لەهۆڵەندا هونەرمەندێکی کورد ماڵەکەی خۆی دەکاتە پیشانگای شێوەکاری له‌ ڕۆژانی ١٦و ١٧ مانگی دیسەمبەر له پیشانگایه‌کی شێوه‌کاریدا له‌ شاری ئاڵتنی ووڵاتی هۆڵه‌ندا پیشانگای هاوبه‌شی هونه‌ری شێوه‌کاری به‌ڕێوه‌ چوو.

21850552_358887534566580_1103863852_n

سامان حه‌مه‌ ڕه‌شید که‌ ناسراوه‌ به‌ ( سامانه‌ ڕه‌ش ) وه‌ک ته‌نها کوردێک به‌ چه‌ند تابلۆیه‌ک به‌شداری کردوە تابلۆکانی ڕەنگدانەوەی غەریبی و ئازار و نەهامەتیەکانی خودی خۆی تێیدا بەرجەستەکردوەو ڕەنگەکانی پێناسەی زۆر هەڵدەگرت و ووردبونەوە بە ناو جیهان و سەلیقەی هونەرمەندا زۆر جیاوازتر دەهاتە بەرچاوی میوانەکان شایەنی ووتنە جگە لەوەی پیشانگاکە بەشێوازێکی سەردەمیانە بەڕێوە دەچوو لە ناو هۆڵەکاندا ، بەڵام بەلایی سامانە ڕەشەوە گرنگی هونەر ئەوەیە کە کەسانی هونەردۆست دەبێت خۆشیان گەڕان بکەن بۆ بینینی هونەرو جیاوازتر لە شوێنی نمایشکردن وهۆڵەکان.

21769805_358887531233247_224280293_n21875500_358887551233245_673273762_o

سامانە ڕەش دەڵێت ماڵەکەی خۆمم بە پەسەندتر زانی تابلۆکانم تیا نمایش بکەم چونکە ئەو هونەرمەند و هونەردۆستانە کە دێنەماڵەکەمەوە لەوانەیە پرسیار زیاتر لەدوایی خۆیدا بهێنێت چونکە ئیتر ئەوان دەبینن من چۆن کاردەکەم و مەودایی بینین و گفتووگۆکان زیاتر فراوانتردەبێت بە بەراودکردنی پیشاندانی تابلۆکان لە هۆڵیکدا.

Saman rash

شایەنی ووتنە سامانە ڕەش بۆچەندین جارە هاوبەشی پیشانگاکان دەکات و هونەرمەندێکی بەرچاوە لە بواری ووێنەکێشاندا دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی یە لەساڵی هەشتاکاندا و ماوەی ١٨ساڵە لە وڵاتی هۆڵەندا نیشتەجی یە .

21849266_358887527899914_973844746_n 21908221_358887554566578_1582526911_o

 

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام