رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە شاری رەقە لەبەرکردنی جلوبەرگی بەشلۆنەو ریاڵ مەدرید و گۆرانی مادۆان قەدەغە دەکات.
پەیجەکانی نزیک داعش بڵاویان کردەوە کە لە نوێترین هەنگاوی قەدەغەکردنەکاندا ئەمجارە پۆشینی جلوبەرگی یانەی بەرشلونەو ریال و مانشنستر یونایتید و میلانیان قەدەغەکرد لە رەقەو هەر کەس بیپۆشێت بە لیدانی ٨٠ جەڵدە سزا دەدرێت.
رۆژنامەی دەیلی ستار ی ئینگلیزی بڵاویکردوە کە گوێگرتن و سەیرکردنی گۆرانی مادۆناش قەدەغەکراوە لەبەرئەوەی مۆسیقا دژی ئیسلامەو هاوکات ناوی مادۆنا یەکێک لەناوەکانی مریەمی عەزرا.
داعش ئەم بڕیارەی لە رێگای بڵاوکراوەو هەڵواسینی پۆستەرو لافیتەوە لەو شارەدا بڵاوکردۆتەوە.
تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام