تەنھا لەتوركیا، بارزانی خاوەنی زیاتر لە (٤٠٠) كۆمپانیایە. لە (مێرسین و غازی ئانتاب) زیاتر

لەدەیان کارخانەی داناوه (فابریکا: واتا معاملی زەبەلاح) وەکو خواردەمەنی، ئینشائی (بنیاتنان)، پێداویستی و خۆراکی و سەربازی، سوتەمەنی.

واتا زیاتر له ٤٠٠ كۆمپانیا بەسەرمایەی بارزانی لەتوركیا كار ئەكەن. لەو ڕێژەیە (٢٥٠) شەریكە لەگازی ئانتابن، كەشارێیكی گەورەی تیجاری و سناعیە.

لەسەدی ٦٤ كەنارئاوەكانی شاری مێرسینی كڕیوەو كاری قاچاغ و ھەناردەو ھاوردەی تێدا ئەكات، كە ئەوەیان لەڕاپۆرتێكیتردا ئەخەمەڕوو.

ژیانی بارزانی لەگەڵ سەرمایەكەی تێدەپەڕێت. ساییتی كەناڵی (NTV) توركی.

———

ئەمە تەنھا لەتوركیا، ئەی لەوڵاتەكانی تری دونیا؟

خۆ دەستەڵاتی ئەو بنەماڵەو دواكەوتانەی متمانەیان بەم ھەرێمە نیە تا وەبەرھێنانی تێدابكەن.

بۆیە ھەرچی سەرمایەی ئەم وڵاتە ھەیە بردوویانەتە دەرەوە. خۆ ئەگەر پارە دزراوەكانیان لەم ھەرێمە وەبەربھێنایا ئێستا ڕێژەی بێكاری و ھەژاری سفر دەبوو.

گریمان دزیان و بردیان، بەڵام بۆچی دەیبەنە دەرەوە؟

خۆ نیوەی خەڵكی ئەم ھەرێمە ڕازیە بیدزن، بەڵام كەپێیان ڕازی بوون بێ ویژدانی گەورەتر لەدزین بردنەدەرەوەی سەرمایەیە، ئەبوایە ھەر لەم ھەرێمە وەگەڕی بخەن بەڵكو ئەوانەی دەھۆڵیان بۆ ئەكوتن بیانخەنە سەركار.

ئەوان كە متمانەیان بەھەرێم نیە تا پارە دزراوەكانیان لێ ھەڵبگرن یاخود وەگەڕی بخەن، پێم ناڵێن چۆن متمانەیان بە وڵاتێكی داگیركەری وەكو توركیا كردووە؟

كە ھیچ داگیركەرێكی كوردستان بەقەد توركیا زوڵمی لەكورد نەكردووەو نایكات.

كە تەنانەت دان بە سەربەستی تاكێك كورددا نانێت، چ جای بوونی دەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆ.

ئەگەر بونیاتنانی دەوڵەتی كوردستانی درۆ نەبێت، بارزانی  چۆن ئەم ھەموو سەرمایە لەوڵاتی دوژمن دەخاتە گەڕ؟ كە بەزیاتر لە (٢٥) ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.!!!

ئەو وڵاتەی كە دوژمنە ئەم سەرمایەی لێ داناوە، ئەی لەوڵاتانی ڕۆژئاواو ئەوڕوپا دەبێ چەندی دانابێت؟

ئەرێ گەلۆ، دەستەڵاتدارێتی كوردی، كە گەندەڵی و دزینی سەروەتی خەڵكی بەلاوە لەھەموو شتێ گرنگترە، چۆن ڕێی تێدەچێت بڕوایان پێ بكرێت كەدەڵێن سەربەخۆیی كوردستان ڕادەگەیەنین؟ ئەی ئەگەر دەوڵەت ڕاگەیەنن ئەو پارانەی كە لە ئێران و توركیا دانراون بلۆك ناكرێن؟

دوژمنان كەللە سەری كوردانیان بلۆك كرد، چۆن سەرمایە بلۆك ناكەن؟

كەواتە درۆیە گەلۆ درۆیە، درۆیە كە دەڵێن ئەمڕۆ بەھارەو دەوڵەتی كوردستانی لەچاوی گەندەڵچیانەوە دیارە.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام