ئاکام محمد

چەندەها ئامۆژگاری جۆرا وجۆر هەیە لەسەر تەندروستی و لەشساغی کەهەندێکجار هەندێکیان بەرپەرچی یەکتر دەدەنەوە، بەلام بێگومان بەپشت بەستن بەبەلگەی زانستی و توێژینەوە پزیشکیەکان کۆمەڵێک ڕێنمایی تەندروستی هەیە کە هیچ بەرپەرچ و راوبۆچونێکی جیاواز هەڵناگرێت.

لێرەدا پێنج لەو ئامۆژگارییە پزیشکیانەمان ئامادەکردووە:

1.خواردنەوە گازیەکان مەخۆرەوە (یاخود سنورداری بکەن)

چونکە جەستەو زیندەچالاکی لەشی مرۆڤ توانای سوتاندنی کالۆری ئەو خواردنەوانەی نییە بەتەواوی کە ئەمەش زیان بە دڵ و فشاری خوێن دەگەیەنێت.

2.خواردنە خێراکان مەخۆ

لەبەرنەبوونی کالۆری پێویست لەوخواردنانەدا، کەئەمەش دەبێتە هۆی زوو برسیبوون یاخود هەست بکەیت پێوست دەکات زیاتر بخۆیت، و سەرئەنجام کاربۆهایدرەیتێكی زۆر کەلەناو خواردنە خیراکاندایە بکەیتە گەدەتەوە.

3.بەباشی بخەوە

کەمخەوی زیندەچالاکی و کاری هۆرمۆنەکان تێکدەدات، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دەروون هەیە و فشاری دەروونی زیاددەکات.

4.گۆشت زۆر مەکوڵێنە یاخود سوری مەکەرەوە

گۆشت دەوڵەمەندە بەمادەخۆراکییەکان کەبۆ لەش و تەندروستی پێویستە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە زۆر کوڵاندن یاخود سورکردنەوەی گۆشت دەبێتە هۆی دروستکردنی مادەی زیانبەخش لەگۆشتەکەدا کە مەترسی شێرپەنجەی لێدەکرێت.

5.لەکاتی خەوتندا ڕوناکیەکان بکوژێنەوە

کاتێک ڕوناکیەکی زۆر بەرجەستەمان دەکەوێت ڕێگە لە دروستبونی هۆرمۆنی مێلاتۆنین دەگرێت کە ئەم هۆرمۆنە بەرپرسە لە رێکخستنی خەو.

تایبەتمەندییەکان: کۆمەڵایەتی

زیادکردنی وەڵام