ئەو هێزانەی دوای شکست و داروخانی یەکجارەکی، دوای ئەوەی هەزاران کارەساتی جەرگ بڕیان لەم هەرێمە خولقاند، دەرفەت نەماوە بۆ ئەوەی جارێکیتر خاوەندارێتی لەگەل بکەن، بەڵکو کاتی ئەوەیە دادگای بکرێن و سزای هەموو ئەم شتانەیان لێوەر بگیرێتەوە کە بەرامبەر بەگەلەکەیان کردوە، زەمەنێک بەناوی کوردایەتی و نیشتمان و خوێنی شەهیدان. هەموو شتێکیان لەم نیشتیمانە فەرهوود کرد.
بەڵام ئێستا دەیانەوێت و لە هەوڵی ئەوەدان بەچەنگە چڕێ جارێکیتر باری لاری خۆیان ڕاست بکەنەوە، بۆئەوەی تا دوانەفەسی ژیان بەناوی خاوەندارێتی لە گەل دەست لەتاڵان و بڕۆ هەڵنەگرن و درێژە بەکاروانی خۆیان بدەن لە تێکشکاندنی تاکی کورد، بەردەوامبن لەسەر ئەوکارەساتانەی بەدرێژای یەک چارەگە سەدەی ڕابردوو بەرامبەر بەهاونیشتمانیان کردوە.
چەنگەچڕێی ئەوانە بەڕوونی دیارە بۆهەستانەوەیە، هێزگەلیش هەیە وزەو تاقەی ئەم هەستانەوەیەن،  لەئێستایاندا دەیانەوێت درێژە بەم کاروانە بدەن، بۆ ئەوەی ڕێ لەهەستانەوەو درێژەدان بەم دۆخە نەخوزرەوە بگیرێت کاتی ئەوەیە ڕێگە نەدەن لەوەزیاتر نوێنەرایەتی گەل بکەن، چیتر بەم عەقلەوە پێشکەوتنی کۆڵگە بەرەو پێشەوە هەنگاو نانێ.
ئەوەی داکۆکی لە هەستانەوەی ئەمانە دەکات، ژیرو بیرمەندی سیاسی و هەڵکەوتەی خۆیان نیە بۆسیاسەت بەڵکو هەموو ئەوهێزانەش یارمەتی دەرن بۆ هەستانەوەیان کە ڕۆژگارێک دژی ئەم جۆرە سیاسەتەی ئەوانە بوو، ئەوە پێشی ناوترێت سیاسەت بەڵکو سیاسەت قۆستنەوەی هەلە، لەم هەلەی ئێستا باشتر بۆ رێکخستنی دۆخی هەرێم لەئارادانەبوە،
 دەتوانرا وەک عەبادی هەموو دەرفەتێکی دانوسان هەڵپەسێردرێن تا ئەوکاتەی حکومەتی هەرێم بڕیاری هەڵوەشانەوەی خۆی دەدات، مادام بڕیاری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی دەراوە. بۆیە دانوسان و دانیشتن هیچ شتێک سەوز ناکات لەگەڵ ئەومرۆڤانەی لەپۆستی هەرە باڵادان،
ئەوانە ڕۆژگارێک گوێیان لەئێوە نەگرتوە و پارەی میللەتیان دەست بەسەرداگرتوە، لەپێناوی بەرژەوەندی و حەزی شەخسیدا سەرفیان کردوە.
دانیشتن و هەنگاونان لەگەڵ ئەمانە، دەرفەتی هەستانەوەیەکی باش بەمانە دەدات و سوود لەشکستەکانیان وەردەگرن بۆ مانەوە لەهەرەمی دەسەڵات، بەڵام ئەوانەی کە پشگیری هەستانەوە و درێژەدان بەم جۆرە لەسیاسەت دەکەن ڕۆژگار هەموو جارێک دەرفەتی گونجاوی وەک ئێستایان بۆ ناخەتە بەردەست، بۆ ئەوەی بتوانن بەرژەوەندیەکانی میللەت بهێنەدی.
 لەکاتێکدا نەک هەردەبوو دانیشتن ڕەتکەنەوە دەبوایە هێڵی سوریشیان لەسەر هەندێ دەم و چاو هەبوایە کاتێک داوای حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن هیچ نەبێ لەم قۆناغەدا خزمەتێکی بچوک بەم میللەتەبکەن و بتوان دەست بەسەر هەندێک پارەی دزراودا بگرن و سجن کردنی هەندێک دزیش بهێنە بوون، بۆئەوەی گەل نیەتی پاکی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی بزانێت.
 ئەگەر ئەمەنەکرێت و هەر بەم عەقڵەی ئێستاوە ئیدارەی وڵات بدرێ، هەر ئەو بیرە کڵۆڵە ئیدارەی سیاسەت بکات، بەیانی گەل لەم ڕۆباشترنابێ و ڕونیش دیارە کە بەم عەقڵیەتەوە گەلەکەمان ڕوەو هەڵدێر دەبرێت کە هاتنەوەی ئەستەمە و ژیانێکی شکۆمەندی پڕ لەسەر بەرزی نابینرێتەوە.
بۆیە ئەوەی ئێستا دەبینرێت هەستێکی زۆزدارانەی ڕوون هەیە، بۆ ئەوەی وزە بدرێتەوە بەم تاقمەی کەخاوەنی شکستی چەندین ساڵەن لەهەرێم، دەشیانەوێت هەرئەوانە خاوەندارێتی لەناسنامەی تاکی کورد بکەن، ئەو تاکەی  شکۆو کەرامەتیان شکاندووە،
بۆیە هەڵەیەکی گەورە گەلی کورد لەم قۆناغە سەختەدا ئەوانە ڕێبەرایەتیان بکات، ئەوان لەکاتی هێمنی و ئارامیدا دزی و ڕاوڕووتیان لەم گەلە دەکرد ، نەیان توانی چەندسەعاتێک کارەبا بەڕەواببینن بۆگەلەکەیان و  هێندە بێویژدان بوون، هەڵسان بە بڕی مووچەی فەرمان بەران.
پێویستە ئەوانە لەهەموو شتێ دوورخرێنەوە و خەڵکانی بێلایەن لەم قۆناغە بەنێوبژی هاوپەیمانان و نەتەوەیەکگرتوانە، وڵات ئیدارەبدەن و پەیوەندیەکان لەگەڵ بەغدا چاک بکەنەوە، ژیانی میللەت بەشێوازێکی نوێ ئاڕاستەبکەن.  ئەمانە کۆتایان هاتوە پێویست ناکات لەم شکستە بهێنرێنە دەرەوەو جارێکیتر بەردەوامبن لەسەر بەڕێوە بردن.بەڵکو پێویستە لەناو زەلکاوی شکستەکانیاندا بخنکێن.
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام