که‌که‌ ئه‌مڕۆ به‌ بونیادنانى سیسته‌مى دیموکراتى ئازادى‌و به‌یه‌که‌وه‌ ژیانى گه‌لان‌و هێڵى نه‌ته‌وه‌یى دیموکرات‌و ئازادى ژن‌و پاراستنى جه‌وهه‌رى بۆته‌ هیوایه‌ک بۆ ته‌واوى گه‌لان‌و هه‌ر ده‌چێت ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوین ده‌بێته‌ هه‌وێنێک بۆ تێکشکاندنى ته‌واوى پیلانه‌کان، ئه‌مڕۆ گه‌لى کورد له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا بووه‌ته‌ خاوه‌نى سیاسه‌تى دیموکراتی و هێزێکى پاراستنى له‌ ئاستى رۆژهه‌ڵاتـى ناوین‌و مرۆڤایه‌تى ئه‌مه‌ش بووه‌ به‌ ده‌ستکه‌وتى بێ وێنه‌ بۆ گه‌لى کورد له‌ ته‌واوى بواره‌کانى سیاسى، کۆمه‌ڵایه‌تى، له‌شکرى.

له‌ ئه‌مڕۆداو به‌ تایبه‌ت دواى هه‌ره‌س هێنانى سیسته‌مى ده‌سه‌ڵاتى باشورى کوردستان که‌ هه‌ڵگرى زیهنیه‌تى نه‌ته‌وه‌په‌رستى‌و نادیموکراتى‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ پرۆژه‌ى نه‌ته‌وه‌ى دیموکرات‌و به‌یه‌که‌و ژیان باشترین چاره‌سه‌ریه‌ بۆ ته‌واوى ئه‌و شکستانه‌ى که‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مانى هێناوه‌‌و رۆژانه‌ مه‌ترسى کۆمه‌ڵکوژى‌و قووڵکردنه‌وه‌ى شه‌ڕى نه‌ته‌وه‌، مه‌زهه‌ب، کۆمه‌ڵکوژى ره‌گه‌ز ده‌بێته‌وه‌.

وه‌ک ته‌ڤگه‌رى ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کورستان باوه‌ڕین به‌وه‌ى که‌ ئیدى له‌ناوچوون‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دواوه‌ بۆ گه‌لى کورد له‌ خواستى ئازادى‌و پێکه‌وه‌ ژیان له‌گه‌ل گه‌لان مه‌حاڵه‌، له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه‌ گه‌له‌که‌مان ده‌توانێت هه‌نگاوی گرنگتر‌و ده‌ستکه‌وتى زیاتر به‌ده‌ست بخات. بۆ ئه‌مه‌ش به‌ر له‌ هه‌ر شتێک پێویسته‌ ئازادى رێبه‌ر ئاپۆ که‌ ئه‌مڕۆ له‌ ژێر گۆشه‌گیریه‌کى توند دایه‌ له‌ دورگه‌ى ئیمراڵى بکه‌ینه‌ ئامانجى سه‌ره‌کى خۆمان، چونکه‌ وه‌ک چۆن بونیادنه‌رى هێڵى نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتى، کوردى ئازاد، به‌یه‌که‌وه‌ ژیانى گه‌لان رێبه‌ر ئاپۆ یه‌ هه‌تا ئه‌ویش ئازاد نه‌بێت ناتوانرێت ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ جێگیر بکه‌ین‌و بڵێین که‌ ته‌واوى پیلان‌و پیلانگێڕانمان بن بڕ کردووه‌‌و مه‌ترسیه‌کانمان کۆتایى پێ هێناوه‌، ئه‌وه‌ى که‌ بۆته‌ هۆکارى ئه‌م گۆشه‌گیریه‌ قورسه‌ خه‌بات‌و تێکۆشان‌و مانیفه‌ستۆى ئازادى گه‌لى کورد‌و گه‌لانه‌ له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆوه‌، له‌ ئێستاشدا خاوه‌نداریکردن‌و ئازادى رێبه‌ر ئاپۆ ‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سیسته‌مى ئیمرالى‌و تێکشکاندنى له‌م ساڵه‌دا ئه‌رکى سه‌ره‌کیمانه‌.

جارێکى تر ئه‌م یاده‌ له‌ رێبه‌ر ئاپۆ، ته‌واوى شه‌هیدان، گه‌لى کورد‌و گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوین‌و مرۆڤایه‌تى پیرۆز ده‌که‌ین‌و له‌ پێناو بونیادنانى سیسته‌مى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکرات‌و به‌یه‌که‌وه‌ ژیان هه‌موو هه‌وڵ‌و تێکۆشانێک به‌ ئه‌رکى خۆمان ده‌زانین.

 

ته‌ڤگه‌رى ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان

ده‌سته‌ى هاوسه‌رۆکایه‌تى

26 ـ 11 ـ 2017

 

 

تایبەتمەندییەکان: دۆسیە

زیادکردنی وەڵام