ەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە هاوردەی بەنزین لە ئێرانەوە راگیرا و بەو هۆیەوە نرخی سوتەمەنی بەرز دەبێتەوە.

غالب محەمەد، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم یه‌ك لیتر سوته‌مه‌نی‌ نه‌هاتوەته‌ سلێمانی‌ و له‌ سنوره‌كانی‌ باشماخ و په‌روێزخانه‌وه‌ راگیراوه.

ئاشکرای کرد؛ زیاتر له‌ (300) تا‌نكه‌ر سوته‌مه‌نی‌ له‌ودیو سنوره‌كانی‌ هه‌رێم راگیراوه‌ و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ رێگه‌ نادرێت بێته‌ ناو هه‌رێمی کوردستانەوە.

رونی کردوە؛ پارێزگای‌ سلێمانی‌ توانای‌ تا (10) رۆژ دابه‌شكردنی‌ به‌نزینی‌ ده‌بێت و ته‌نها چاره‌سه‌ر له‌م دۆخه‌دا پێویسته‌ پاڵاوگه‌ ناوخۆییه‌كان بخرێنه گه‌ڕ و نه‌وتی‌ خاویان بۆ دابین بكرێت، چونکە سلێمانی‌ پێویستی بە رۆژانە زیاتر له‌ دو ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌یه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام