“بیستو شەش ساڵە ئەوەی کۆمەڵگا بەڕێوە دەبات پێکهاتەیەکن لە کۆمەڵێ ئینسانی لۆمپەن و خوێری” ئەو مەقۆلەیە بوو کەلەسەری ڕاوەستام،زۆر بوون واقعەکەیان نەدەبینی و بەرژەوەندی کوێرایی داهێنابوون،ئەم بەردی بناغە تێفکرینەی منیان بە جوێن و سوکایەتی ناودەنا،بێئاگا لەوەی وتنی حەقیقەت مانایەکی قوڵی هەیەو،ڕەسم کردنی ئەوەی هەیە وەک خۆی شەرافەتمەندیە،نەک پاساو هێنانەوەو پێچانەوەی درۆو دەلەسەو هەوڵی بێهودە بۆ سپیکردنەوەی ڕوخساری مافیاو دزان.

ئێستا ئیتر هەر ئینسانێک هێندەی قورسایی چڵە پوشێک ئابڕووی هەبێت،دەزانێت ئەوەی سەرانی پارتی و یەکێتی و بنەمالەی بارزانی بەگەلی کوردو کەمە نەتەوایەتیەکانیتریان کرد،هیچ مافیاو لۆمپەنێک ئەگەر پێستی ڕوخساریشی چەرمی ئیتالی بێت،پێی شەرمە بیریشی لێبکاتەوە،لێرەدا ناچمەسەر ئەوەی پارتی و یەکێتی لە دوای ڕاپەڕینەوە چیان کردوە،لانی کەم قەلەمەکەی من هەمووی نوسیوەتەوەو وەک کتێبێکی قەبارە سێ هەزار لاپەرەیی دەکەوێتە بەردیدی خوێنەران و لە مێژووی گەلەکەماندا چەپەڵیەکانی ئەمانەی وێنا کردوە.

پیاوە کێویەکانی پارتی ویەکێتی،کەجگە لەچەتەو دزی کێوی هیچی تر نەبوون وبەرگی شۆڕشگێڕی وقارەمانی وەهمیان بە ناوی کوردو نیشتیمان و ڕزگاریەوە لە خۆیانەوە پێچابوو،هەر کە گەڕانەوە،وایان دەزانی ئەم نیشتیمانە مولکی تایبەتی خۆیان و باوکیانە، هەر زەویەک ویستیان داگیریان کرد،هەر باخێ،پارکێ،گردو تەپۆڵکەیە،بیرە نەوتێ، بازارو کۆمپانیایە،هەموویان تالانکردو کردیانە مولکی خۆیان و کۆمەلێ بنەماڵەی هەزیل و پارە خۆریان خولقاند.

ئەمانە نەک هەر پشتیان کردە گەل،نیشتیمان،خودا،هەرچی شەرەف و کەرامەتی ئینسانی هەیە،پشتیان کردە فرمێسک و ئاهوحەسرەتی سەدان سالەی خەڵک،خوێنی شەهیدان و ئێسک و پروسکیشیان فرۆشت و دایان نا لەسەر مێزی خواردنەوەو سەرسەرێتی و قوماربازی.

دەستیان گەیشتە هەرجێگایەک ئەتکیان کرد،فەرماندەیەکی یەکێتی لەم ماوەیەدا پەیوەندی پێوە کردم،کە من لێرەدا بە زمانە بازاڕیەکەی ئەو وەک خۆی دەینووسمەوە،داوای لیبوردن دەکەم لە خوێنەرەکانم.

ئەو وتی” تۆ ئاقیبەت ڕاستت کردو گرەوەکەت بردەوە،ئەگەر خودایەک هەبێت دەبێت هەموومان حیزو دز کات کە کردوینی،ئەی توخوا ئەوە حیزی نیە لە %50 خاکمان ڕۆیشت یەک شەڕمان پێنەکرا؟ لێگەڕێ،لە دوز خورمات و هیچ ماڵە تورکمانێک نەماوە سەرانەمان لێنەسەندبیت،پێشمەرگە خوشکیان لە بەرچاوی برایا دەگا، بۆیە ئێستا تۆڵەمان لێدەکەنەوە،لە جەلەولا داعشمان گرتوە پێشمەرگە زەکەری خستۆتە دەمی،هیچ پیسیەک نەماوە ئێمە نەیکەین،تۆ ڕاستت کرد بەڕاستی ئێمە سەرسەری و خوێری لە چاومان بە هەزار ئاو شۆراوەتەوە.

بیرمە لە خورماڵ گەنجێکیان بە ناوی ئیسلامی بوون هێنایە ئاسایشی سلێمانی،بەیەک شەو بە کوتەک کوشتیان، پاشان لە کیسی نایلۆنیان پێچاو ناشتیان و نەیان هێشت باوکو بنەمالەکەی تەرمەکەیشی ببینن،ئەمە” هاووڵاتی کاتی خۆی بڵاوی کردەوە”.

پیاوێکی دیسان بە ناوی ئیسلامی کە مۆزەفی دائیرەی ئاو بوو لە کەرکوکەوە هێنایانە سلێمانی،هەشت دانە ئەفرادی ئەمنە سەوزەکە،ژنەکەیان هێناوهەر لەبەر چاوی مێردەکەیدا تەعدای سێکسیان لێکرد بۆ ئەوەی ئیعتراف بکات.

لە زیندانە بەدناوەکەی ئاکرێ،ئێزیدیان سوار ئیسلامی دەکردو،پیاوەکانیان دەبەستەوەو تەعدای سێکسیان لێدەکردن.

ئیتر باسی تیرۆرە ئاشکراونهێنیەکان ناکەم،کە بیست و حەوت ساڵە یەک کەس لە ناوچەی سلێمانی نەکوژاوە، یەکێتی نەیکوشتبیت و لە هەولێرو بادینانیش پارتی،کارەسات بوو، دەسەڵاتێک خۆی تیرۆری هاولاتیەکانی خۆیی دەکرد.

سەدان کەس کەرکوکی پەیوەندیان بەمنەوە کردوەو خۆشحاڵن،کە پارتی و یەکێتیان لەکۆڵ بۆتەوە،پارتی و یەکێتی داڕزین باشترە،پانزە سالە لەکەرکوکن،ئەوەندەیان کاری چەپەڵی تەعدا لە کەرکوکیەکان کردوە،ڕازین بە حوکمی بەغداو لەمان بە باشتریان دەزانن.

ئیوە چیتان نەکرد؟لە تەوێڵەو بیارەوە تا زاخۆ،تا کانگای ئێزیدیەکان تا کەرکوک شاهیدن، جگە لە سەرەتان و ئایدز بۆ کورد هیچ نەبوون،ئیوە نیشتیمانێک،گەلێکتان دارزاند.

کەرکوک لاتان قودس و دڵی کوردوستان بوو،وێرانتان کرد،هەڕاجتان کرد،ئێمەی شاعیران سەدان سالە دەڵێین،خوایە وەتەن ئاوا کەی،ئێوە وێرانتان کرد.

جادەیەک هەیە بە ناوی جادەی قوودس،دکتۆرەکان،دەولەمەندەکان، لەوێ دەژین لە کەرکوک،مەلبەندەکەی یەکێتی و ئاسایشی پارتی دەچوونەسەریان، بە جلی مغاویریەوە، گوایە تیرۆریست هەیە،هەمویان لە ژورێکا کۆدەکردەوەو پارەو ئاڵتونەکانیان دەدزین.
منداڵتان دەڕفاند،ژنتان دەکوشت،عەرزە نەما نەیبەن، 15 سالەخەلکی کەرکوک بوون بە فیلم بەدەست ئێوەوە.

تۆرانی،نەفتچی،ئاوچی،ئەمانە کە خاوەن مولک بوون هەمویتان داماڵی،هەمویتان کوشت.
ئاسایشی پارتی لەگەرەکی فەیلەق،شەقامیان دەگرت بۆ مەسئولێکی خوێڕی،هەزاران ئاسایش چاودێری د ەبوون.

یەک مەسیحی تێدا نەما،گەرەکەکانی شاترلوئەلماس،عەرەفە،هەمووی مەسیحی بوو، لە تاو دەتدرێژی ئێوە چۆڵیان کرد.

بە پۆل دەچونە چێشتخانەکان نانیان دەخواردو شەقاوانە پارەیان نەدەدا،کۆمەڵێ سەرسەری بە دەمانچەوە دەگەڕان و هاواریان دەکرد،ئیمە پیاوکوژی فلانە کەسین.

هەرچی گەنجی ئەسڵی کەرکوکە نەما،کوڕی عیرفان کەرکوکی سێ سێ گەنجی دەکوشت و سەدان ملیۆن دۆلاری دەبردو کەسیش هیچی نەدەوت…

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام