ئه‌مڕۆ 22-4-2015 له‌ ئاكسه‌رای وڵاتی توركیا، هه‌ردوو سه‌رۆك كۆماری توركیا و عیراق كۆبوونه‌وه‌، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان ساز كرد

له‌سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ داو به‌ گرنگییه‌وه‌ باسی لێوه‌كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه‌، له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییان و هاوكاریكردنی عیراق له‌شه‌ڕی دژی تیرۆردا.

ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، كاره‌كانی داعش جێی قبوڵكردن نییه‌و تیرۆر له‌هه‌ركوێ هه‌بێت ئێمه‌ رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ په‌یوه‌ندی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ له‌ئاستێكی باشدایه‌، به‌تایبه‌ت له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌.

پاشان فوئاد مه‌عسووم، به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی به‌زه‌روریه‌ت وه‌سفكرد، رایگه‌یاند: توركیا له‌ رووی سه‌ربازیشه‌وه‌ هاوكاریی عیراقی كردووه‌و و ژماره‌یه‌ك هێزی عیراقی له‌لایه‌ن توركیاوه‌ راهێنانیان پێده‌كرێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام