سەرەڕای ئەوەی راوێژکارێکی سەرەکی باوکییەتی، بەڵام کچەکەی ترەمپ ئاشکرای دەکات کە مەیلی سیاسەتی نییە و ئەوە بۆ کەسانی دیکە جێدەهێڵێت.

ئیڤانكا تره‌مپ كچی‌ دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مەریكا، ئاشكرای كردوە كه‌ حه‌زی‌ له‌ سیاسه‌ت نییه‌ ‌و ده‌یه‌وێت سیاسه‌ت كردن بۆ خه‌ڵكی‌ دیکە به‌جێبهێڵێت ‌و خۆی‌ به‌و كارانه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكات كه‌ جێی‌ بایه‌خی ئه‌ون.

ئیڤانكا هاوکات یه‌كێكه‌ له‌گه‌وره‌ راوێژكاره‌كانی‌ باوكی‌ له‌ ‌دیمانه‌یه‌كی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌ناڵێكی‌ ئه‌مەریكی‌ ده‌ڵێت: باوكی‌ له‌زۆر شتدا راوێژی‌ پێده‌كات و وتیشی :”من رێنمایی‌ باوكم ده‌كه‌م له‌زۆر شتدا، ئه‌و متمانه‌ی‌ پێمه‌ كه‌ راشكاوبم له‌ بیروبۆچونه‌كانمدا، من مەبەستێکی شاراوه‌م نییه‌ ‌و بۆچونه‌كانم له‌سه‌ر شته‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن بۆیه‌ من بۆچونه‌كانم ‌و کاردانەوەی‌ راستگۆیانه‌ی خۆمی‌ پێده‌ڵێم و هه‌ندێكجار كۆك ده‌بین ‌و هه‌ندێكجار ناكۆك”.

ئیڤانکا وتوشیەتی؛ من ده‌مه‌وێت له‌ سیاسه‌ت به‌دوربم به‌هره‌ی‌ سیاسه‌ت كردنی‌ باوكم بێ‌ وێنه‌یه و  هه‌ندێك شتی‌ كردوه‌ كه‌ هیچ كه‌سێك له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوە بتوانێت بیكات ‌و زۆر كه‌مبون ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌ر زو دركیان به‌و به‌هره‌یه‌ی‌ كردبو.

تایبەتمەندییەکان: کۆمەڵایەتی

زیادکردنی وەڵام