رووداوه‌که‌ى مه‌نده‌لى سه‌ره‌تایى ئه‌و پیلان گیریه‌یى نێوان وڵاتانى دراوسێیه‌ که‌ ئه‌یانه‌وێت له‌سه‌ر باشوورى کوردستان ئه‌نجامى بده‌ن. به‌سوود وه‌رگرتن له‌و ئالۆزییانه‌ى نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق له‌ رابردوودا له‌سه‌ر ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان. ‌چاره‌سه‌ر نه‌کردنى کێشه‌کانى ئه‌م سنووره‌ زیاتر بۆشایى درووست کردووه‌ بۆ ده‌ست تیوه‌ردانى وڵاتان درووست کردنى شه‌ڕى مه‌زهه‌بى و نه‌ته‌وه‌یى نیوان کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان. پرۆسه‌ى ئه‌نجام دانى ریفراندۆم که‌بۆخۆى پرۆژه‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد و حزبه‌ کوردییه‌کان نییه‌ ئه‌م کیشه‌یه‌ زیاتر ئالۆز ده‌کات، له‌به‌رئه‌وه‌ى بریارێکى تاکه‌که‌سى و تاک حزبیه‌ ،ئه‌مه‌ش بۆخۆى سه‌پاندنى پرۆژه‌یه‌که‌ که‌ هیج کۆده‌نگیه‌کى له‌سه‌ر نیه‌ له‌ نێوان کورد وعه‌ره‌ب وتورکمانه‌کان. زیاتر تۆخ کردنه‌وه‌ى کێشه‌ چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کانه‌ ،وه‌به‌کارهێنانى هێزى لێده‌که‌وێته‌وه‌ که‌له‌ماوه‌ى پێشوودا جگه‌ له‌ شه‌ڕ و ماڵ وێرانى هیچى ترى به‌دواى خۆیدا نه‌هێناوه‌.

رووداوه‌که‌ى مه‌نده‌لى ئه‌و مه‌ترسیه‌ پشت راست ده‌کاته‌وه‌ که‌ پرۆژه‌ى ریفراندۆم بۆ تۆخ کردنه‌وه‌ى زهنیه‌تى نه‌ته‌وه‌ په‌رستى و درووست کرنى شه‌رى نه‌ته‌وه‌ییه‌،له‌گه‌ڵ له‌ده‌ست دانى ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان.ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ک ده‌بیت بۆ له‌ده‌ست چوونى ئه‌و سنووره‌ له‌ده‌ستى کورد بۆ حه‌شدى شه‌عبى و هیزه‌ سوونه‌کان.هاوشیوه‌ى پێش که‌به‌سه‌ر دووزخوورماتوودا هات.

ته‌ڤگه‌رى ئازادیی له‌ پیشوودا ئامانج و مه‌ترسیه‌کانى ریفراندۆم و پاڵنه‌ره‌کانى پشت ئه‌و پرۆسه‌یه‌مان خسته‌ روو.که‌ پرۆژه‌که‌ هیچ خزمه‌ت به‌ گه‌لى کورد ناکات ، به‌لکو شه‌ر و مال وێرانى و ده‌ربه‌ده‌رى به‌دواى خۆیدا دێنێت.له‌ئه‌نجامى سیاسه‌تى فاشلى ده‌سه‌لاتدارانى باشوور، که‌ کۆمه‌ڵگه‌یى تووشى قه‌یرانێکى قوول و پر قه‌یران کردووه‌  ،ته‌واوى جومگه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌یى گرتۆته‌وه‌. به‌مه‌ش به‌شێک له‌خه‌ڵکى ولات جیده‌هێلن و به‌شێکى تریشى مه‌ترسى کۆمه‌ڵکوژی و له‌ناوبردنیان له‌سه‌ره‌.

بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌کوو ته‌ڤگه‌رى ئازادیی  له‌گه‌ل ئه‌نجام دانى ریفراندۆمدا نین و پرۆژه‌ى چاره‌سه‌رى خۆبه‌ریوه‌به‌رى دیموکراتى به‌ به‌دیل ده‌بینین ،جونکه‌ ئه‌م سنووره‌ زۆر پێکهاته‌ى جیاوازى تێدایه‌ له‌رووى نه‌ته‌وه‌ى و ئاینى یه‌وه‌.

له‌ کۆتایشدا خاوانداریه‌تى کردن له‌خه‌لکى مه‌نده‌لى و ته‌واوى سنووره‌که‌ به‌ ئه‌رکێکى ئه‌خلاقى ونه‌ته‌وه‌یى ده‌بینین و پشتیوانیان لئ ده‌که‌ین.

 

ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌لگه‌ی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی گه‌رمیان

13/9/2017

تایبەتمەندییەکان: دۆسیە

زیادکردنی وەڵام