دەست خۆشی بۆئەوشیوازەنوسینە سادەو ساکارەی هەڤاڵ کوێستانی کە یاداشتەکانی رۆژانی خەباتی خۆیی و بەشێک لەمێژووەشارەواکانی شۆرشمان لەدوو توێی کتیبكی (٤٠٠)لاپەڕەی بەناوی ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەموومان بوو ئاشنائەکات .

لەم یادەشەدا هەڤاڵ پێمان دەڵێت کەچۆن خوێندکارێکی تازە دەرچووی زانکۆ بەهیواو ئومێدێکی پڕاو پڕ لەشوڕشگێڕانە واز لە هەموو ئاوات و خۆزگە کەسیەکان  و خۆشیەکانی ناوشاردەهێنێت و ئەو وەک دەرچویەکی زانکۆ کە لەوسەردەمەی ئەم خوێندن تەواو دەکات و بڕاونامەی بکالۆریۆس بەدەست دەهێنێت کەم بوون ئەوانەی دەگەیشتنە ئەم بروانەمەیە و بەهۆی خوێندەواری و پێویستی دەوڵەت بەکارمەندی خوێنەوار هەموو دەرگایەکی خۆش گوزەرانی ئاوەڵابوو بۆ کەسێک کە توخنی سیاسەت و بابەتە قەومی وشۆڕشگیڕیەکان نەکەوێت بەلام ئەم نەک پشت لە تەواوی ئەوانەدەکات بگرە ئەو عەشقە هەڵچوویەی سەرەتایی لاوێتیشی تووڕ دەدات و ڕوو لەچیاو شاخەکانی کوردستان دەکات بەو هیوایەی خۆی بگەیەنێتە ئەو پیرۆزی و پاک و بێ گەردیەی ئەم لە خەیاڵدانی خۆیدا بۆ شۆرش و شۆڕشگێرەکانی کێشاویەتی .

ئەبێ چی لەوە ناخۆش تربێت کاتیک تۆ پشت لەشاروو ڕووت لەچیاو دەشت و دۆڵ و چۆڵەوانیەکان کردبێت بە هیواو ئومیدەکەوە کەهەتە، کە دەیگەیت و خۆت دەبیتە کارەکتەرێکی سەرەکی ئەم جوڵانەویە زۆر بەزووی بۆت ڕوون بێتەوە ئەوەی تۆ لە خەیاڵدانی خۆتا وێنەبۆ کیشاوە وادەرنەچوەوە توشی چ بێ هیوایی وبێ ئومیدت بکات.

ئاخر چۆن بێ هیوا نابیت کاتێک کەسێک لەشارەوە چەکی براکەی دەدزێت و دێت دەبێتە پێشمەرگەو پاش ماوەیەک بەهۆی خیانەتی ئەمەو کە چەند پێشمەرگەیەک شەهید دەکات و دەچێت دەبێتەوە جاش لەتۆڵەی ئەم دا تەواوی خانەوادە و تەنانەت ئەو برایەشی کە لەڕیزی شۆڕشگێرەکاندایە بە بیانوی ئەوەی نەبادا کوژارانی خانەوادەی بزانێ و بیری تۆڵەبکاتەوە دەکوژرێن ، تاوانبارو خائین یەک کەس قوربانی چەند قاتی خائینە .

هەڤاڵ زۆر راستگۆیانە پێمان دەڵێ لەکاتێک چەند بارمتەیەک کە بۆ حکومەتی بەعس جێ بایەخ و گرنگی پیدان نیە ئامادە نیە لەبەرامبەرئازادکردنیاندا تەنانەت قۆرشیکیش بدات ئەبێ کولەباران کردنیان چ ئازارێک بگەیەنێتە دڵییان وچ دەستکەوتێکی بۆ شۆرش هەبێ  دەگێرتەوە دەڵێ شۆرش بەتەنها ئەو دیوە جوانەی نیە کە سیاسی یەکان و شۆڕشگێڕەکانی ڕابردوو دەیگێڕنەوە بگرە پڕیەتی لەمل شکاندن و تۆمەت بەخشینەوە ناوزڕاندنی یەکتری .

دەڵێ کاتێک  مەرحەبایەکی گەرم و کوڕتر لەوەی ئەوانی تر لەمان دەکەیت یەکسەر پەنچەی لایەنگری و باڵ باڵێن ئامادەو درێژە بۆت . هێندەی  سزای قورس جاوەڕیی ئەوانەدەکەن کەسەر بەباڵی تۆنین لانی هەرەکەمی ئەو سزایە بۆ ئەوانە نیە کە ڕاوڕووت دەست درێژی دەکەن سەرماڵ و حاڵی خەڵکی . دەفەرمووێ گەر کارەباش نەبێت لەو جێگایەی تێدا دەژی ئەوا ئەو کەسانەی جاویان پێت هەڵنایە زۆر ئاسان تۆمەتی بەکۆڵدادانی بەفرگرت بۆ دروست دەکەن لەبەرئەوەی لای گەورەکانی شۆڕش کە ڕێز لێگراوێکی ماندویت بۆ ئەوەی ناشیرینت بکەن و خۆیان بەرنە پیش ئەوانیش باوەڕدەکەن .

گەر کاتێک دێتە کۆتایی پەڕتووکەکەو لیدەبیتەوە دێتە ئەو بڕوایەی کە کەمن نین ئەوانەی ئێستا بەبیناوی شەرعیەتی شۆڕش گێڕیەوە خۆیان لەکورسی و دەسەڵات قایم کردوەو نایەنە خوارەوە منەتی شۆڕشگێڕیمان بەسەردا دەکەن  گەر کاریک هەبێ بەناوی سەروەری یاساوە ئەوا دەبێت لێپێچینەوەی یاساییان لێ بکرێت و هەرکەسەو بەپێی تاوانی خۆی سزا بدەرێت .

 

زانا عبدالرحمن علی

 

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام