ئه‌ندامێكی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایده‌گه‌یه‌نێت: توركیا له‌ شه‌ڕی دژی كورد شكستی هێناوه و ئه‌نكه‌ر ویستویەتی له‌ رێگەی پارتیه‌وه‌ شه‌ڕی كورد به‌ كورد بكات.

موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری (كۆما جڤاكێن كوردستان) و دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە،‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا لەگەڵ رادیۆی ده‌نگی كوردستان رایگه‌یاند: توركیا له‌ شه‌ڕی دژی كورد شكستی هێناوه‌ و به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری ناڕاست و شه‌ری ده‌رونی ده‌یه‌وێت شكسته‌كانی په‌رده‌پۆش بكات.

سه‌باره‌ت به‌ رۆژئاوای كوردستان، قەرەیلان رایگه‌یاند: ئه‌نكه‌ره‌ هه‌مو هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه‌ بخاته‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كانه‌وه،‌ به‌ڵام سه‌ركه‌وتونه‌بو، چونکە ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی یه‌په‌گه‌ و هاوپه‌یمانانی شه‌ڕی دژی داعش بوه‌ شكستێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی و دیبپلۆماسی بۆ توركیا.

وتیشی :”لەئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، سەرەتای کۆتایی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکەپە) و پارتی گەلی کۆماری (مەهەپە)ەیە.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنسه‌ی كه‌جه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ توركیا له‌رێگه‌ی دروست كردنی هاوپه‌یمانێتی‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ویستی شه‌ڕی كورد به‌كورد بكات، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ تائێستا سه‌ری نه‌گرتوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش قه‌ره‌یلان رایگه‌یاند: توركیا هه‌وڵیدا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ  ئێران بكات بۆ دژایه‌تی كورد، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی قوڵی نێوانیان تائێستا ئه‌نجامی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا مه‌ترسی ئه‌و پلانه‌ به‌رده‌وامه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام