دادگایه‌كی میسری سزای زیندانیكردنی بۆ سه‌ماكه‌رێكی میسری به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌رمه‌نی ده‌ركرد به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی به‌ سوكایه‌تیكردن به‌ ئاڵای میسر.

ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ (سافیناز)ی سه‌ماكه‌ری میسری گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی نوێی بڵاوبویه‌وه‌ كه‌ جلوبه‌رگه‌كه‌ی ره‌نگه‌كانی ئاڵای میسری پێوه‌یه‌و ئه‌وه‌ش وه‌ك سوكایه‌تیه‌ك به‌و ئاڵایه‌ لێكدرایه‌وه‌.

پاش ئه‌وه‌ش دادگای قاهیره‌ سزای شه‌ش مانگ زیندانی و سزایی دارای هه‌زار جونیه‌ی میسری به‌سه‌ردا سه‌پاند، له‌ به‌رامبه‌ردا سافیناز ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌شیمانه‌ له‌و كاره‌یی و نه‌شیزانیووه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ سوكایه‌تی بۆ میسریه‌كان.

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام