كاتێك شارستانیه‌تی وڵاتی چین ده‌خوێنیته‌وه‌ له‌ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕستدا، پاشا ره‌مزی خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانیه‌، چاوساغه‌كانی پاشا له‌ هه‌رێمه‌كانی ئه‌و كاتدا ده‌خولانه‌وه‌، هه‌واڵیان بۆ ده‌هێنا، ده‌قه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ژارێك نانی ده‌ستنه‌كه‌وتبێ بۆ خواردن، پاشا هه‌ر نه‌بێ نان ناخوات، هه‌شت هه‌رێمه‌كه‌ی ئه‌و كات كرابوه‌ نه‌خشه‌یه‌ك و له‌سه‌ر دیواری گه‌وره‌ به‌رپرسان دانرابوو، تاكو بزانن جره‌كانی به‌رهه‌می كشتوكاڵی له‌ كامیان زۆره‌و له‌وی تریان كه‌م، و ئالوگۆڕی پێبكه‌ن و بیگوڕنه‌وه‌. پاشا هه‌میشه‌ له‌به‌ره‌ی هه‌ژاره‌ بێ زه‌ویه‌كان بوو دژی ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و باجگره‌كان، بڕیاره‌كانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ره‌شۆكیدا ده‌رده‌كرد، به‌ یاسا نه‌یده‌هێشت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زیان به‌ هه‌ژارانی وڵات بگه‌یه‌نن.

به‌ به‌راودرێكی خێرا، له‌ماوه‌ی چاره‌كه‌ سه‌ده‌ی حوكمڕانی كوردیدا، بارزانی و هاورێكانی له‌ بچوكترین كاری ئیداری، سیاسی، ئابوری، رۆشنبیری، ده‌سته‌بژێرێكی هه‌لپه‌رستی مشه‌خۆریان له‌ ده‌وروبه‌رییان كۆكرده‌وه‌ و شمشێرو چه‌قۆی كولی پێدان بۆ سه‌ربڕینی بچوكترین ده‌نگ كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ ده‌ژه‌نرا. له‌گه‌ڵ گرتنه‌ ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌و تاقمه‌وه‌، ئه‌لف و بای دیموكراتی لاقه‌ كرا، هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشه‌وه‌ نه‌برا، شكۆی پێشمه‌رگه‌یان له‌ شه‌ڕه‌كانی ناوخۆدا شكاندو له‌كاتی ئاشتیشدا كرانه‌ شوان و خزمه‌تكارو به‌رده‌ستی مناڵه‌كانیان و نه‌یانتوانی ئه‌و بودجه‌ گه‌وره‌یه‌ی وه‌ریان ده‌گرت و تاڵانیان ده‌كردو بكه‌نه‌ مایه‌ی به‌هێزی شكۆی پێشمه‌رگه‌ی نیشتمان، زانكۆكانیان پڕ كرد له‌ نه‌خوێنده‌وارو به‌ستیانه‌وه‌ به‌ مقه‌ره‌ حزبیه‌كانیانه‌وه‌.

ئه‌م قسانه‌ زۆر گوتراون، لێ ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بكه‌م ئه‌وه‌یه‌، به‌ خه‌ساندنی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئێستا هه‌ناسه‌یه‌ك نییه‌ بۆ ناڕه‌زایی، له‌پاش ئه‌و شكسته‌ی كه‌به‌سه‌ر شكۆی نیشتماندا هێنایان، هه‌رچه‌نده‌، چه‌ند یاریكه‌رێكی نوێ ماون، بۆ دروست كردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی رواڵه‌ته‌كانی حوكمڕانی، به‌مه‌رجێ تاقه‌ كه‌سێك، به‌ڵێ تاقه‌ كه‌سێك له‌وانه‌ی پێشووی تیا نه‌بێ، چونكه‌ به‌ هه‌بوونی ئه‌وان، بوونی هه‌ناسه‌ی نه‌شازی ئه‌وان له‌ كایه‌و جومگه‌كاندا سوودی بۆ بچوكترین شتێك نه‌ماوه‌، كورد گوته‌نی خێریان تیا نه‌ماوه‌.. له‌به‌رئه‌وه‌ی بارزانی و هاورێكانی له‌ لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی هاوچه‌رخی كوردستاندا ناویان وه‌ك و نیشانه‌و ره‌مزی نه‌هامه‌تی تۆمار ده‌كرێت

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام