عەمید نەجم حاجی تۆفیق ناسراو بە پڵنگ،لە چەند ڕۆژی ڕابوردودا لە زیندانی محەتەی هەولێر کوژرا،،پارتی ڕایگەیاند کە بە پۆشاکەکانی بەری خۆی خنکاندوەو لیژنەیەکیان بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنا،وەک سەدان لێژنەی تر کەلە دەسەڵاتی ئەم دوو باندە مافیایەدا پێکهێنراوەو هەمووی بۆ بەلاڕێدا بردن و دیزە بەدەرخۆنە کردنی ڕاستیەکان بووە، هەرکەیسێکیش لەم کەیسانە زۆر گەورە بووبێت وەک تیرۆری سەردەشت عوسمان و قایمقامی سلێمانی و زۆری تر،یان مەسعود خۆی هاتۆتە سەر خەت یان تالەبانی،بۆ ئەوەی بە تەواوی ونبکرێت،بیرمانە کە زانای قایمقام بەدەستی یەکێتی لە زینداندا خنکێنرا، تاڵەبانی هاتە سەرەخەت و  وتی خۆم سەرپەرشتی لیژنەکە دەکەم،واتە بەجۆرێک دەیشێوێنم وقوڕوقەپی پێدەکەم کەس نەزانێت وبکوژەکانیش خەریکی هەڵدانی شەرابی سورو  ویسکی سپێشاڵ بن،

کاتێک مەسرور بارزانی” بەختیاری حەسەن نەجەف” و گروپێکی نارد سەردەشت عوسمانیان لەبەردەم زانکۆداڕفاندو دوای ئەوەی تیرۆریان کرد،تەرمەکەیان بردە موسل ولەوێ فڕەیان دا،هەرکە”بەختیار” بەسەرخۆشی و لەسەر مێزی خواردنەوە ئەم قسانەو چۆنیەتی فڕاندن وتیرۆرکردنی سەردەشتی لەدەم دەرچوو،پاراستن ئەویشیان ناردە موسڵ ولەوێ کوشتیان و تا بە ئێستایش تەرمەکەی دیار نییە،پاشان لیژنەیەکیان دروستکرد کە نموونەی ڕسواترین و درۆنترین لیژنەبوو لە بیست و چوارساڵەی ڕابردودا،کە دروستکەرەکانی خۆیشیان گاڵتەیان بە درۆکانی خۆیان دەهات.ئەم لیژنەیەیشی بکوژەکانی”پڵنگ” پێکیان هێنە وەک هەمو لیژنەکانی تر تەنها بۆ شێواندنی ڕاستیەکان بوو.

بە پێی سەرچاوە تایبەتەکەی  “چاوی گەل”سەرەتای کێشەکە لەوێوە سەرچاوەی گرت کە لە پرۆسەیەکدا دووسەد دەفتەر دۆلاری مەسعود بارزانی کەوتۆتە لای عەمید نەجم،کێشەی گەندەڵی وتاوانبارکردنی ئەم کابرایە لێرەوە هاتە بوون،ئەوە بوو هێنایانە گیرو گازو خستیانە زیندان،هەژار ئەقڵیەکەی ئەم کابرایە لەوێوە تەشەنەی سەندو خوێنی خۆی کردە کاسەوە، کە هەڕەشە دەکات و دەڵێت هەمو شتێک دەدرکێنم بۆ ڕای گشتی،بۆ ئەم مەبەستەیش نامەیەک بۆئەنوەری حاجی عوسمان دەنوسێت و بۆی دەنێریت،ئەنوەریش نامەکە دەدات بە مەسرور بارزانی،وەختێک مەسرو ئەمە دەزانێت زۆری پێناخۆش دەبێت کە نامەی ئاوای نوسیوەو لەسەرەتایشەوە یەکێک بووە لە کوتلەی نێچیرەڤان بارزانی و هێزی خۆیشی لەوێوە بینیەوەو وایزانیوە نێچیر یارمەتی دەکات و هەروا بە ئاسانی باڵەکانی لە لایەن پاراستنەوە ناسوتێنرێت بەڵام وادەرنەچوو،هەتا زۆرێک لەکەس وکارەکەی پەنایان بە نێچیرەڤان برد،بەڵام ئەو هیچی پێنەکراو نەیتوانی پشتیوانی بکات،ئەم هەڕەشەیە جگە لە مەسەلەی گەندەڵی هەندێکی پەیوەیستە بە ڕوداوەکانی شەنگالەوە،پارتی کە زانی هەنگاوەکانی پڵنگ بەوجۆرەیە ئەوە بو دادگاییان کردو ناردیانەوە زیندان،بەڵام دوای چەند ڕۆژێکی کەم دەچن لە زیندان دەرزیەک دەدەن لە ملی ودەیکوژن و سیناریۆیەک بەڕێدەخەن کە گوایە خۆی کوشتوە.

ئەمە ڕاستینەی کوشتنی عەمید پڵنگی پارتییەو هیچی تر.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام