برادەرێکی کۆن یەکیتی و ئێستا گۆران بۆی گێرامەوە” یەکەم هەڵبژاردن من یەکیتی بووم، هەمو بنەماڵە کۆبوینەوە کە دەنگ بە کێ بدەین،من وتم دەنگ بە گۆران دەدەم چونکە باسی چاکسازی و عەدالەت دەکات ودژی گەندەڵیە،خوشکێکم هەڵیدایەو وتی،من دەنگ نادەم بە گۆران چونکە باسی عەدالەت دەکات،چونکە دژی گەندەڵیەودەیەوێ موچەکەم وای لێبێت و ئیمتیازەکانم کەم کرێنەوە،لەوێوە تێگەیشتم کە خەڵک هەیە دژی عەدالەتە”.

ئەمە ڕاستیەکەو نمونەیەکی جوان و بەرهەقە،زۆر کەس هەیە هێندە بێویژدانە،هێندە چاوچنۆک و خود پەسەندە،بەس خۆی ئاگردانەکەی گەرم بێت و پارەدار بێت،بە پۆخڵترین ڕێگا،هەمو کورد بە ئەژنۆ بڕۆن بەخەیاڵیانایە،لەهەرجێگایەکەوە بە هەرجۆرێک بێت پارەی دەسکەوێت دەیماشێتەوە،لێرەوە یاسایەک پێویستە کە ئەم ویژدان تۆپیوانە بخاتەوە جێگای خۆی،دەنا وەک حوت هەمومان دەخۆن هەروەکو خواردیان.

باسی سەرانی پارتی ویەکێتی دەکەین،خۆیان و کەس وکاریان کە مفتەخۆرن پێیان ناخۆشە وهەزاران سوکایەتیمان پێدەکەن،پێیان وایە نابیت باسیان بکەین تا ئەوان هەروا لەسەر دزیو جەردەیی بژین شاهانەو خەڵکیش نانی نەبێت بیخۆن.

باسی پێشمەرگە نێرینەکان دەکەین،خۆیان و کەس وکاریان پێیان ناخۆشە،جوێنمان دەدەنێ ،سوکایەتی دەکەن،وەک ئەوەی بڵێن باسمان مەکەن با هەر بەردەوام بیخۆین،زۆربەیان ژنەکانیان ئەرزەیان وەرگرتوە گوایە لەشاخ یاپراخیان پێچاوەتەوەو چاییان لێناوەو شفتەیان پان کردۆتەوە،ئێستا مندالەکانیشیان داوای موچە دەکەن چونکە باوکیان پێشمەرگەی دێرین بوە،جا خۆشیەکەی ئەوەیە کۆی پێشمەرگە 5 هەزار کەس نەبوە،ئێستا یەک ملیۆنمان هەیە،هەرچی ئەمن وجاش و سیخورو بەعسیە پێشمەرگەی دێرینە،لێرەوەیە زۆر پێشمەرگەی دێرین هەیە،چونکە خاوەنی ئابڕوە پێی شەرمە پێی بوترێت پێشمەرگەی دێرین و لەڕیزی جاش وخۆفرۆشا ناوی بهێنرێت.
باسی هونەرمەند،نوسەر،مێدیاکارو ڕۆژنامەنوس و زوڕنا ژەنی خۆفرۆش دەکەین،پێیان ناخۆشە ،جوێنمان دەدەنێ،سوکایەتی دەکەن،دەلێن بێدەنگ بەو هیچ مەڵێ،تا ئەوان هەر ماستاوچی دەسەڵات بن،نۆکەرو خۆفرۆش بن و هەقدەستەکەیان وەربگرن.

باسی توێژی پزیشکان دەکەین،کە گەندەڵن،باش کارەکانیان ناکەن،چاوی خەڵکی کوێر دەکەن، وەزارەتەکەیان قاچاخچێتی دەکات و خەڵکیان گیرۆدە کردوە بە دەرمانی ئیکسپایەر، وەزیرەکەیان خۆی کردۆتە ملیۆنێر،خۆیان و کەس وکاریان ئیهانەمان دەکەن و دەیانەوێ هیچیان دژ نەڵێین.

باسی دادگاکان و دادوەرەکان دەکەین کە زۆربەیان یاسایان پێشێل کردوە خۆیان فرۆشتوە، پیاوی دەسەلاتن،تەنها کوتەکی سەر هەژارانن،کەچی خۆیان و کەس وکاریان سوکایەتی دەکەن،جوێن دەدەن داوا دەکەن کە بێدەنگ بین.

کاتێک باسی دزی و فزی مرور،پۆلیس،ئاسایش،دەزگا بەدناوەکان دەکەین،کۆمەڵێک راست دەبنەوەو پەلامارمان دەدەن دەیانەوێ بێدەنگمان بکەن.

بەم مانایە هەیە پێنچ موچەی هەیە ئەگەر باسی بکەیت جوێنت دەداتێ و دەڵێ باسم مەکەن.

دەیان هەزار کورد لە ئەوروپا دەژین،سۆشیال وەردەگرن،ئیشی ڕەش دەکەن،موچەیش لە پارتی و یەکێتی وەردەگرن و ماستاوچیانن،کە باسیان دەکەین،هەمویان دەلێن هەقی خۆمانە.

بەم چاوانەی خۆم پیاوم بینیوە هێندەی بۆیاخ لەسەری داوە بۆتە قەوزو قەزاح،وتویەتی مانگانە 120 هەزار دینارم هەیە،وتوومە باش عەیب ناکەی ئەوە چی تەنازولی بۆ دەکەیت و دیفاع لە یەکێتی دەکەیت؟وتویەتی بۆ خراپە،سالانە بەشی تکتەکەمان دەکات بۆ گەرانەوە بۆ کوردوستان.

لە تیڤی خۆیانەوە گوێم لێبوە،بەشەر هەیە نێرینەیە،موچەی بێوەژنانەی هەیەو موچەی تریش،خۆ باسی ئەمیش بکەیت پەلامارت دەدا،بە سەدان هەزار موچە خۆری بندیوار هەیە،کار ناکەن و پارە وەردەگرن،وەختێک باسیان دەکەین ئیهانەمان دەکەن.

ئەمە چ میلەتێکە،بە هەرچی رێگایە هەردەیەوێ بیماشیتەوە،ئێ بابە ئەگەر ئەتانەوێ باستان نەکرێت دەی واز لە گەنەخۆری،دەست بڕین،دزی و جەردەیی،خواردنی بەلاشەو ناعەدالەتی بهێنن،ئەگەر نا چۆن چاوەڕێ دەکەن بیدەنگ بین؟.

ئێ پارتی ویەکێتی بە بەرنامە هەوڵیان داوە کۆی کۆمەڵگا لە گەندەڵی و دزی و دەس پیسی و فەسادی ئیداری و ئەخلاقیەوە بئاڵێنن،تا هەمویان وەک خۆیان لێبکەن،دەتوانم بڵێم تا سنورێکی زۆر باش سەرکەوتوە بووە.

ئێستا نازانم،دەست لەم کۆمەڵگایە بشۆین یان هەر بڵێین؟

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام