کاتی خۆی سەرقاڵی تەختەیەک بوم کە پێیان ئەوت کەمان، کەمانچە، ڤیۆل،،، ئێستا ئەزانم کە ھەڵبژاردەیەکی جوان بو،،ئەو تەختە و ژێیە، چ جیھانێکی بچوک بو و چ کارامەیەکی گەورە بو. کە ناسک بو ئەو دونیایەی زمانی باڵا و کلاسی بەرزی خۆشەویستی تێدا ئەخوێندرا، کە بەھادار بو ئەو  تەمەنەی کە بەخشین و فیداکاریمان تیایدا سەرمشقی خود بون و کورد بونمان بو. کاشکی سروشت و جوانی و موزیک و ھونەر و ئەدەب و […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

کارکردن لە شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر بەردەوامە، بەڵام سەرۆکی حکومەت شەقامی ١٠٠ مەتریش بۆ سلێمانی بە زۆر دەزانێت. بە مەرجێک ڕازیە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە زۆربەی بڕگەکانی وەک پردەکان و تونێلەکان لێدەربهێنرێت و بودجەکەی کەمبکرێتەوە. هیچ کام لە نوێنەرەکانی یەکێتی و گۆڕانیش هیچ بەرگریەکی جدی لەم سنورە ناکەن. وەک ئەوەی بۆ بەرژەوەندی خۆیان چوبێتن بۆ هەولێر نەک بۆ بەرژەوەندی خەلکی ئەم ناوچەیەی دەنگی پێداون. ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە سلێمانی شاری […]

لە فڕنسا، بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا-ەوە هەلمەتێكی رەگەزپەرستی دژ بە خەڵكی ئاسیا دەستیپێكردوە لەژێر دروشمی “من ڤایرۆس نیم”. لە ئێستادا لە فڕەنسا شەش حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، گەنجانی كیشوەری ئاسیا-ش كە لەو وڵاتەدا نیشتەجێن باس لەوەدەكەن، بەهۆی بڵاوبونەوی ڤایرۆسەكە لە وڵاتی چین، روبەڕوی تەنز و تانە و تەشەر دەبنەوە و پێیان دەوترێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان”. لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، لە چوارچێوەی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ناو كیشوەرەكانی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بەشی دووھەم با لەو خاڵەوە دەستپێبکەین کە ھیچ شتێک لە ھەرێمی کوردستاندا سیستەمی سیاسیی ناباتەوە سەر سیستەمی پەرلەمانیی؛ پەرلەمان خۆشی دەزگایەک نییە لانی ھەرەکەمی مەرجەکانی پەرلەمانێکی سەربەخۆ و خاوەن دەسەڵات و خاوەن توانای لێپرسینەوە و ھەیبەتی سیاسیی و ڕێزی کۆمەڵایەتیی تێدابێت. ئەو پەرلەمانەی لە ھەرێمدا ھەیە نەک تەنھا نوێنەرایەتی کۆمەڵگا ناکات، بەڵکو نوێنەری کایە سیاسییەکە خۆشی نییە، چونکە کەسە بەھێز و ھەڵقە سەرەکیی و سێنتەرە گرنگەکانی دەسەڵات و بڕیاردان لە […]

دژایەتیکردنى پارتى و بنەماڵەى بارزانى، بزینسێکە تەمەنى نزیک بۆتەوە لەشەست ساڵ و سەدان ڕۆڵەى ئەم نیشتمانەى بۆ بەکوشت دراوەو چەندین کەسیشی پێ دەوڵەمندبوە. نمونەی دیاری ئەم دیاردەیەش: یەکێتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕانە. کەدواتر ھەردو حیزب سەلماندیان، ھەمان ڕەفتارو کردراەکانی پارتی دوبارە دەکەنەوەو کۆپیەکی خراپی پارتین. ھۆشیار عەبدوڵا دیارترین فیگەری نوێی بەڕواڵەت دژ بە کلتوری پارتی و بە ڕەفتار چونیەکە. چۆن؟ حیزبی بنەماڵەو تەوریسی سیاسی یەکەم: هۆشیار عەبدوڵا نەک دژ بە […]

شەشەم // کەمکردنەوەى کەلێنى نێوان کۆمەڵانى خەڵک (جەماوەر) وحیزب بنەمایەکى ترى کۆنگرەیەکى سەرکەوتووە. حیزب وەک ستراکچەر وبونیادى فیکرى بەبێ بوونى جەماوەرێکى پاڵپشت هیچ مانایەک نابەخشى ،  بێجگە لەپوکانەوە و بوون بەکۆمەڵێک بازرگان ومافیاى چاوچنۆکى قەزم  . ئەوەندەى ئێمە ئاگاداربین نەک یەکێتى نیشتمانى کوردستانى وەک حیزب ، بەڵکو گشت حیزبەکانى دى بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیونەوە دابڕاون لەکۆمەڵانى خەڵک ، خەسلەتى حیزب وحیزبایەتیان لەدەستداوە . بەداخەوە لەئێستادا جەماوەرى کوردستانى باشور هیچ متمانەیەکى بەبونیادى […]

هەزار و 317 رۆژ پاش هەڵبژاردنەكانی بەریتانیا بۆ چوونەدەرەوە لە یەكێتیی ئەوروپا، دواجار نیوە شەوی هەینی 31-1-2020 ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكە جێبەجێدەكرێن و بەریتانیا بە فەرمی لە یەكێتیەكە دەچێتە دەرەوە.  یەك رۆژ دوای ئەوە چی روودەدات؟ لە سەرەتا، هیچی وا روونادات، قۆناخێكی راگوزەری 11 مانگی دەستپێدەكات كە بازرگانیی نێوان بەریتانیا و یەكێتیی ئەوروپا بەشێوەیەكی ئاسایی وەكو جاران بەڕێوەدەبرێت. ئەم قۆناخە بوار بە لەندەن و برۆكسل دەدات بتوانن گفتوگۆ لەسەر رێككەوتنی نوێ بكەن […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بەڕێز شاسوار عەبدوالواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ 22ی ئەم مانگە وتارێكی لە ماڵپەڕەكان  بڵاو كردۆتەوە  بە ناوی ”  هەرچی گۆڕانکاری و شۆرشە،سەرەتا بچوک و کەمینە بوون “, تیایدا كۆمەڵێك نموونەی  هەمە چەشن  وەلێ  تەواویان باسی ئەو پارتە بچوكانە دەكات كە بە بچوكی  دامەزراون و دواتر  گەیشتوون بە دەسەڵات, تەواوی نموونەكانیشی  ئەوانەن كە لە دەرەوەی كایەی  هەڵبژاردنەوە پارسەنگی سیاسیان گۆڕیوە لەو چركە ساتانەی ئەو نموونەكانیان لەسەر دەهێنێتەوە , مافی خۆیەتی ئەم […]

پێشكەشە بە یادی ئاڤێستای شەڕەڤان 28/1/2018، كچە قارەمانی هێزی یەپەژەی رۆژئاوای كوردستان، لە شاری عەفرین دا، خۆی بە زرێپۆشێكی توركیادا تەقاندەوە، هەتا نەبینێ‌ شارەكەی داگیر دەكرێ‌. لە كاتێكدا هەموو كورد پێویستە ئەمڕۆ سەری رێز بۆ ئەو ژنە شەهیدە دانەوێنێ‌، كەچی بە ئەقڵیەتی دەقی سەلەفی چەق بەستوو، هەستی رای گشتی بە ئاراستەی دژایەتی چالاكی مەدەنیدا چەواشە دەكرێ‌. ئەو ژنە تێكۆشەرانەی لە بەشەكانی كوردستاندا، پێشمەرگەو گەریلان، یان لە رێكخراوەكانی ژناندا، چالاكی مەدەنین […]

کۆشکی سپی ئەمریکا، بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبە نوێکەی جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانی ئەو وڵاتە، بە پاساوی” درکاندنی زانیاری هەستیار”.  کۆشکی سپی داوا لە بۆلتن دەکات کتێبەکەی چاپ نەکات هەتا پێداچونەوە بە کتێبەکەیدا نەکات و زانیاریە هەستیارەکان نەسرێتەوە لەنامەیەکدا کە ئاراستەی چەک کوپەر، پارێزەری تایبەتی بۆڵتن کراوە، کۆشکی سپی داوا لە بۆلتن دەکات کتێبەکەی چاپ نەکات هەتا پێداچونەوە بە کتێبەکەیدا نەکات و زانیاریە هەستیارەکان نەسرێتەوە.   بەگوێرەی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان