هاوڵاتیان له‌ یه‌كه‌م رۆژی جەژندا پرسه‌ و ماته‌مینی خۆیان بۆ لەدەستدانی کاک نەوشیروان ده‌رده‌بڕن‌ و پۆل پۆل سه‌ردانی‌ گڵكۆكه‌ی ده‌كه‌ن ‌و تاجه‌گوڵینه‌ی‌ رێزو وه‌فا له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی داده‌نێن، ده‌شڵێن: له‌ده‌ستدانی كاك نه‌شیروان خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بو چونكه‌ پشت‌و په‌نایه‌كی به‌هێزی خه‌ڵك و كه‌سوكاری شه‌هیدان بو.

له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، له‌سه‌ر ئارامگه‌ی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌شێكی زۆر له‌ هاوڵاتیان و دۆست و هاوڕێ و هاوخه‌باتی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنیان به‌ڕێكرد.

وەک خۆیان ئه‌وان ده‌ڵێن: له‌ده‌ستدانی كاك نه‌وشیروان، خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ و  كه‌سوكاری شه‌هیدانیش ئاماژە بەوە دەکەن،كاك نه‌وشیروان پشت‌و په‌نایه‌كی به‌هێزی كه‌سوكاری شه‌هیدان بو.

هاوكات له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری سلێمانی، به‌شێكی زۆر له‌ هاوڵاتیان به‌شداربون له‌ مه‌راسیمی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، ئه‌وان كاك نه‌وشیروان مسته‌فایان وه‌ك په‌یامهێنه‌رێك بۆ كورد ناوبرد.

وه‌ك هاوڵاتیان ده‌ڵێن: كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا، هه‌میشه‌ له‌دڵ و هزری خۆیاندا ده‌هێڵنه‌وه‌ و ئه‌و په‌یامه‌كه‌ی هه‌میشه‌ به‌زیندوی ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌شی به‌رده‌وام ده‌بن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام