سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتییەكان بۆ فڕۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی رادەگیرێت، ئەوەش بەبڕیاری حكومەتی عێراق.

تەلار فایەق بەرێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر رایگەیاند، لەرۆژی هەینی‌و لەسەعات شەشی ئێوارەوە سەرجەم گەشتە نێودەوڵەتییەكان بۆ فڕۆكەخانەكانی هەرێم رادەگیرێت.

تەلار فایەق راشیگەیاند، كە راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەكان لەسەر داوای حكومەتی عێراق، كە بڕیارەكە بەشێوەیەكی كاتی دراوە.

دوو رۆژ پێش ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ماوەی سێ‌ رۆژی دانا، بۆ راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەكان بۆ فڕۆكەخانەی هەولێرو سلێمانی، ئەوەش لەكاردانەوەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان.

تەلار فایەق ئەوەشی راگەیاندووە، كە ئێستا لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لەگفتوگۆدان بۆ چارەسەری ئەو كێشەو جەختیشیكردەوە، بەزوویی چارەسەری كێشەكان دەكرێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام