کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆکاروباری ئاوارەکان، ئەمڕۆ ھەینی رایگەیاند، لانی کەم، سێ ملیۆن کەس لەجیھاندا بێ رەگەزنامەن، زۆرینەی ئەوانە لەکەمینەکانن و بێبەشکراون لەمافەکانی خۆیان و ھەلی کارو کوردی سوریاش لەچوارچێوەی ئەو پێکھاتانەن.

کۆمسیۆنەکە دەڵێت، کەمینەی رۆھینگای موسوڵمان، لەمیانمار کە زۆرینەی ئەو وڵاتە بوزین، گەورەترین پێکھاتەی بێ رەگەزنامەن لە جیھان.

ئاماژەبەوەکراوە، ٦٠٠ھەزار لەموسوڵمانانی رۆھینگا ئاوارەی بەنگلادیش بوون، بەھۆی توندوتیژییەکانی ئەو وڵاتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کارووباری ئاوارەکان، ھەروەھا دەڵێت، کەمینە موسوڵمانەکان گەورەترین پێکھاتەی بێ رەگەزنامە و ھەڵاتوون لە جیھان.

کارول باتشلور، بەرێوەبەری بەشی پاراستنی نێودەوڵەتی لەکۆمسیۆنەکە رایگەیاندووە، پێویستە لەسەر ئەو وڵاتانە، رەگەزنامە بدەن بەبێ رەگەزنامەکان، وە ئاسانکاری بکەن بۆ ئەوکەسانە.

ھەروەھا، باس لەکوردی سوریاو کەمینەی روما، لە مەکدۆنیا، وەکەمینەی بیمیا کراوە لەکینیا وەک کەمینەی بێ رەگەزنامە.

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام