دەمیکە حەمە تۆفیق قاچێکی لە گردەکەو قاچێکی لە سەلیم بەگە،ئەو هاتوچۆیەش ئەم کۆبونەوەیەی بەدوای خۆیدا هێنا،کە زۆربەی گۆرانەکان،هەتا بەشێک لە خانەی راپەراندن ،ئەوە ئیتر باسی هەردو جڤاتەکە ناکەم، ئاگاداری ئەم دانیشتنە نین،ئەوەیشی دەڵێ ئاگادارن،تەنها درۆزنەو ساختەچی.

ئەوە ماڵی مام جەلال و گروپی حەمە تۆفیق بوون،کاک عومەریان کردە ڕێکخەری گشتی،تا گوێ لە مستیان بێت و چیان بووێت وابکات،کۆتاییەکەیشی هەروا دەرچوو، بوونی کاک عومەر بە ڕێکخەر ودژایەتی هەرکەسیتر کە نیازی بۆ ئەو پۆستە هەبێت،لە لایەن یەکێتی و بە فیتی حەمە تۆفیق ئۆکەیی لێدرا،ئەوەیش یەکەم دەگە بوو کەلە گۆران دراو پێدەچێت گاڤ بە گاڤ ئەستێرەی بەختی بکوژێتەوەوببێتە کۆپیەکی ڕەزیلتر لە یەکێتی،،یان یەکێتیەکی نیلی.

هەر ئەم هەنگاوانەیش وایکردوە،لە جیاتی ئەوەی گۆران بیت،دەیشتوانی یەکێتی بیت و هیچ جیاوازیەک خەریکە نامێنی،من نایشارمەوە بەم حالەی گۆرانەوە بەم هەنگاوانەو بەم هەڵوێستانەوە،ئەگەر هەڵسوڕاوی گۆران بومایە یان دەبوومە یەکێتی یان ئیستیقالەم دەدا.

ئێستا گۆران خەریکە بە تەواوی خاڵی دەبێتەوە لە ماناکانی خۆی،بەتاڵو حەتاڵ دەبێتەوە لە و بنەمایانەی لەسەری دروست بوو،کۆمەلێ کەس بە فیتی کاک عومەرو حەمە تۆفیق، ئاشقە پۆستو پارەکان،تەنها دەیانەوێ لەگەڵ پارتی و یەکێتی شەریک بن و برا بەش.

گۆران چی دەوێ و داوای چی دەکات؟

یان لەم حکومەتەدا جێگایان بکەنەوە،یان ئەمە هەڵوەشێننەوەو حکومەتێکیتر دروست بکەن،وەفدێک دروست بکرێت لەم حکومەتە بە بەشداری خۆیان،بچنە بەغداو پاککردنەوەی تۆماری دەنگدان،ئاو بێنەو دەستەکانت بشۆ.

بەخێرێ،،سبەی هەرسێکیان” پارتی و یەکێتی و گۆران”کۆدەبنەوە،بەم حاڵەوە گۆران یان هەڵدەوەشێت،یان دەبنە دوو بەش و بەشێکیان وەک گۆران دەمێننەوەو ئەویشیان وەک یەکێتی،دووریش نیە لەگەڵ یەکێتی جووتی نەکەن.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام