تەمەنی چاوەڕوانی ی
دایکم
سەرەتای
ئاوارەیی پشکۆی وشە
تاسەپیرەکانی
بابم
کەبەعەشقەوە
زاری بۆئەکردنەوەو
بەزەبری چەپۆک پێیان قووت ئەداو
لەسەردڵی بوون بەگرێ
شەوەژانی
ئەندێشەیەکی ئاڵۆز
دەبێ…
پەناهەندەی ئامێزی کام شێعربم
تا
کۆتایی ی ئەم سەرەتایە…؟
دەبێ
خۆم باڵاگەردانی
کام دڵ کەم
برشێتەوە و
لۆچ
لۆچ
تاسەبنۆشم…
دوێنێ،ئەمڕۆیاسبەی…؟
دوێنێ…
نیاندرتاڵانه
ئاگرم لەهەناوئەهاتەدەر
ئەمڕۆ
زووخاو
سبەی¡
ئاخ
کەباسی تۆئەکەم سبەی…
وەدرەنگی ئەکەوێ تەمەن
و
نازانم کێم سبەی…
ئای
لەبێ چاوو ڕوویی …ئێستاش
خەمێکی زێڕوسفەتە
ئاوێزانی جەستەم بووە و
چەشنی خۆرە
هێور
هێور
دام ئەتاشێ و…
بۆشم ئەکا
“سەرەتای وەستان”
بۆ…
تائەمڕۆنەم زانیوە
دەم هەراشەوبۆ… “ڕازدار”نابێ(با)
دەبێ لەبەفر
قەفەسێکی بۆداتاشم…
لەئاو
بۆئاگر…
“ئەوپەڕی سادەیی”
فڕەکانسی ئێستاش بگۆرم
تا
کۆتایی پاڕازێتەکانی نەدامەت
له
هێڵی هەریمێکی بارانی ڕا
بانگەوازی
ئاوارەییم…
بۆ
گوێی مێژووڕاگوێزمەوە….
ئەوە
کۆتایێ
سەرەتای
د
ڵ
ۆ
پ
ێ
ک
لەچاوەڕوانی ی دایکم و
ل
ت
ێ
ک
لەتاسەپیرەکانی بابم بوو…….

تاهیرئاهەنگەری

تایبەتمەندییەکان: هۆنراوە

زیادکردنی وەڵام