ئەم دەستەواژەیە چەمکێکی فەلسەفیەو بەڕێز ئۆچالان .  وەک  سیستمێکی سیاسی بۆ پێکەوەژیانی گەلان بەئاشتی و دیموکراتی ،ئازادی ،یەکسانی  داد پەروەری .ئافراندویەتی . ئەم چەمکە فەلسەفیە . زهنیەتی کۆمەڵگە ،  بۆ پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵ کردن دەگۆڕێت .تا زهنیەت واتە بیرکردنەوەی مێشکی مرۆڤ ،ئەخلاق و هەڵوێستی بەئاراستەی دیموکراسی نەگۆڕێت کۆمەڵگە ناتوانێت ن فەلسەفەی نەتەوەی دیموکرات قبوڵ بکات .
نەتەوەی دیموکرات فکرە ،فەلسەفەیە ،مۆراڵە ، ئەقڵە  زانستە ،پەروەردەیە .
یەکێتی نێوان جیاوازیەکانە .نەک سڕینەوەی جیاوازیەکان  . هەر گروپێکی  کۆمەڵایەتی دەتوانێت  بەجیاوازیەکانی خۆیەوە بژی . بەناسنامەو کەلتوری خۆیەوە . هیچ گروپێکی ڕەگەزی ناچار بەگۆڕینی زمان  ،ڕەگەز،ئاین ،مەزهەب ،کەلتور ، ناکرێت . لەڕێگەی قانون یاخود بەبەکارهێنانی هێزی سەربازی یاخود پۆلیس و ئاسایش .سەپاندنی یەک زمانی کارێکی قێزەون و نادیموکراتیەو بێزاری و هەژاری کۆمەڵگە دەخوڵقێنێت .فرە ڕەنگی و بیرو ڕای جیاواز و لێبوردەیی دەبێتە هۆی دەوڵەمەندی و لەسیما گرنگەکانی کۆمەڵگەی نەتەوەی دیموکراتە . بیری پاشڤەڕۆی ناسیۆنالیزم و سەپاندنی ،یەک نەتەوە ،یەک زمان،یەک ئا ڵا،یەک ئاین و یەک مەزهەب . ئەخلاق و سیمای  سیاسی دەوڵەت نەتەوەیە .لەناو کۆمەڵگەی  نەتەوەی دیموکرات  ، شوێنێک بۆ ئەم چەمکە دژە مرۆڤایەتیانە بوونی نییە .سیستمی سیاسی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی نا ناوەند گەرا  دەخوڵقێنێت . ودەبێتە شوێنی بەڕێوەبردنی کارو باری گەلان بەشێوازێکی دیموکراتیانە . بەهەموو جیاوازیەجۆراو جۆرەکانیانەوە .هەر پێکهاتەیەکی ڕەگەزی و ئاینی چەند کەم بێت لەڕوی ژمارەوە .  مافی سیاسی و دیموکراتیانەی خۆی هەیە و پارێزراوە .دور لەوەی ببێت بەکۆیلەو پاشکۆی هیچ پێکهاتەیەکی تری ئاینی و ڕەگەزی لەخۆی گەورەتر. نەک وەک تورکمان و ئاسوری وکلدانەکانی باشوری کوردستان کە نوێنەرایەتی گەلانی خۆیان نا کە ن .بەڵکو ناچار کراون  بۆ بەرژەوەندی حیزبی  پارتی کار بکەن لەپەرلەمان دا  .وەک کورد بیر بکەنەوە نەک وەک نوێنەری گەلانی خۆیان .  لەنەتەوەی دیموکرات دا گەلان نوێنەری خۆیانن نەهیچ کەس و حیزبێکی تر .
 هەموو ئاین و ئاینزایەک ڕێز لێگیراوە کەم بن یازۆر هیچیان بەسەر ئەویتریا ن ناسەپێنرێت   . دیموکراسیەتی ڕاستەقینە  پێکەوەژیانی گەلان بەئاشتی ،دور لەشەڕانگێزی و قۆرخکاری و دەسەڵات خوازی و خۆسەپاندن فەراهەم دەبێت.نەتەوەی دیموکرات بۆخۆی دژ بە سیستمی دەسەڵات خوازیە . خۆسەری دیموکراتی و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی بۆ  گەلان بەبنەما دەگرێت . چەمکی نەتەوەی دیموکرات ، ئێستا لەڕۆژئاڤای کوردستان و باکوری سوریا بە پراکتیکی لەقۆناغی جێبەجێ کردندایە . لەسەرتا خواری هەموو جیهان  هێشتا ئەم داهێنانه فەلسەفیە نەگەشتووە پێیان .  بەو هیوایەی  لەباکوری  سوریاو ڕۆژئاڤاوە وەک نمونەیەکی  باڵای پێکەوەژیانی ئاشتیانەی گەلان و پێکهاتە ئاینیەکان بە ڕۆژهەڵاتی ناوین دا بڵاو ببێتەوە .چونکە بەهۆی چەمکی دەوڵەت نەتەوە ی خۆسەپێنەری دەسەڵات خواز ی قۆرخکار . زیاترلەسەد ساڵە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەناوشەڕو خوێن ڕشتن و کاول کاری و تێک دانی ژینگە و ئاوارەیی دان . گەلی کورد لەم  سەد ساڵەی ڕابردوو  پشکی شێری لەنەهامەتی و کارەسات و دابەش کردنی خاکەکەی و خوێن ڕشتن  بەرکەوتووە  . لەسەر دەستی دەوڵەت نەتەوەکانی جیهان و ناوچەکە .  بۆیە کورد  ئێستا لەڕۆژئاڤای کوردستان و باکوری سوریاوە کار بۆ گۆڕینی ئەوسیستمە ، سەپێنراوە شکست خواردووە خوێناویە ، ناسیونالیزمە دژبە مرۆڤایەتی و زیندەوەران و دژبەژینگەیە دەکات لەڕۆژهەڵاتی ناوین .  تائێستا بەسەرکەوتویی هەنگاو بۆ پێشەوە دەنێت ،بۆ گۆڕینی زهنیەت و بیر کردنەوە سەقەتەکانی کۆمەڵگە جیاوازە ئەتنیکی ئاینیەکان . کورد پێشە نگایەتی ئەوگۆڕینە زهنیە دەکات لەخۆیەوە دەستی پێکردووە بەرلەهەرکەس کورد بیری خۆی گۆڕیووە نوێبونەوەی فکری و فەلسەفی لە مێشکی خۆیدا  ئەنجام داوە.
 گەلان  ،دەتوانن لە ناو سیستمی نەتەوەی  دیموکرات بەئاشتی و ئازادی و دیموکراتی . لەناوژینگەیەکی پاک و تەندروست پێکەوە بژین.
دور لەدوژمنایەتی و خوێن ڕشتن . لەنەتەوەی دیموکرات دا پێکەوە بەهاوبە شی و هاوکاری یەکتر . کارکردەکرێت بۆ پێش خستن و گەشەی کۆمەڵگەو ژینگەکەی . ڕێز گرتن لەسروشت ئاوو خاکو هەوا. کشتوکاڵ و پیشەسازی ژینگە دۆست و ئاژەڵداری ئابوری کۆمیناڵ بنەمای کۆمەڵگەیەکی تەندروستە .  هەربۆیە  نەتەوەی دیموکرات کۆمەڵگە بەبنەما دەگرێت نەک تاک . دەر مانی دەردی هەموو کێشە سیاسی ، سەربازی ئابوری ، کۆمەڵایەتی ، ڕەگەزی ، جێندەری ، ئاینی و مەزهەبی ، ژینگەیی کۆمەڵگە جیاوازەکان دەکات .ژن لەنەتەوەی دیموکرات دا  لەهەمو جومگەکانی خۆبەڕێوەبەرێتی دیموکراتی وکۆمەڵگەی مەدەنی و یەکە سەربازیەکان بوونی هەیە. بەڕێژەیەکی یەکسان لەگەڵ پیاو. ژنۆلۆژی (زانستی ژن ناسی ) لەنەتەوەی  دیموکرات گرنگی و بایەخی زۆر پێ دەدرێت .چونکە لەجیهان بەگشتی و لەڕۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەتی مافەکانی ژن بەشێوازێکی خراپ پێشێل کراوە .بۆیەژن جێگای شیاوی خۆی هەیە . مافە زەوتکراوەکانی بۆ دەگەڕێتەوە . ژن شکۆی نەتەوەی دیموکراتە . بۆیە هەمیشە بەڕێزەوە تەماشا دەکرێت .بێ ڕێزی بەرامبەر ژن  بێ ڕێزیە بەرامبەر بەتەوای کۆمەڵگە .  قبوڵ ناکرێت و بەیاسا مافەکانی دەپارێزرێت .  دەستورێکی دیموکراتی  بۆ پێکەوەژیان  ی گەلان بە بەشداری هەموو چین و توێژو پێکهاتە جیاوازەکان دەنوسرێت . دەخرێتە دەنگدانەوە لەلایەن  گەلانی ناوچەکە دەنگی پێ دەدرێت . نەتەوەی دیموکرات لەڕوی پاراستنەوە بەرگری ڕەوا بەبنەما دەگرێت.   هێزێکی  شەڕانگێز و هێرش بەر نیە .
لەکاتێکدا هێرشی بکەنە سەری بەئیرادەیەکی مەزنەوە بەرگری دەکات . تەسلیم بوون لەبەرنامەی دا نیە .
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام