محەمەد باقری سەرۆكی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هاوكاری سەربازی عێراق لەسنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی.

محەمەد باقری لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ عوسمان غەنەمی سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق رایگەیاند لەكۆبوونەوەكە لەسەر درێژەی پشتیوانی‌و پاڵپشتییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەدەوڵەت، سوپا‌و حەشدی شەعبی‌و سەروەری عێراق رێككەوتین.

هەروەها رایگەیاند “هەڵوێستی هاوبەشمان لەسەر قبووڵ نەكردنی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند”و جەختیشیكردەوە، كە ئەو سەربەخۆییە هیچ كات قبووڵ ناكەین.

باقری ئەوەشی راگەیاند “ئێران بە تەنیا عێراقی یەكپارچە و دەسەڵاتی یاسایی بە پێی یاسای بنەڕەتی و دەنگی تەواوی نەتەوەی عێراقی قبووڵەو جودا بوونەوەی بەشێك لە خاكی عێراق بە فەرمی ناناسێت”.

عوسمان غەنەمی رۆژی چوار شەممە بەسەرۆكایەتی شاندێكی سەربازی عێراق سەردانی ئێرانی كردو لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی كۆبووەوە، كە بڕیاریشە ئەمڕۆ سەردانی سەردانی سنوورە هاوبەشەكان لەئێرانەوە بكەن، كە زۆربەی سنوورەكانی ئێران لەگەڵ هەرێمە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام