شارەزایەكی بایۆلۆجی ڕوسی ئاشكرای دەكات، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستكراوی ئەمریكایە و ئامانج لێی چەند وڵاتێكە و دەشڵێت: “كۆرۆنا چەكی ڤایرۆسی ئەمریكییە”. ئیگۆر نیكۆڵین، شارەزای بایۆلۆجی و ئەندامی پێشووی لیژنەی نێودەوڵەتی تایبەت بە چەكی بایۆلۆجی و كیمیایی لە چاوپێكەوتنێكی لە كەناڵی (rt)ی ڕوسی ڕایگەیاند، كە 25 تاقیگەی نهێنی ئەمریكی بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ڤایرۆسی لەدەورووبەری سنووری چین هەن و ئەو ڤایرۆسی كۆرۆنایەش چەكی ڤایرۆسی ئەمریكا و ئامانج لێی چەند وڵاتێكە. دەشڵێت: “لە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

وتەبێژی پەرلەمانی ئێران بە میدیای وڵاتەكەی رایگەیاند، تەواوی كۆبونەوەكانی پەرلەمانی ئێران تا كاتێكی نادیار هەڵپەسێردراوە، ئەوەش بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئەسەدوڵا عەباسی، وتەبێژی پەرلەمانی ئێران ئێوارەی ئەمرۆ هەینی رایگەیاند، “لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران و بەهۆی تەشەنەسەندنی پەتای كۆڤید-19 لە وڵاتدا، تا كاتێكی نادیار كۆبونەوەكانی پەرلەمان رادەیگیرێن”. ئاماژەی بەوەشكرد “بەوهۆیەوە پرۆسەی دەنگدان و متمانەدان بە كاندیدی وەزیری كشتوكاڵ دوادەكەوێت و حكومەت ناچاردەبێت رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران رابسپێرێت بۆ راییكردنی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بەهۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی سوریا و روسیاوە  بەدەیان سەربازی تورکیا لە ناوچەکانی نێوان ئەلبارە و بلیۆن کوژراون. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەمرۆ  بەهۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی سوریا ورووسیاوە  لانیکەم  34 سەربازی تورکیا لە ناوچەکانی نێوان ئەلبارە و بلیۆن کوژراون ، ئەوە لەکاتێکدا باس لەوە دەکرێت ژمارەیەک سەربازی تریش بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانیانەوە کوژراون . ڕوانگەکە باسی لەوەش کردووە کە هێزەکانی ڕژێمی سوریا ئێوارەی ئەمرۆ جارێکی تر پێشرەویان کردووە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

– تا مردن و نەمان هەبێت، غەریزەی مانەوە، ڕاستەقینەترین دیوی مرۆڤە. بەڵام ئەم دیوەش خۆی دوو دیوە. دیوێکی داهێنەرو دیوێکی کاولکەر! – دیوە داهێنەرەکە، ژیاندۆست و بەخشندەیەو دنیا لە وێنە گەورەکەداو ژیان لە بەردەوامیی ژیانە گشتییەکەدا ئەبینێ. بەڵام دیوە کاولکەرەکە بەعەکسەوە، خۆپەرست و چاوچنۆکەو ژیان لە مانەوەی خۆیدا ئەبینێ نەك لە مانەوەی خودی ژیاندا. – ئینسانی جۆری یەکەم، کە قەیرانێکی بۆ بێتە پێش، ئەتوانێ بەسەریدا زاڵببێت، چونکە پێش هەرشتێ، ئەو […]

سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بازاڕه‌كانی هوانان بۆ فرۆشتنی  په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی كێوی و ده‌ریایی له‌ شاری وۆهان – چین . وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نیه‌ كه‌ وڵاتی چین ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ڤایرۆسیانه‌ی تیا بڵاو ئه‌بێته‌وه‌ به‌ڵكو پێشتریش له‌ساڵی 2002 به‌ هه‌مان شێوه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراو به‌ سارسSARS  بڵاو بۆوه‌ .پاشان له‌ ساڵی 2012 به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ وڵاتی سعودیه‌وه‌ هه‌مان ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراو به‌ مێرس  MERS بڵاوبووه‌وه‌. بۆ تێگه‌یشتن له‌ هۆكاری […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

لە ماوەی ڕابردوودا مەلا ھەڵۆ دوو سوکایەتی گەورەی بەرامبەر ژمارەیەکی ھێجگار گەورە لە مرۆڤ لە کۆمەڵگای ئێمەدا کرد. یەکەمیان ”بە گەواد“ ناونانی ھەموو ئەوانەی ژن و کچ و دایکیان بێحیجاب دەچنە دەرەوەی ماڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی کر و دابینکردنی پێویستییەکانی ژیانی ڕۆژانە. دوای ئەوەش بە سۆزانی ناونانی یەکێک لە دەزگا رەسمییەکانی سیستمی خوێندن لە ھەرێمدا، ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکان، و بە سۆزانی ناونانی ئەوانەی لەوێدا دەخوێنن و کاردەکەن. خاڵی سەرەکیی لە ھەردوو […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئەمرۆ پێنجشەمە کۆمپانیای فەیسبوکی ئەمریکی گەورەترین کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی هەڵوەشاندەوە، بەهۆت مەترسی بڵاوی بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. پەرەپێدەرانی بواری وێب و ئاپ و هاوبەشەکانی کۆمپانیاکە لە سەرانسەری جیهاندا لە شاری سلیکۆن ڤالێ کۆدەبنەوە کۆنفرانسی پەرەپێدەری کۆمپانیای فەیسبوک ناسراو بە کۆنفرانسی F8، گەورەترین کۆنفراسی ساڵانەی فەیسبوکە و تیادا پەرەپێدەرانی بواری وێب و ئاپ و هاوبەشەکانی کۆمپانیاکە لە سەرانسەری جیهاندا لە شاری سلیکۆن ڤالێ کۆدەبنەوە. کۆنستانتینۆس، پاپامیلیتادس، بەڕێوەبەری فەیسبوک بۆ پلاتفۆرمی پەرەپێدەران و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

سەرۆكی لیژنەی شارەزایانی تایبەتی سەر بە لیژنەی كاروباری تەندروستی گشتی چین رایگەیاند، یەكەمین دەركەوتنی حاڵەتی توشبون بە پەتای كۆڤید-19 لە شاری وهان-ی چین تۆماركرا، بەڵام سەرچاوەی ڤایرۆسەكە لەوانەیە چین نەبێت. چونگ نانشانگ، سەرۆكی لیژنەی شارەزایانی تایبەتی سەر بە لیژنەی كاروباری تەندروستی گشتی چین ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “سەبارەت بە پێشبینیە بەهەند وەرگیراوەكانی تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەكان، ئێمە پێش هەمو شتێك بیر لە چین دەكەینەوە و هیچ وڵاتێكی دیكە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

“بارەگای بارزانی”مێژویەکی دێرینی ھەیە، داھێنانی مەلا مستەفاو بنەماڵەکەیەتی لە شۆرشە چەتەگەریەکەی ئەیلولدا، ئەم بارەگایە ھاتە بوون و خاوەنی هەموو بڕیارەکان بوو. بوونی”بارەگای بارزانی” سەرکردایەتی پارتی ئەوکاتەی پوچەڵکردەوە، ئەوانە ھیچ نەبوون، ئەوەی خاوەنی قسەو بریارەکان بوو بارەگای بارزانی بوو، بارەگاکەیش خودی مەلا مستەفا بوو، واتە تەواوی جوڵەکان لەدەستی خۆیدا کۆکرابوەوە، ئاشبەتاڵەکەیش بە بریاری خودی مەلا مستەفا بوو. ھەرچەندە ئێستا سەردەمەکە گۆراوە بەڵام ئەقڵی بنەماڵەی بارزانی رێژەی نەگۆرە و سەد ساڵیتر وەچەیان […]

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌ كه‌ناڵی شه‌رقییه‌ی عێراقی هێرشی كرده‌ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراقداو وتی ئه‌وه‌ی رووئه‌دات له‌ توندوتیژی و گه‌نده‌ڵی زۆر ئاسایه‌ چونكه‌ سیاسییه‌كان گه‌نده‌ڵ ودزن و ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی من بێت هه‌رهه‌موویان ره‌وانه‌ی زبڵدان ئه‌كه‌م و فرێانئه‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر به‌زمی تایفه‌گه‌ری و پشكپشكێنه‌و ‌ پاشان شه‌كری شكاندو وتی من وه‌ك باوك سه‌یری خۆپیشانده‌ران ئه‌كه‌م  و جاروبار گوێیان رائه‌كێشم و ته‌مێیان […]