ئەمەریکا دوپاتى دەکاتەوە؛ دان به‌ ریفراندۆمه‌ تاك لایه‌نه‌كه‌ی‌ هه‌رێمدا نانێن، چونكه‌ بڕیار و ئه‌نجامه‌كه‌شی‌ نا شه‌رعیییە و کۆشکی سپی پشتیوانی‌ عێراقی یەکپارچەیە.

ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مەریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، بڕیار و ئه‌نجامی‌ ریفراندۆمه‌ تاك لایه‌نه‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناشه‌رعییە و دانی‌ پێدا نانێن.

وتویەتی: “نیگه‌رانیه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ده‌ره‌نجامه‌ خراپه‌ و چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ تاك لایه‌نه‌, چونكه‌ سه‌قامگیریی‌ و خۆشگوزه‌رانیی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ناتوانرێت به‌ره‌وپێشببرێن له‌ رێگه‌ی‌ رێوشوێنی‌ تاك لایه‌نه‌ی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و ریفراندۆمه‌، پێشتر ئه‌وه‌مان ره‌ت كردوەته‌وه ‌و به‌رپرسانی‌ هه‌رێممان ئاگادار کردوەتەوە”.

تیله‌رسۆن داوای‌ له‌ به‌غدا و هه‌ولێر كردوه‌ دان به‌ خۆیاندا بگرن و ئارامیی‌ بپارێزن و كۆتایی‌ به‌ تۆمه‌تباركردنی‌ یه‌كتری‌ و هه‌ڕه‌شه‌كردن بهێنن، داوای‌ له‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی و وڵاتانی‌ دراوسێی‌ عیراق كردوه‌ كاری‌ تاك لایه‌نه‌ نه‌كه‌ن و به‌كارهێنانی‌ هێز ره‌تبكه‌نه‌وه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام