ئەوکاتەی قاسم یاسای”ئەسلاح زەراعی” دەرکرد،زۆربەی ئاغاو دەرەبەگە کوردەکان دژی بوون،چونکە خودی یاساکە دژی ئەوان بوو،بۆیە چوونە بەغدا تا قاسم لەو یاسایەی دەریکردوە پاشەکشە بکات،ئەمە هەوێنی یەکەم کاردانەوەو فیشەک تەقاندن بوو دژی ڕژێم، نەک ئەوەی بناخەی شۆڕشێک دامەزاربێت بۆ ڕزگاری کورد.

مەلا مستەفا تازە لە روسیای بە ئازادی گەرابوەوە بەغداو لێی خۆش بووبوون،ئامادەی هیچ حیزب و شۆڕشێک نەبوو،نە دەیزانی حیزب چیەو نە دەیزانی شۆرش یانی چی،بەداخەوە دوایی کۆمەلێ خەڵک هێنایانە پێشەوەو کردیانە سەرۆکی پارتی،ساڵی حەفتا تا حەفتاو پێنچ کە مفاوەزاتی لەگەڵ بەعس کرد،تەنها ویستی شتیک بکات بە ناوی خۆیەوە،کە ئەمەیش”خود پەسەندی” یان نێرگزیەتی خود” کە وەک وەهمێک مەلا مستەفا تووشی بووبوو،وایدەزانێ ڕژێم مافی ئۆتۆنۆمی دەدات و ئەویش دەبێتە پاڵەوانی ڕزگاری،نەتیجەکەی ئاشبەتاڵ ودۆران و داروخان بوو،ئاقیبەت لە ئەمریکا بە ڕسوایی سەری نایەوە،چونکە بە 180 هەزار چەکدارو سامانێکی زۆرەوە نەیتوانی بەرگەی واژۆیەکی سەدام و شای ئێران بگرێت لە جەزائیرو یەک فیشەکی نەتەقاندو کوردی فرۆشت،ئەوەیشی لەم هاوکێشەیەدا زیانی بەرکەوت گەلەکەمان بوو،خۆی و بنەماڵەکەی وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوون،دوای راپەرینی بەهاری نەوەدو یەک هاتنەوە سەرحازری.

ئێستایش هەرهەناگاوێک مەسعودو بنەمالەکەی دەینێن،تەنها بۆ مانەوەی مەسعودەوهەوڵێکی زەبونانەیە خۆی بکاتە سەرکردەیەکی نیشتیمانی و نەتەوەیی،بە بێ ئەوە هێندە خوێندنەوەی هەبێت،چەمکی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئێمە لە کام ئاستایەو چەندە بوونی هەیە وەک پێکهاتەیەکی نیشتیمانی و نەتەوەیی،یان چەندە زانستیانە هەوڵ دراوە بۆ دروستبوونی ئەقڵیەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گۆچکردنی خەڵک لەسەر ئەوو دوو بنەمایە.

لە دوای ڕاپەڕینەوە کوردانی باشور ئەگەر پێشترهەماهەنگیەک،هاوچارەنوسیەک، هاونیشتیمانی بوونێک، هاوزمانی وهاوخەمی بوونێک لە ناویاندا هەبووبێت،بنەماڵەی بارزانی و یەکێتی ئەمەیشیان سریوەتەوە،نیشتیمان پارچە پارچە،زمان لە جێی نەبوان، گەلەکەمان دابەش بوون بە سەر ئەقڵیەتی حیزبی خێڵەکیانە،هەموو قڵشتەو بەرامبەر یەک ڕاوەستاون و دابەش بوون بەسەرچەندان وتاری خێڵەکی، بنەماڵەیی، عەشیرەتی،ناوچەچێتی، ئەوەی مانای نەماوە و وجوودی نیە،مەسەلەی”نیشتیمانێکی یەکگرتو نەتەوەیەکی هاوچارەنووسە”.

کوردانی باشورئێستاو ئەوسا قوربانی ملهوڕی و ئەقڵیەتی دیکتاتۆری بنەمالەیی بارزانین، لەدوای ڕاپەڕینەوە،ئەم بنەماڵەیە ئەونە لەسەر ئەوە ڕاوەستاوون،چۆن ببنە یەکەم دەولەمەندی ناوچەکەو جیهان،چۆن سامانی کوردوستان بەرن بۆ خۆیان و خەڵکی سواڵیان لێبکات و ببنە پیاویان،چۆن تەواوی ئابوری،میدیا،سیاسەتی ناوەکی ودەرەکی، جومگەکانی دەسەلات و حوکمرانی بۆ خۆیان بەرن،بیریان لەیەک شت نەکردۆتەوە بە قازانجی نیشتیمان و خەلک، تەواوی هەوڵەکانیان خزمەتی بە ئەجندای بنەمالەکەیان کردوەو بۆ مانەوەی مەسعود بووە، هەرلە درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی،هەوڵدان بۆ ئابوری سەربەخۆو نەوت فرۆشی، داخستنی پەرلەمان و وەدەرنانی گۆڕان،تا ئەم ڕیفراندۆمە کە بۆ مانەوەی مەسعودو ڕسواکردنی چەمکی سەربەخۆییە،تەنها بۆ مانەوەی مەسعودەو هیچیتر،مەسعود خەونێکی هەیە،کە هەمان خەونی ئەو شەمشەمە کوێرەیە،کە خەونی حوشترانە دەبینێت،بێئاگا لەوەی بەیانی کەبە ئاگا دێتەوە،هەر شەمشەمەکوێرەیەو نەبۆتە حوشتر.

مەسعود ناپاک وخائینێکی ئەم نیشتیمانەیەو هیچ کاتێک نابێتە سەرۆک و سەرکردەی ئەم نیشتیمانە.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام