دوای سڕكردنیش نیه‌ت و ئاڕاسته‌كانیان ناشاردرێنه‌وه‌ ته‌نها ده‌توانن بۆماوه‌یه‌ك له‌قۆزاخه‌ی شه‌رمدا سڕ بن خۆیان له‌ به‌رچاو بزر بكه‌ن به‌ڵام ناتوانن له‌ بیره‌وه‌ری خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگادا خۆیان ون بكه‌ن ئه‌م نادیده‌ گرتنه‌ی ئه‌خلاق و عه‌قڵیان لێ ده بێته‌ لۆگۆی ناسینه‌وه‌یان به‌ سته‌مكاری و بێدادی سه‌رده‌می زێڕینی خۆیان له‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و ئیداری دا بالێیانگه‌ڕێین له‌ ته‌پاوتلی زه‌مه‌ندا تاڵاوی هاتنه‌ سه‌ر چۆكی سیاسی ببینن كه‌ چه‌ند ساڵه‌ له‌ پلیكانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ته‌ماشای مافی ئینسانی كورد ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی سڤیلیان خستۆته‌ ناهه‌موارترین باری تراجیدی با لێگه‌ڕێین به‌و شه‌رمنی و چاو له‌ژێریه‌ به‌ئاسانی ته‌ماشای شكۆی كوردانی كاره‌سات باری ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بكه‌ن .

ئه‌مجاره‌ ته‌نیاكردنی پارتی یه‌كیكه‌ له‌ بژارده‌ كانی عه‌قڵانی  ئه‌م بار و دۆخه‌ی كه‌ئێستا ‌هاتۆته‌ پیشه‌وه‌ وه‌ك دیاره‌  هه‌ركاتیك پارتی بۆ ده‌رباز بوون له‌ قه‌یرانیك وه‌ك كاری هه‌میشه‌یی قه‌یرانیكی تری دروست كردوه‌ ئه‌م لیكه‌وتانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كورد ،  جاریكی دی پارتی ئه‌م نیازه‌ی هه‌یه‌ ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میلله‌تیكی تل كردۆته‌وه‌ بۆ ئاستی ئیستای قه‌یرانه‌كه‌ و خاكه‌كه‌ی به‌هه‌ده‌رداوه‌ و ره‌وشێكی مرۆیی بۆ كورد دروستكردوه‌ دیسانه‌وه‌ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌لێك پارت و ده‌سته‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه‌ سه‌رله‌نوی وه‌ك هه‌موو جاریك ده‌یه‌وێت له‌ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا سه‌ره‌گوریسی رزگاربوونی خۆی بدۆزێته‌وه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ و به‌ فاشیۆنیكی تر ببێته‌وه‌ باری سه‌رشانی ئه‌م میلله‌ته‌ سه‌ره‌رای هه‌ستككردن به‌ سه‌رباری هاوهێز و دۆراوه‌كانی هاوتای كه‌ ئه‌وانیشی به‌خۆی بۆخۆی زیاد كردوه‌ به‌ وه‌همێكی دی له‌تكردی هه‌رێم و یوككڕیزی ته‌فره‌ی نه‌فره‌تێكی دی بۆ خه‌ڵكی بژه‌هرێنێ  و به‌جۆره‌  جۆره‌ گه‌وجانیكی دی له‌ قاوه‌ن بدات و خۆی له‌ په‌سێوی ده‌سه‌ڵاتێكی تردا بیته‌وه‌پیش و ده‌سته‌و تاقمی دی بهینێته‌وه‌ ناو كایه‌ی ڕزگاری ئه‌مجاره‌ ، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی هاوپێچی شكسته‌كه‌ن به‌ئه‌ندازه‌ی به‌شداریان دۆراو و گومرای سیاسین له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك و پاساویك بیت.

ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه‌ پیویسته‌ له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌بنه‌ كاراكته‌ری ده‌رباز بون و لاوینه‌ری ئه‌م هێزانه‌ تاوه‌كو به‌ و ئاوێنه‌یه‌ خه‌لك بیانبینیت كه‌هه‌ن نابیت هیچ په‌رده‌یه‌كی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی دروست بكه‌ن خۆیانی پی داپۆشن و له‌ژێر هیچ ئیتفاق و دانوستانیك حه‌شاریان بده‌ن ، چونكه‌ متمانه‌یه‌ك نیه‌ به‌پی ی ئه‌و ڕابردوه‌ لێڵ و ناڕۆشن و كاره‌ساتانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌ شه‌رعی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تیاندا هیناوه‌ وه‌ نیانتوانی لانی كه‌می دلنیایی كۆمه‌لایه‌تی بده‌ن به‌ میلله‌ته‌كه‌یان تاكو بتوانن دوای ئه‌م دۆخه ش هه‌ر به‌رده‌وام بن  هه‌مان پیشینه‌یان له‌ ده‌یه‌ی رابردووی شۆرش دا به‌هه‌مان لوتبه‌رزی و عینادی له‌ ساته‌ناسكه‌كانی شۆرشدا به‌رده‌وام بوون و هه‌ر به‌و وه‌همه‌ دریژه‌یان به‌و ڕه‌وته‌ داوه‌ جاران ئه‌گه‌ر كورد وه‌همی ده‌وڵه‌ت و كوردایه‌تی هه‌بوو بیت ئێستا وه‌همی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كردۆته‌ بابه‌تی گه‌وجاندن جێگره‌وه‌ له‌ چه‌ندین ساڵه‌ی ژیان كردن به‌شه‌ر و ئاشتی هێزه‌ سیاسی و خه‌ڵك ئه‌وانه‌ زۆر به‌ڕونی وه‌ده‌ر كه‌وتن .

له‌ ئیستادا كاتی ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵی رێكخستنی ڕیزه‌كانی خه‌ڵك بین و پیداگری له‌ سیاسه‌تی خود بوون و بیركردنه‌وه‌ی خود بكه‌ین و تۆوی ئیراده‌ی سیاسه‌تی خۆراگری و شه‌قام و بكه‌ین به‌رامبه‌ر نه‌یاری سه‌ره‌كی و یاسایی له‌ عیراقدا چونكه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی كه‌ له‌چه‌ند سالی رابردوو بینیمان ئه‌م دوو حیزبه‌ نه‌یاتوانی یاسا بكه‌نه‌ ئامرازی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ڵكو ده‌توانین له‌و سۆنگه‌ی یاسا و ده‌ستوری عێراق هه‌وڵی سه‌رله‌نوێ مرۆڤێكی پته‌و له‌ ئیراده‌ و میلله‌تیك له‌ نه‌ته‌وه‌ بده‌ین به‌رده‌ بازی ئه‌م هه‌وڵه‌ش ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نی و  كولتوریه‌كانه‌ له‌ بواره‌ هونه‌ری ڕۆشنبیریه‌كانه‌وه‌ و گرنگی دان به‌ گفتو گۆی ناو خۆ تابتوانین زانیاریه‌كان بگۆرینه‌وه‌ و هیڵه‌ راسته‌كه‌ی ژیانكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی تیادا ببینینه‌وه‌ تاكو بتوانین ستایلی ژیان بۆ مرۆڤی كورد بدۆزینه‌وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌م سیاسیه‌ خۆپه‌رستانه‌ی پاله‌وانی كاره‌سات دور بخه‌ینه‌وه‌ و وه‌ك رابردووی دیوه‌زمه‌ باسیان بكه‌ین . ئه‌م تێڕوانینانه‌ پێشتریش هه‌بوون كاتێك سه‌ره‌تای دروسبونی شۆرشی نوێ هه‌والی ئه‌م سه‌ربارانه‌ی كۆمه‌ڵگایان دابوو به‌ شه‌هید ئارام پی ی وتبوون ڕێگایان لێناگرین به‌لام حه‌قیقه‌تی ئه‌وان بۆ خه‌ڵكی رونده‌كه‌ینه‌وه‌ تاكو نه‌كه‌ونه‌ فریوی ئه‌و وه‌همانه‌ی كه‌ باسی ده‌كه‌ن . بۆ ئیستا له‌گه‌ڵیان ده‌ژین به‌لام ناچینه‌ هیچ فریویكی سۆز داری و سیاسی .

ئیستا پیویسته‌ ئه‌م دۆخه‌ دینیه‌ی عیراق به‌هه‌ند وه‌ربگرین  له‌سیاسه‌تدا به‌ یاسا و ده‌ستور بدوێین و له‌ ئاستی باشتر كردنی ژیانی خه‌لكیش به‌ ئارامی و خۆ په‌روه‌رده‌كردن خه‌ریك بین و وه‌ك میلله‌تیكی زیندوو بمێنینه‌وه‌ .

ئه‌وه‌ی بۆ ئێستا گونجاوه‌ نه‌هێڵین بكه‌وینه‌ ئه‌و ته‌ڵه‌ لۆكاڵیانه‌ی پارتی تاخۆی پێ ده‌ربینێت و ببیته‌وه‌ به‌ بار به‌سه‌ر هه‌موومانه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌سه‌ر گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هێزه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی تر بێنه‌سه‌ر شه‌قام له‌ پێشه‌وه‌ سه‌ركرده‌كانیان ببینرین تاكو وه‌رچه‌رخانی گشتی و كۆمه‌لایه‌تی وه‌ك ده‌ست پیك بۆ ئیراده‌ی گۆرانكاری و سیاسی ، هیچی تر به‌یاننامه‌ و خۆهه‌ڵخستن له‌ سه‌ر به‌رنامه‌كانی تی ڤی باوی نه‌ماوه‌ باشترین شوین مه‌یدانی فیزیكی یه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك وه‌هیچ شتیكی ساوا و پیرۆز تر نیه‌ له‌ مافی ئینسانیانه‌ی خه‌ڵك بۆ دادپه‌روه‌ری و هه‌نگاوه‌كانی گۆڕانكاری له‌ ده‌م و چاوی فڕ و فێڵی ئه‌م ده‌سته‌ بژێره‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ك پیویستی له‌ پێشینه‌ی كردار.

سەلام عزیز

26/10/2017

 

 

 

 

 

 

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام