له‌ دوای قه‌یرانه‌ دروستكراوه‌كه‌و مووچه‌ برین ونه‌دانی به‌شێكی مووچه‌ به‌ناوی پاشه‌كه‌وت حكومه‌تی كوردستان به‌زمێكی دۆزییه‌و ناوی چاكسازی لێناو به‌ پاره‌ په‌رله‌مانی كوردستانیان ده‌سته‌مۆ كردو په‌رله‌مانتێره‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌ زۆرینه‌ ده‌نگیاندا به‌و چاكسازییه‌و دیاره‌ چاكسازی نه‌بوو به‌ڵكۆ چاكوازی بوو له‌  هه‌ندێ شوێنی گه‌رمیان به‌ یاری ئه‌وترێت وازی. به‌ڵی چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت یارییه‌كی زیره‌كانه‌ بوو بۆ پێدانی خانه‌نشینێكی خه‌یاڵاوی به‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌نگیان پێدرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ نوێنه‌ریان و خواست و […]

  دەسڵات و حکومڕانى گەندەڵ …. هەڵقولاوی گۆمەڵگاى گەندەڵە. (بێرتراند روستیڵ) ئەگەر دەمى هەر تاکێکى کورد بکەیتەوە بە ژن و پیاو پیر و منداڵ دەبێت بە شیکەرەوە جا سیاسی، تەندروستى، وەرزشى ….هتد. وە بگرە زۆرجار دەم لە هەموو بابەتێک دەکوتێت، بەبێ ئەوەى سەرەداوێکى لە مەڕ ئەو بابەتەوە بەدەستەوەبێت. بۆیە بەو شێوەیەى کە دەبینین کاتێ باس باسى گەندەڵیە هەموومان بەبێ خوێندنوەیەکى بابەتیانە بۆ پاڵنەرە ناوخۆى و دەرەکیەکان، بە ڕاست وچەپدا دەکەوینە […]

                                                                                                          کەسایەتییەکان بە پێی دەرکەوتنیان لەسەر شانۆدا:( پەپوولەکان، ئاگـر، دار، چۆلەکە، شوورە، رووبار، ماسی.. کە پەردە لادرا، هەموویان لەسەر شانۆدان. تەنیا ئاگر نەبێ) دیمەنی سەر شانـۆ: (دارێکی گەڵا سەوزی کەمێک بـەرز لە لای راستی شانـۆکە دایە.. شوورەیەکی دروستکـراو لە دار لە شـێوەی خـشت ـ تابـووک ـ و چـیمەنتـۆدا کە لە لای چەپی پێشەوەی شانۆکەوەیە.. رووبارێکی شین لە لای پێشەوەی شانۆکە دایە.. دیواری پشتەوەی شانۆکە، سەرانسەر دیمەنـێکی رەنگـین و جـوانە، […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

    زۆرێک لە ھاوڵاتیانی وڵاتانی جیھانی سێیەم یا تایبەت تر وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کیشوەری ئەفریقا زۆرجار دروشمی “ئێمە کەمترنین لە ھاوڵاتیانی ئەوروپی و ڕۆژئاوایی” یان لە خۆپیشاندان و ڕێپێوانەکانیان بەکارھێناوە و  ئەو وڵاتانەیان بە نمونەی ھەرە پێشکەووتویھەموو بوارەکان ھێناوەتەوە ھەر لە سیاسیەوە دەست پێبکە تا دەگاتە  خزمەتگوزاری و زۆرجار ژیانی تایبەتی ھاوڵاتی ئەوروپی بە نمونەیباڵا ھێنراوەتە پێش چاو، بەڵام ئەمانە تا ھاتنی  ڤایرۆسێک بوو، کە ئەگەر مەودای ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەی لێوەی سەری ھەڵدا(چین) پێوانەبکەین تا دەگاتە کیشوەری ئەوروپا ئەوا دەبینین وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نزیکتر بن نەک ئەوروپا یا ڕوون تر وەک خۆیان باسی دەکەن وڵاتانی جیھانی یەکەم* ئەو پرسیارە جەوھەریەی پێویستە لای زۆرێک لە خەڵک گەڵالە ببێ ئەوەیە کە، بۆچی ئاوا پێشبینی نەکراوانە ڕویدا؟وە چۆن لەو وڵاتانەی بە باشترینەکانی جیھان دادەنران لە ڕووی سیستەمی تەندروستی  بەو شێوەیە خێرا تەشەنەی کرد؟.  یەکێک لە دکتۆرەکانی وڵاتی ئیتاڵیا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ڕاستەوخۆدا بە ئاشکرا وتی “بەڵێ حکومەت  و  سیستەمی بەڕێوەبردن ودیموکراسیەتمان باشترینن بەڵام ئێمەی ھاوڵاتی نا”  ئەم قسەیە چەندین تێبینی و بەرچاو ڕوونی لەخۆ دەگرێ، وڵاتێکی وەک عێراق کەنمونەیەکی زیندووی وڵاتێکی  خراپی جیھانی سێیەم بوو و درێژترین سنووریشی لەگەڵ یەکێ وڵاتانە ھەیە کە زۆرترین کەسی تووشبویکۆڕۆنای  تێدایە بەڵام توانی بەربە بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسەکە بگرێ، ئایا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەھۆی نەبوونی  سیستەمی سنوور لەنێوان وڵاتەکان غەدر لێکراوبوون یا کەمتەرخەمی ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە ھۆکاری  تەشەنەکردنی خێرای ئەو ڤایرۆسە بوو ! کۆمەڵەینێودەوڵەتی گالوپ بۆ ڕاپرسی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2015  ڕاپرسیەکی ئەنجام داوە سەبارەت بەو وڵاتە ئەوروپیانەی دوای چونە تەوالێتدەستیان دەشۆن، ئەنجامی ڕاپرسیەکە شۆکھێنەر بوو، وڵاتێکی پێشکەوتوی جیھانی یەکەم لە بابەتی ھۆڵەندا تەنیا لە %50 ھاوڵاتیانیبایەخیان بە دەست شۆردن داوە و وڵاتی ئیتاڵیا لە %57 و وڵاتی بەلجیکا %60 و وڵاتی ئیسپانیا %61 ی ھاوڵاتیان، بایەخ نەدان  بەتەندروستی و پاک و خاوێنی لەپاڵ دەیەھا کەم و کوڕی تر نمونەیی بوونی ھاووڵاتی ئەوروپی خستە ژێر بارێک کە ڕەنگە جارێکی تر نەتواننبە فیزەوە بە خەڵکی غەیرە ئەوروپی بلێن “ئێرە ئەوروپایە، کەواتە دەتانپارێزین” ئەمە جگە لە کەمتەرخەمی حکومەت لەمەڕ ڤایرۆسێک کە تەنھاچەند ھەفتەیەک پێشووتر گشت سیستەم و کایەکانی وڵاتێکی یەک ملیار و نیوی لە بابەتی چینی بەرەو داڕوخان برد، ھەر زوو حکومەتی چینھەنگاوی پێویستی گرتەبەر و قەدەغەی ھاتووچۆی ڕاگەیاند و ھەموو شتێکی وەستاند، ناوەندەکانی خوێندن و کۆلێژەکان و جوڵانەوەیشەقام و ھاتنەناوەوە و چوونەدەرەوەی وڵات و کەرتی پیشەسازی و بازرگانی لەپاڵ ئەوەی دەیزانی کە ئەمە زیانی چەندەھا ملیار دۆلاری بەدواوەیە بەڵام لەپاڵ ئەو زیانە زۆرەش ھەنگاوەکان وایان کرد زیانەکان زۆر گەورەتر نەبن، ھەموو ئەمانە لەپێناو  زاڵ بوون بەسەر تەشەنەنەکردنی  ڤایرۆسەکە و سەرکەوتوو بوو لەم کارە، بەڵام ھەر دوای چەند ڕۆژێک نیشانەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە لە  گشت وڵاتانیئەوروپا بەدی کرا، کەواتە پێویست بوو حکومەت بە خێرایی ھەمان ھەنگاوی بگرتایەتە بەر کەچی نەک ھەر وا ڕووی نەدا بەڵکو وڵاتێکی وەکوبەریتانیا تا ئێستاش ناوەندەکانی خوێندنی دانەخستوە و ھیچ ڕێگەیەکی وای  نەگرتوەتە بەر کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تەشەنەنەکردنی زیاتر و زیاتری ڤایرۆسەکە لە کاتێکدا ڕۆژانە  مەرگی ئەو کەسانە دەبینن کە بەریتانیان گەیاندە ئەمڕۆ یا وەک ئیتاڵیا کە توانایئەوەی نەماوە خزمەتگوزاری پێویست بۆ  ئەو ھەموو تووشبوە زۆرە دابین بکا و زۆر بە سادەیی و بە ناڕاستەوخۆیی پیرەکانیان تێگەیاندووەکە “ژیان لەپێش  گەنجەکانە کەواتە ھەوڵ بدە ئەو ڤایرۆسە تووشت نەبێ“، لێرەوە پێویستە ھەموو ھاوڵاتیەکی ئەوروپی دووجار بە  خۆیدابچێتەوە جارێکیان لەھەمبەر کەمتەرخەم بوون لە جێبەجێ کردنی ھەندێ پرەنسیپی ڕۆژانەی تەندروستی و  جارێکی تریش بۆ ئەوەی بزانن کەحکومەتەکانیان ھەڵبژێرداوی خوایی نییە و مرۆڤ بەڕێوەی دەبا و قابیلی ھەڵە و  ڕەخنە لێگرتنە. پێم وایە دوای کۆڕۆنا زەحمەت دەبێ کەئەوروپا قەرەبوی ئەو ھەموو ملیار یۆرۆیە بکاتەوە و جەنگێکی  تر دەست پێ دەکا ئەویش جەنگی مایەپوچ بوونی چەندین کۆمپانیای زەبەلاح ودروست بوونی چەندین کۆمپانیای  تازەیە بەڵام یەکێتی ئەوروپا ئەو یەکێتیەی جاران نامێنێتەوە. *:زۆربەی وڵاتانی جیھانی یەکەم وڵاتی پێشکەوتوو و پیشەسازین دەکەونە کیشوەری ئەوروپا و شۆڕشی  پیشەسازی بۆ یەکەم جار لەمکیشورە ڕوویدا لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەم، پێش ئەوە خەڵکی ئەوروپا خەریکی کشتوکاڵ بو.

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

وەزیری فڕەنسا بۆ کاروبارەکانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەو رێگەیەی کە یەکێتی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتویەتیەبەر، متمانە بە یەکێتێ ئەوروپا سنوردار دەکات، بەتایبەت لەپاش ئەوەی هەفتەی رابردو شکستیهێنا لە رێککەوتن لەسەر رێوشوێنی کەمکردنەوەی کاریگەری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لەسەر یەکێتی ئەوروپا. لەئێستادا یەکێتی ئەوروپا لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی شیاو مامەڵە لەگەڵ قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات، کە بە گەورەترین تاقیکردنەوە دادەنرێت کە یەکێتییەکە پێیدا تێپەڕدەبێت لەدوای دەرچونی بریتانیا لە یەکێتییەکە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

پەیمانگای تەندروستی و ژینگەی نیشتیمانی هۆڵندا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 132 حاڵەتی نوێی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەمەش ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسە لە وڵاتەکەدا گەیشتوەتە 771 کەس. لە دوێنێوە هەزار و 104 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هۆڵندا تۆمارکراوە، بەمەش کۆی حاڵەتەکانی توشبون بەو ڤایرۆسە لە وڵاتەکەدا گەیشتوەتە 10 هەزار و 866 كەس ئەمڕۆ یەکشەممە پەیمانگای تەندروستی و ژینگەی نیشتیمانی هۆڵندا لەپێگەی فەرمی خۆی لە ئینتەرنێت […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئامادەکردنی لەئەڵمانییەوە: کاوە جەلال   ئەمە بەشی دوەمی دیمانەیەکە لەگەڵ ئێڕنست ڤۆلف، کە لە20.03.2020 لە(eingeschenkt.tv) ئەنجامدراوە، ئێڕنست کەسایەتییەکی ناودارو مامۆستای فەلسەفەیە لەزانکۆی بریتۆریا – باشوری ئەفریقیا، ئەو نوسەری چەندین کتێبی گرنگە دەربارەی پەیوەندی نێوان ئابوری‌و سیاسەت، ئەو لەم گفتوگۆیەدا دەڵێت “ئێمە هەنووکە لە قۆناغی کۆتایی ئەم سیستەمەی پارەداین. ئێمە هەروەها ئەزموونی ئەوە دەکەین کە چۆن وەبەرهێنەرە گەورەکان بێجڵەو خەریکی فەرهودکردنن، ئەو کارەش بێگومان بۆ بچووکەکان پڕمەترسییە”. – لە بنەڕەتدا نرخی […]

سەیرە کۆمەڵگای ئێمە ماندوو نابێت لەم گەمەیە، کەسێك لێدوانێك ئەدات و پاش پێنج خولەك لە سۆشیالمیدیا سەروپۆتی ئەکوترێتەوە، دەیان نوکتەی لەسەر دروست ئەکرێت، وێنەکەی بەکاریکاتێر ئەکرێت، جنێوبارانی خۆی و کەسوکار و حیزبەکەی ئەکرێت و ئاو بێنە و دەست بشۆ! دەی ئەمە لای کارەکتەری سیاسیی کورد و حیزبەکانی ئاسایی بووەتەوە، هاوپەیمانی نیشتیمانیی لە سەرەتای ئەم حەفتەیەدا سێ لەسەر چواری سەرکردایەتیی و ئەنجوومەنی سیاسییەکەی دەستیان لەکارکێشایەوە، کەچی سەرۆکەکەی جوان و شیك خۆی […]

زیاد لە بیست و پێنج ڕۆژە سایتێکی موعتەبەری ئەمریکی (بلومبێرگ) نوسیویەتی: “بەمەبەستی وەبەرھێنانی نەوت لەھەرێمی کوردستان، کۆمپانیای ڕوسنەفت ٢٥٠ ملیۆن دۆلار (٢٥٠٠٠دەفتەر دۆلار !)ی بەخشیوە بە ڕاوێژکارێکی گوماناوی”. یەک دەزگای ئیعلامی بینراو (بەیەکەمی بێ ڕکابەریشەوە)، باسی لەم فەزیحە گەورەیە نەکرد. یەکەم: ئەندام پەرلەمانانی ھەرێم و بەغداد دەتوانن و ئەرکیشیانە بەدواداچون بکەن بۆ ئەم پارەیەو پێموایە دۆزینەوەشی لەم دۆخە خراپە داراییەدا، زۆرێک لەکێشە داراییەکانی ھەرێم چارەسەر دەکات. دوەم: ھەفتەی پێشوتر لە […]

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ شیكارییه‌ی كه‌ كۆلێژی پزیشكی له‌ زانكۆی واشنگتۆن ئاماده‌ی كردووه‌، ده‌شێت ئه‌مریكا تا 81 هه‌زار كه‌سی لێبمرێت به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا چوار مانگی ئاینده‌ و تا مانگی جون (حوزه‌یران) یش به‌رده‌وام ئه‌بێت. به‌پێی شیكرنه‌وه‌كه‌ كه‌ رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه‌ پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس له‌ هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی (نیسان- ئه‌پرل) بگاته‌ ئه‌وپه‌ڕی. وێرای ئه‌وه‌ی ده‌شێت له‌ هه‌ندێك ویلایه‌ت دوا بكه‌وێت بۆ دواتر. ده‌شێت تا كۆتایی مانگی جون (حوزه‌یران) […]

هاوپۆل : هەواڵەکان