لەچەند رۆژی رابردوو لەدادگاکانی هەرێمی کوردستان ، پەرلەمانتارێک لەسەر بەدواداچونی ئەرکەکەی بەسزای چەند ملیۆنی غرامەدەکرێت ، بەڵام لە هەمان دادگا ئەوانەی بەبێ هۆ پەلاماری پەرلەمانتاریاندا ، کەس بانگهێشتی بەردەم دادگا نەکراو لێپێچینەوەی بەرامبەر نەکرا بەبۆنەی بونی حەسانە ، لەکاتێکدا کە پەرلەمانتار غرامەدەکرێت ئەویش حەسانەدارە ، ئەوەی لێرەدا دەمەوێت باسی بکەم  ئەوەیە دادگاکانی هەرێم بەمیزاجی حیزبی و لەپیناو بەرژەوەندی حیزبی کاردەکەن .

 ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو رویاندا لە بەرامبەر چەند پەرلەمانتاریکی بزوتنەوەی گۆران ، لە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێک کە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن ، پەلاماردانی پەرلەمان تارێکی گۆران لەناو قاعەی پەرلەمان بەبێ هیچ پاساوێک ، دواجاریش سزادانی یەکێکیتر بە بری چەند ملیۆنێک دینار ، هەموو ئەمانە بۆ ئەوەیە بزوتنەوەی گۆران بێدەنگ بکەن لە هەڵوێستی ئەو بزوتنەوەیە بەرامبەر بە ئەو دروشمانەی هەڵی گرتوە .
 
ئەم کارانە کە رویانداوە و رودەدەن لەم هەریمە بۆچەند هۆکارێک دەگەرێتەوە ، هیشتنەوەی ئەو دۆخەیە کە  لە ماوەی رابردوودا هەبووە ، بمێنیتەوە و کەس دەستی بۆنەبات  ، یەکەمیان بێدەنگکردنکردمی هەموو ئەو کەسانەی لەم سنورەن و نابێ کەس قسەبکات بەئازادی ، کەس بۆی نیە بەباشی بیربکاتەوە هەرکەسێکیش بیری جیاوازی هەبێت دەبێت بەجێی بێڵێت یان بێدەنگبێت و نابێت هیچ تەنێکی نامۆ بچێتە ئەو دیو کە ببێتە هۆی گۆرینی بیرکردنەوەی خەڵکی ، بەڵگەش بۆ ئەمە ونبونی گۆڤاری لیڤین و سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێک کە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن رویانداوە ، بەقولی خۆیان لەئەنجامی بەرزبونەوەی تای هەڵبژاردن بووە ، لەوانە ئەم تایە لە هەندێک شوێن نەک هەرگرژی لێکەوتبێتەوە ، بەڵکوو خوێنی خەڵکی تیادا رژابێت ، 
 
دووەمیان : ئاماژەیە بۆ ئەوەی هیچ کەسێک بۆی نیە لە زۆنی زەرد ، جگەلە رەنگی زەرد قسەبکات و کاربکات ، هەرکەسیکیش جوڵە بکات ئەوا دەبێ سزابدرێت ، سزادانی پەرلەمان تارێک بەبری دەملیۆن دینار ئاماژەی رونە ، کە هیچ کەسێک بۆی نیە دەست بۆ هیچ دەسگایەک بەرێت کە لەلایەنەکانی تربیت ، کەببێتە هۆی شکاندنی دەسەڵات و ختوکەدانی خەڵک کەلەس مافەکانی خۆیان بێنە دەنگ ، دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەماوەی یەک ساڵی رابردوو پارتی ئامادەنیە یەک بەرێوبەری ناحیەیەک رادەستبکات ئەوە بۆخۆی ئەوە ئاشکرادەکات هێشتنەوەی زۆنی زەردە وەک خۆی 
 
 هەموو ئەمکارانە بۆ ئەوەیە کە بزوتنەوەی گۆران بوەستێنن لە سەر ئەوپاڵە پەستۆیەی دروستی کردوە  ،هەروەها بەردەوامیشە  لەسەر سکەی خۆی نایەوێت لادات  لەسەر رۆیشتنبەردەوامە و لایەنەکانی پێشوی دەسەڵاتیشی بەردەوام خستۆتە ژێر پاڵە پەستۆی چاکسازی و گۆران کاری ، دەیانەوێت بەسزادان و پەلاماردان و سکاڵاکردن ئەم پاڵە پەستۆیە کەم کەنەوە کەلەسەریان دروست بوە ئەوەلەلایەک ، لەلایەکیتر ئاماژەی ئەوەدەدەن ئەگەر پشگیری مانەوەی بارزانی نەکەن ئەوا گرژیەکان زیاتر دەبن ، ئەوە بۆئەوەیە ترسێک دروست بکەن ،
 
بەڵام ئەگەر گۆران حساب بۆ ئەو جۆرە هەرەشانەبکات و بکەوێتە دوای پەتی دەسەڵاتی پێشوو ، ئەوە نەک هەر ناتوانێ درێژە بدات بە پرۆسەی گۆران و گۆرانکاری ، بەڵکوو حاڵی گۆران لەحیزبە بچوکەکەکانی ئێستا باشتر نابێ ، بەڵام هەموو ئەم هەرشانەی پارتی لەوە سەرچاوە دەگرن کە گۆران سورە لەسەر کارەکەی خۆی و ئامادەنیە دەست بەرداری بیت ، ئەوەی کە لێی دڵنیابوە کە دەست بەرداری رێگای خۆی نابیت گۆرانە ، بەڵام بەپێچاوانەوە لایەنەکانی تر بەردەوام لەخزمەت مانەوەی بەرژەوەندیەکانی پارتی دابونە .
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام