لەسەرەتای دروست بوونی حزبی کوردیەوە,حزب وەک بیرکەرەوەیەکی جیاواز نەهاتۆتە ناو ژیانی گشتیەوە,بەڵکو وەزیفەی حزب بەهێزکردنی خێڵ بووە,یان خێڵ داینەمۆی حزب بوە, بۆیە هەمیشە حزب وەک دیوارێک بۆتە پارێزەری دەسەڵاتەکانی خێڵ لەناو حکومرانیدا .

ئەشێت بڵێین ئەوە خێڵە حزب دروست دەکات نەک بیرکەرەوەی دی لەدەرەوەی خێڵ , ڕاستەسەرەتا چەند خوێنەوارێک نەخشەی حزب دەکێشن , بەڵام لەناوەندا ئەوخوێنەوارانە خۆیان دەکەونە پەراوێزەوە و خێڵ دەبێتە ئاڕاستەکەریان.

ئەگەرلەدەرەوەی خێڵیش کاربۆدروستکردنی حزب کرابێت , دواجار ئەوحزبە خراوەتەوە خزمەتی خێڵەوە , نەک بوبێتە دەرگایەک بۆکاڵکردنەوەی خێڵ , ساڵانی شەستەکان بۆئێمە ساڵانی دروست بوونی جەنگەڵێکە بەفۆرمێکی حزبیەوە ئەوکاتەی حزب وەزیفەڕاستەقینەکەی خۆی لەدەست دا.

حزب نەبویە دەرگایەک بۆهۆشیارکردنەوە , بەڵکو بویە دەوارێک بۆکۆکردنەوەی خێڵەکان و پڕچەک کردنیان بۆبەرگرییەک بەناوی گوتاری نەتەوەیی , گوتارەنەتەوەیەکەش لەپێناوی بەهێزکردنی خێڵ بوو نەک لەپێناو مافی نەتەوەیەک , بۆیە هەرخێڵ بڕیاری چارەنوسی نەتەوەی دا کۆی گشتی بازنەکانی دەوری حزب کۆی گشتی ئەوبیر کردنەوانەن لەدیوەخانەوە باڵانس وەردەگرن , دیوەخان یەکەمین قوتابخانەی حزبەو داواهەمین دەسەڵاتی باڵاشە , لەدەرەوەی ئەم فەزایە هەرجموجۆڵێک دەبێتە جێگەی گومان و پەراوێز خستنەوە

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام