پیاهەڵدان لە فەرهەنگى نەوشیروان مستەفادا یەکیک بوە لەوە کارانەى کە دەچووە چوارچێوەى سلوکە ئەخلاقیە حەرام کراوەکان هەرگیزیش وەها کارێکى پێخۆش نەبووە تا لە ژیاندا مابوو ، هەر بۆیە بەڕای منیش مرۆڤەکان پێویستیان بەپیاهەڵدان نیە ئەوا ئەو   ئاکارەکنەیە کە لە ماوەى ڕۆڵ بینینى لە سەر تەختی شانۆى ژیان پیاهەڵدان بە خاوەنەکەیدا دەکەن وە خاوەنەکەى بە مەزنیى دەهێلێتەوە یان بە پێچەوانەوە .
بەڵام ئەوەى لە لایى من جیگاى تێڕمان بوو لە ماوەى ئەم چل رۆژە هەر لە چرکەساتى بە خاک سپاردنى تەرمى نەوشیروان مستەفا هەتا زەمەنى ئێستا ئەو وتاروپیاهەڵدان و  فرمێسکە تیمساحیەکانى زۆر کەسایەتى سیاسى ئەم هەرێمە کە بۆ کۆچى ناوادەى کاک نوشیروان دەیان هۆندەوە ودەیان ناڵاند لە کات و ناکاتدا کاسەى سەرمان سیخناخ کردبوو ، بەڵام بە بێ ئەوەى چرکەساتێک هەستى مرۆڤ بوونیان لە ناخەوە بجوڵێت هەڵوێستەیەک بکەن بەرامبەر ئاکارەکانى خۆیان وە درک بەو ڕاستیە حاشاهەڵنەگرەش بکەن کاک نەوشیروان مستەفاش وەکو ئەوان مرۆڤێکە تەنها لە گۆشت و خوێن و ئێسقان پێک هاتووە لە رووە مادیەکەیەوە ( جەستەیە ) هیچ جیاوازیەکى نەک لە گەڵ ئیوە بگرە لەگەڵ مندالێکى سەرشەقامەکان نیە بەڵام ئەوەى جیاوازبێت لە نێوان ئێوەو ئەودا تەنها و تەنها ئەو ئاکارانە بووە کەپێى هەڵساوە لە ساتەوەختى خۆیدا هەر لە خۆنەویستى و دەست و داوێن پاکى و بەهەڵوێستى و دەژە بەرژەوەندگەرایەتى زۆر ئاکارى تر کە لەم پیاوەدا هەبووە و لە ئیوەدا نیە ! ئەگەر هەشبێت هەتا ئەو سنورەیە کە بەرژەوەندیەکانتان  لە ڕووى دارایى و سیاسى و سەرباز و پلە و پۆست و دەسلاتى خۆتان یان بنەماڵەکەتان نەکەوێتە مەترسیەوە .
هەربۆیە داواکارم لە سەرجەم سەرکردەکانى ئەم هەرێم پێویست ناکات لەم ڕۆوە خۆیان بە پیاهەڵدانى کاک نەوشیروانەوە سەرقاڵ بکەن بەڵکو ئەمڕۆ کە ڕۆژى چلە ئەو پیاوەیە بکەنە بەدەلاقەیەک بۆ بەخۆدا چونەوە بەئامانجى چاکسازى و پاک سازى لە ناخى خۆتانەوە دەست پێبکەن ، دەست بەردارى ژیانە سوڵتانیەکانتان ببن بگەرَێنەوە نێو باوشى میلەتەکەتان چونکە کورد وەتەنى ( زەرەر لە نیوەى بە قازانج حساب دەکرێت ) چونکە ئێوە دنیا دیتەنى ترن کە ژیان تاسەر بۆ کەس نیە و وە سەرئەنجامى هەموومان ئەو مەترە زەویەیە کە ئێستا بە فیزەوە بە سەریدا ڕادەبێورن . هەربۆیە ئێستاش دەڕەنگ نیە ئەگەر دەتانەوێت نەوشیروانى بژین …. نەوشیرواننیش خەڵک بە بێ جیاوازى ئاین و ئینتما و ڕگەز شیوەن بۆ مردنەکەتان بکات . دەست پێبکەن …دەست پێبکەن دەست دە دە .

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام