ئەفسەرە دەستگیركراوەكانی دەزگای هەواڵگیری توركیا “میت” ناوی چەند سەركردەیەكی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی-یان بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە ئاشكراكردووە، كە كاریان بۆ هەواڵگیری ئەو وڵاتە كردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری باڵای پەكەكە بڵاوبۆتەوە، ئەو چەند ئەفسەرەی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لەسلێمانی دەستگیریانكرد، ناوی چەند كەسێكی سەر بەپارتی‌و یەكێتیان ئاشكراكردووە، ئەوەش دوای ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ كراوە.

هەر بەپێی زانیاری سەرچاوەكە،ئەوەش بەهۆی هەستیاری بابەتەكە، لەناو ئەو كەسانەدا، كە ئەفسەرەكانی میت ناوەكانیان ئاشكراكردوون، ئەندامی سەركردایەتی پارتی‌و یەكێتیان تێدا بووە، بەبێ‌ ئەوەی ناوەكان بخاتەڕوو.

چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، كە پەكەكە چەند ئەفسەرێكی هەواڵگیری توركیایان دەستگیركردووە، ئەوەش لەناوچەیەكی نزیك سلێمانی، كە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك هاتوونەتە ناوچەكەو پەكەكەش ئەمڕۆ دوو شەممە بەفەرمی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی راگەیاند.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد، لێكۆڵینەوە لەو ئەفسەرانەی میتی توركی بەردەوامەو پەكەكە بەدواداچوونیش بۆ ئەو دانپێدانانە دەكات، كە ئەو ئەفسەرانە لەبارەی كارە هەوڵگیرییەكانی توركیا لەهەرێم ئەنجامی داوە.

دیار غەریب ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆماجڤاكێن كوردستان كەجەكە، كە باڵی سیاسی پەكەكەیە لەلێدوانێك پشتراستیكردەوە، كە چەند كەسێكی سەر بەمیتی توركیان دەستگیركردووەو دەبێت توركیا سوپاسیان بكات، كە نایانخاتە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەكان.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام