روانگه‌ی‌ سوری ئاشکرای کرد؛ شەڕڤانان بە هاوکاریی هاوپه‌یمانان تائێستا (25%)ی ناوه‌ندی شاری ره‌ققه‌یان کۆنترۆڵ کردوەتەوە و بەردەوامن لە پێشڕەویی بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی تەواوەتی شارەکە.

رامی عه‌بدولڕه‌حمان، بەڕێوەبەری روانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ شاری له‌نده‌نه‌، له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، رایگه‌یاند؛ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێن، له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی شاری ره‌ققه‌، تا ئێستا (25%)ی ناوه‌ندی شاری رەققه‌یان كۆنترۆڵ كردوه‌تەوە.

له‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی رابردوه‌وه‌ شه‌ڕڤانان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ گه‌مارۆدانی ره‌ققه‌ی كۆن ده‌ست پێكردوه‌ و توانیویانه‌ گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ له‌ رۆژئاوای ئه‌و شاره‌ رزگار بكه‌ن.

ئۆپه‌راسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی رەققە‌، له‌ شه‌شی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌ستی پێكرد و ئێستا له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و شاره‌ شه‌ڕو پێكدادانی قورس له‌ نێوان شه‌ڕڤانان و داعش بەردەوامە و دوێنێ دوشەممە شه‌ڕڤانان له‌ باشوری شارەکە گوندی ئه‌لغۆتەیان‌ رزگار كرد و فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی چه‌كدارانی داعشیان خسته‌ خواره‌وه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام