ئێستا ئیتر ڕیفراندۆم وەک ساڵی 2005 و بۆ جارێکیتر کراو ئەویش ئیکسپایەر بوو،یان باشترە بڵیم ئەوەی بنەمالەی بارزانی بە ناوی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییەوە ویستی بەدەستی هینا.

مەسعود بارزانی کە پێشتر پەلاماری هەرکەس و لایەن و دەولەتێکی دەدا گوایەسەربەخۆیی ڕادەگەیەنێت و گفتو گۆ ناکات،ئیترکەفو کوڵی نیشتەوە،ئامادەیە بچێتە پای گفتو گۆ،تەنازول، بەدەستهێنانی قازانج بۆ خۆی وبنەمالەکەی،تەواوی ئەو نوسەرو قەڵەم ناشیرین وهونەرمەندو خەڵکەی کە دوای مەسعود کەوتن تەنها خەجاڵەتیان بۆمایەوەوسەلماندیان کە فڕیان بە دنیای سیاسەت و بەرژەوەندی گەلەکەمان و هەتا لەمەسەلەی سەربەخۆیی راستەقینەیشدا درۆزن وساختەن و تەنها بە پارە بۆ سیاسەتی مەسعودیان نوسیوەو هەق دەستەکەیان وەرگرت،ئەمانە خەڵکانێکن هەمیشە کلاویان لەسەردایە بۆ پارە.

مەسعود بارزانی توانی لە بەزمی ڕیفراندۆمدا ئەمانە بەدەست بهێنێت.

هەوڵدان بۆ شاردنەوەی عەیبەکانی کەبەتەواوی تووشی ئیحراجی بوو بوو.
شەرعیەتدان بە مانەوەی خۆی.
وەک وەرەقەیەکی فشار بەکاری هێنا دژی نەیارەکانی لە ناوخۆو دەرەوە.
بە هەموو لایەکی وت کە خۆی بڕیاردەرەو چۆن بیەوێ ئاواخەڵکو حیزبەکان بەکار دەهێنیت.
پارچە پارچەکردنی ئەو بەرەیەی باسی هەموارکردنی یاسایی سەرۆکایەتیان دەکرد.
بردنی یەکێتی و یەکگرتو ڕسواکردنیان، دانانیان بەرامبەر گۆڕان و خەلک.
مەسەلەی چاکسازی و موچەو بژێویی لە بیری خەڵک ولایەنەکان بردەوە.
پرۆژە حەوت خاڵیەکەی یەکێتی خستە ژێرپێ.
مەسەلەی کاراکردنەوە نەکردنەوەی پەرلەمانی کۆتایی پێهێنا.
یەکیتی و پارتی و هەموو حیزبەکان هەتا کۆمەل وگۆرانی بە ناوی سەربەخۆییەوە تەسلیم بە خۆی کرد،وەک دەڵین هەموویان بردە سەر کانی و نەیهێشت دەمیان تەڕ کەن.

هەرچەندە بەدەستهێنانی ئەم دەسکەوتانە کاتیەو وەک ئەو کەسە وایە کە توشی ئازارێکی کوشندە دەبێت،دەرزیەکی لێدەدەن و کەمێک ئازارەکەی خاو دەبێتەوەو دوایی دەست پێدەکاتەوە.

ئێستا چیکردن؟

بە بۆچونی من سەردەمی”دەولەت+ نەتەوە” بەسەرچوە،تا ئەو جێگایەی لە چوارچێوەی ولاتێکدا وەک ئینسانی دەرەجە یەک خاوەنی هەموو مافەکانت بیت،کاتێک ئەمە نەما،مافی خۆتە جودا بیتەوەو پیویستە نەتەوەکان و دەولەتەکانیش پشتیوان ومافی ئەم جیابونەوەیەت بدەنێ.

کورد لە باشور بیستو حەوت ساڵە نیمچە سەربەخۆیە،لەهەموو بوارەکانی حوکمرانیدا خۆی خۆی بەڕێوەدەبات،لە پۆلیسیکەوە تا ئاسایش و دادوەرو پێشمەرگەو پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم وهتد خۆیەتی وهیچ کەسیترنیە،خەلکی کوردوستان هیچ چەوسانەوەیەکی نەتەوەیی لەسەر نیە و خۆی خاوەنی خۆیەتی،تەنها ئەوەیە یەکێتی و پارتی دەستیان خستۆتە بینە قاقای ئەم گەلەو دەیان چەوسێننەوە،واتە ئێمەی کورد لە لایەن پارتی و یەکێتیەوە مافەکانمان،ئازادیەکانمان زەوت دەکرێت وسامانی ولات ئەم دوو باندە دەیبەن و تاڵانی دەکەن،ئەمانە دوژمنی سەرسەختی گەلەکەمانن،ئەوەی لە کوردوستان 27 ساڵە ڕوودەدا، پارتی و یەکێتین نەک کەسی تر،پارتی و یەکێتی ناتوانن دەستە چەورەکەی خۆیان بەکەسدا بسڕن و ئەوان چەوسێێنەرو مافیان وخەلکی کوردوستان دژی ئەوانە.

ئێستایش بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە شەرو وێرانکاری بپارێزین وپەلکێشیان نەکەین بۆ ناو ئاگرو کوشتن،باشترین ڕێگا دانیشتنەو گفتو گۆ لەگەڵ بەغدادو ڕێکەوتن،گەلی کوردیش دەبێت خەبات بکات بۆ لەناوبردنی پارتی و یەکێتی و داکێشانیان لە دەسەڵات،جگە لەم ڕێگایە هیچ ڕێگایەک نیە،بەدەر لە ئاگر هەڵکێشانی ناوچەکە،گەلەکەیشمان زۆرترین زیانی بەردەکەوێت و بەتەواوی ئارامی لەدەست دەداو ڕۆلەکانی دەبنە سووتووی نا وشەڕەکان،لە هیچ دنیایەکیشدا شەڕ بەقازانج نەبوەو دەبێت بەشێک بێت لە ناچاری لە پێناوی مانەوەدا.

 

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام