پارتیەکان زۆر خۆشن،مەلا مستەفا هەتا مرد نۆکەری شای ئێران وساواک بوو،لەسەر داوای ئەوان ئاشبەتاڵی بە شۆڕشێک کرد.

مەسعود بارزانی و بنەماڵەکەی تا دوای ڕاپەڕین بارگەو بنەیان لە تاران و کەرەج بوو.
ساڵی 1979 کە شا روخا بە خۆیان و جامانە سورەکانیانەوە پێش لەشکری پاسدار کەوتن بۆ گرتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردوستان و سەدان کوردی ئەو پارچەیەیان شەهید کرد.
لەشەری ئێران وعێراقدا لە فاو شان بەشانی پاسدار شەریان دەکرد،ئەمەیش ئەنفالی بارزانیەکانی لێکەوتەوە.

لەشکری بەعس کە هەڵەبجەی کیمیاباران کردبوو،5 هەزار گوندی لەگەڵ زەویدا تەخت کردبوو،182 هەزار پیاو،ژن،کچ و کوڕو منداڵی کوردی ئەنفال کردبوو،هەزارانی بردبوە بەردەم پەتی سێدارە،لە 31 ی ئابدا پەلکێشی کردن بۆ هەولێر،دەیان جار دەستی سەدامی ماچ کرد.

لە ساڵی 1993 وە لەشکرو جەندرمەی تورک لە 18 جێگای باشوری کوردوستان مۆڵ دراوە،هەزاران لەم لەشکرەو فررۆکەی تورکیای تا هیران و نازەنین هێنا بۆ شەڕ لەگەڵ یەکێتی.

شان بەشانی جەندرمەی تورک پەلاماری پارتی کرێکارانی داو زیاتر لە 700 گریلای شەهید کردو 3500 جاشمەرگەیشی دابەکوشت.

بە ئاشکرا ناوچەی شەنگاڵی فرۆشت بە داعش و3500 ژن برانو فرۆشران،ئێزیدیەکان کۆمەڵ کوژ کران.

ئێستایش باشوری کوردوستان پڕە لە جەندرمەی تورک.

خۆیان چوون لە بەغدا دەستوریان نووسی،عێراقیان زیندوو کردەوە،سەرۆک کۆمار مام جەلال بوو،ئێستا فواد مەعسووم،چەندین جار مالکی و عەبادیان هێناوەتە هەولیر،زەوی کوردوستانیان پێشکەش دەکردن،ئێستایش مەسعود سەرقاڵی ڕێگەیەکە بیدۆزێتەوە،دەست ماچ دەکا، دەپارێتەوە تا عەبادی لەگەڵی دانیشیت.

دەیان ئەندام پەرلەمان وەزیرو گزیری تا ئێستا لە بەغدایە،هوشیار زێباری خاڵی وەزیری دەرەوە بوو،سەرۆک ئەرکانی جەیشی عێراق بابەکر زێباری بوو،ئەوەتەی هەن نۆکەری تاران و ئەنقەرەو شام و بەغدا بوون.

ئێستا من نامەیەکی مێدیایم لەسەر دیموکراسی بۆ عەبادی و پەرلەمانی بەغدا نووسیوە،کە دەیان ئەندامی خۆیان لەو پەرلەمانەدا هەیە،لە کورتانیان داوە،چونکە دەزانن هەزار نامەی وام بۆ خۆیان بنوسیایە ئەسلەن وەلامیشیان نەدەداو گاڵتەیان پیدەکردم.

ئەوان نەزیر عومەر،رەوف ئاکرەیی،سۆرانی مامە حەمە،سەردەشت عوسمان،وەداد حسین کاوە گەرمیان و دەیانی تتریان تیرۆرکردوە،کە ئێمە بە کوردی باسی دەکەین وەڵام نادەنەوە،تەرجومەی دەکەین بۆ عەرەبی جوێن دەدەن،تەخوینمان دەکەن،بۆ خۆیان رەوایە بمان کوژن،بەلام ڕەوانیە بۆ ئێمە باسی بکەین و ئۆتۆماتیکی عەبادیەکان دەبنە خراپ و دوژمن،خۆیشیان کەی بیانەوێ دەستیان ماچ دەکەن،لەگەڵیان دادەنیشن،هەم ئاهەنگی دەکەن.

ئەم یاریە چەپەڵە ناخوات،نامەی من کارکی مێدیاییەو بۆ رسواکردنی ئێوەیەو هیچیتر،هەر ئەمەیشە تووشی هیستریایی کردوون،،خۆیشم دەقیق بۆ ئەوە وامکرد،هەوڵێک بوو بۆ زەبردان لێتان،خۆشحاڵم هەدەفم پێکا.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام