سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ عیراق پێی وایه‌ سنووری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ، له‌سه‌ر عیراق وه‌ستاوه‌.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ سایتی مونته‌دای راگه‌یاندنی ئازادی عیراق به‌دوایداچووه‌، عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی جه‌ختیكردووته‌وه‌ كه‌ سنووری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ، به‌نده‌ به‌ داهاتووی عیراقه‌وه‌.

به‌وته‌ی عه‌مار حه‌كیم، ناوچه‌كه‌ سه‌رله‌نوێ نه‌خشه‌یان بۆ ده‌كێشرێته‌وه‌ و عیراقیش له‌ ناوجه‌رگه‌ی گه‌رده‌لووله‌ گڕگرتووه‌كه‌دایه‌، وتیشی: ” تازه‌ ئه‌و ئاگره‌ش ناكوژێته‌وه‌ و ئه‌و زه‌مانه‌ تێپه‌ڕی كه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ سیاسیه‌تی خۆلادان له‌ قه‌یران و چاوبڕینه‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان و وه‌ستان له‌سه‌ر هێڵی سوور.”

عه‌مار حه‌كیم هۆشداریشیدا له‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا كاریگه‌ریی بۆسه‌ر هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت به‌بێ جیاوازی.

عه‌مار حه‌كیم نهێنییه‌كی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ راستییه‌كان له‌ خه‌ڵك نه‌شاردرێته‌وه‌ و بزانن چی ده‌گوزه‌رێت، راستییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ له‌ ساڵانی رابردوودا ده‌یان ملیار دۆلار له‌پڕچه‌ككردن و به‌هێزكردنی سوپا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا خه‌رجكراوه‌، كه‌چی هێشتا كۆنتڕۆڵی دۆخی ئه‌منی ناكرێت و دواجار ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و سوپا و ده‌زگایانه‌ ده‌توانرێت زه‌فه‌ریان پێ ببرێت

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام