شەڕی ناوخۆ بەشبەشێنێی ئاغایانەی دەسەڵات بەسەر ماڵبات، دەستبەسەرداگرتنی تەواوی دەسەڵاتە سیاسی و یاسایی و سەربازیەکان، بەئارەزووی خۆیی جوڵەو کار بەسەرجەم سێکتەرەکان لەلایان ھەردوو بنەماڵەو ھاوکاری دوکانە سیاسیەکان لەسەرێک و لەسەرێکی تر چی نەھامەتی(کوشتن و بڕین، شەڕی ناوخۆ، تۆماری مێژووی ٣١ی ئاب، وونکردن و تیرۆری دیارو نادیاری کەس و ڕۆژنامەنوسە دیارو بەتوانا نیشتیمانیەکان …. ھتد) ھیچیان وایاننەکرد یانیش نەبوون بەھۆی لەدەستدانی تەواوەتی پشتگیرییە دەرەکیەکان (ھەرێمی و نێودەوڵەتی) بۆ ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنە سیاسیەی  کوردستانی باشور، لەناویشیدا بزات پارتی و بەدیاریکراویش بارزانی .

بارزانی حەقیقەت پێچەوانەی ھەنگاوەکانی پێشووی  چ وەک حیزب لەگەڵ یەکێتی و چ وەک شەخسی خۆی ھەرگیز قۆناغی ئاوای لەژیانی سیاسی خۆییوو حیزبەکەی نەبینیوە کەئێستا تێی کەوتووە، دوای (سەرەپەنجە راوەشاندن لەوڵاتانی ھەرێمیوو زل ھێزی جیھان).

لەپێشبینی  خۆیشی نەبوو کەئاوا بەخێرایەکی خەیاڵی دەکەوێتە دۆڵێکەوە  جگە لەچەقۆکێش و ماستاوچیەکانی دەوروبەری، ھیچ کەسێکی خاوەن ھەڵوێستی نیشتیمانی و ھیچ حیزبێکی کەمێک باشتر لەیەکێتی و  یەکگرتوو، ھیچ دەوڵەتێکی ھەرێمی و ھیچ کەسایەتیەکی سیاسی نێودەوڵەتی و  جیھانی، بەم شێوەیەی ئێستای دوای ڕیفراندۆم پشتیان تێنەکردوو، پشتیان نەدا لەزەوی.

بۆیە ئەو پێشبینیە چاوەڕوانکراوەی ئێمەومانان و چاوەڕواننەکراوەی خۆیان دوای ڕیفراندۆم، خودی پارتی و بزات بارزانی خستۆتە پەلەقاژێی مەرگی سیاسی، 

 پەلەقاژێکە بەشێوەیەکی شێرپەنجەییە، بەجۆرێک توانای پارێزگاری نزیکترین سنوری وڵاتی نیە.

ھاتووە دوای لەدەستدانی پارەیەکی خەیاڵی چەندین ملیۆن دۆلاری لەسەردەمی قەیرانی دارایی و ئابوری و داتەپینی سەرجەم خزمەتگوزارییە میریەکان، سەرباری کۆتاییەکی مەترسیداری خیانەتێکی تری گەورەی مێژوویی بەلەدەستدانی زیاتر لەسەدا پەنجاو یەکی خاکی نیشتیمان!؟

لەجیاتی داوای لێبووردن لەھاونیشتیمانیان و دەست لەپۆست ھەڵگرتن بەتەواوی دەسەڵات بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆو ئیعلانی کۆتایی بەژیانی سیاسی خۆی بەحەقیقی نەک ھەر لەسەرپەڕە کاغەزێک، ھاتووە٣١ی ئاب لەقۆناغی نوێ بەستایلی نوێی ناوخۆیی خۆماڵی دووبارەدەکاتەوە، دووباکردنەوەیەک کەبێ پشتوو پەنای نەک ھەر ھەرێمیوو نێودەوڵەتیە، بەڵکو بەپێچەوانەی پێشووی عێراقیشە کەبۆی پشت بوو، ئێستا  دوژمنیەتی، نەک دۆست، ئێستا (عەببادی)یە نەک (سەدام).

بۆیە(مسعود بارزانی) وەک شەخس  و پارتی وەک حیزب لەدوا بانگی کاری سیاسیان لەئێوارەی تاریک و ڕوون لەبەرامبەر نوێنەرایەتی وڵاتان و شاشەی  تیڤی ھێچ دییەوە، زۆر بەبێ شەرمی و نائەخلاقی سیاسی و نیشتیمانی لەڕێی چەقۆکێش و مافیاکانیەوە ھەڵدەکوتێتە سەر پەرلەمان(دوای مێژوویەکی درێژ لەئیفلیجکردنی).

لەمێژوو بۆئێستا یەکێک لەسیما ھەرە دیارەکانی سیاسەتکردنی بارزانی ئەوەیە کەزۆر بەخێرایی و لەماوەیەکی کورتدا  پەنجەکانی بەخیانەتی نیشتیمانی گەورە، نەرمکرد، بۆیە تابارزانی بمێنێت زیاتر(بەمانای گەورەتر) لەو ھەڕەشەو خیانەتانە دەکات، نەک وەستان یان کەمتر لەو ھەڕەشەو خیانەتانە.

‘زانا عثمان’

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام