لە تورکییەوە: یوسف عزەدین (لە ئێستادا بیرۆکەی مردن، بۆ لای مەرگم ڕاپێچ دەکات، چونکە ئیدی ھەموو شتێک بەسەرچوو، ھەموو شتێک کۆتایی ھات….. گەرچی لەنووسینی کتێبێکدا کەس زۆری لێنەکردووم و کەسیش زۆرم لێناکات، بەڵام پاش نووسینی دەبمە تارمایی و ھەروەک ئەوەی کەون بووبێتم، چونکە شوێنەوارێکم بۆ داھاتوویەک بەجێھێشتووە کەمن تێیدا مردووم. ئەمە بانگەشەیەک نییە بۆ نەمربوون، چونکە فۆرمی جێگری ژیان ئەوەیە، کەدەبێت بمریت. ھەر بۆیە پاش خۆم ئەو پارچە کاغەزانە جێدەھێڵم.. […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

عێراق بەرەو دۆخێکی سیاسیی تەواو ناجێگیر و ترسناک دەڕوات و ڕووی لە نادیار و تاریکیەکی گەورەیە. پێدەچێت پەنابردن بۆ توندتویژیی ببێتە ئامرازی ژمارە یەک و ھەرە سەرەکیی ئەو پەیوەندییەی کە خۆپیشاندەرانە ناڕازییەکان بەو نوخبە حوکمڕانەوە گرێئەدات، کە لە قۆناغی دوای کەوتنی ڕژێمەکەی سەدام حوسەیندا دەسەڵاتی گرتۆتەدەست. عێراق ئەمڕۆ سەرزەمینی دەیان قەیرانیی گەورە و ھەمەجۆرە لە پێشە ھەمووانیشەوە : یەکەم: گۆڕانی دەوڵەتە بۆ موڵکی شەخسیی ئەو نوخبەیەی کە زیاد لە پازدە […]

هەریەك لە پارێزگاكانی دیالە، بابل، موسەننا، زیقار، بەسرە، نەجەف و دیوانییە، سبەی یەك شەممە دەكەنە ڕۆژی ماتەمینی بەهۆی زۆری كوژراوانی خۆپیشاندەران.  دوای ئەوەی ئاستی كوژران و برینداربونی خۆپیشاندەران لە شارەكانی ناووەڕاست و باشوری عێراق زیادیكرد سبەی یەك شەممە وەك پشووی فەرمی ڕاگەیەندراوە. بەپێی دوایین ئاماری كۆمیسۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، لە مانگی رابردوو تا ئێستا، ٣٨٠ كەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان كوژراون و زیاتر لە ١٧ هەزار كەسیش برینداربوون.

هاوپۆل : هەواڵەکان

ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بیه‌ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران گه‌یشته‌ به‌غدا. ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بیه‌ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غدای پایته‌خت.عادل سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران گه‌یشته‌ به‌غداو له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ و به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی كۆبووه‌وه‌ و داوایلێكردون پشتیوانی مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بكه‌ن. سه‌ردانی قاسم سوله‌یمانی هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ پۆستی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ خۆپێشاندانەكانی عێراق لە چەند شارێكی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوامن و رێكخراوی مافی مرۆڤ وریایی لە مەترسیداری دۆخەكە و پەرەسەندنی زیاتر دەدات و دەڵێت” ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر لە ١٨ هەزار کەسە”.   كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند” لەماوەی دوو مانگی رابردودا “٤٠٩” کەس کوژراون و بەهۆی سەختی برینی ژمارەیەک خۆپیشاندەرەوە ئەگەری بەرزبونەوەی ژمارەی کوژراون هەیە”.   سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە” لەماوەی دوو مانگی رابردودا […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق  دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمان دەکات. عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه‌كان ئه‌مڕۆ له‌ رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد ده‌ستوبرد بكه‌ن بۆ په‌سەندكردنی زنجیره‌یه‌ك یاسای تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ به‌ره‌زامه‌ندی گه‌ل بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد. عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه‌كان رایگه‌یاند، “بۆ ئەوەی عێراق نەخزێتە نێو جەنگ، ئاژاوە و ناڕەحەتییەوە دەستلەکارکێشانەوەکەم پێشکەشی په‌رله‌مان […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

پێشەکی لە چەند ھەفتەی رابردوودا ھەوڵەکان بۆ رێککەوتن لە نێوان بەغدا و ھەولێر چڕ بوونەوەتەوە. لە ھەمان کاتدا بەرپرسانی ھەرێم ئەوەیان دووپات کردۆتەوە کە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا زۆر نزیکە وە بە پێی راگەیەندراوە فەرمییەکان بە ئەگەری زۆر لە سەرەتای ھەفتەی داھاتودا ھەولێر و بەغدا لەسەر شێوازێکی تێگەیشتنی ھاوبەش لەمەڕ بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ریکدەکەون بۆ ئەوەی ئەم بودجەیە بنێردرێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. گریمانەی ئەم وتارە سەرپێیەی بەردەست ئەوەیە […]

له ده‌سنیشانكردنی  رۆژی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان هه‌موو حزبه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق و كوردستان چالاكانه‌و به‌ گه‌رمی ئه‌كه‌ونه‌كارو دابه‌ش كردنی لاپتۆپ و ده‌مانچه‌ و پاره‌و شتی ترو ده‌ستپێئه‌كات و  ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی  هه‌یه‌ بۆ كرینی ده‌نگی هاوڵاتیان و، هه‌رچی داموده‌زگای  راگه‌یاندیان هه‌یه: رۆژنامه‌ ، رادیۆ، ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایت‌ ئه‌یخه‌نه‌ كارو له‌م بواره‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشه‌نگن و، به‌ پاره‌ی خه‌ڵك سه‌دان ملیۆن دینار بۆ به‌رێوبردنی […]

لە  سەرەتای نەوەدەكان, هەموو كات بەیاننامەیەكمان دەنووسی, ئاراستەی دادگای لاهایمان دەكرد, بە بێ ئەوەی بگات, یان ناوەكەی و ئەرك و مهامەكەی بزانین, بە كوردییەكی شەق و شڕیش نەك بە ئینگلیزی دەماننووسین,  وەك ئەوەی دادگای لاهای لەسەر شانی هەموومان دوو مەلایەكەتی هەبێت نامەكانی ئێمەی بۆ وەرگێڕێت و بۆیان ببات, ئیمەیل و فاكسیش نەبوو, ساڵی 1995 هەڵمەتێكمان دژ بە وەفیق سامەڕائی راگەیاند وامدزانی بكرێتە ئینگلیزی ئیتر تەواو, زۆر مەراقیشم بوو یەكێتی نەتەوەیی […]

دوای 481 ساڵ  لە دەسەڵاتدارێتی سپی پێستەكان بەدوای گەشتە وێشومەكەی كۆڵۆمبس و داگیر كردنی  پۆلیڤیا لە لایەن ئیسپانیاوە لە ساڵی 1525دا, وە 183 ساڵ  لە سەربەخۆیی وڵات,  بۆ یەكەمجار پۆلیڤییە رەسەنەكان كە 68%ی  دانیشتوانی وڵات پێك دەهێنن ,كە نزیك 20%یش دو ڕەگی ئەوروپی- هیندییە سورەكانن و تەنها 5%یان ئەوروپین, كەسێكیان بوو بە سەرۆك لە وڵاتی كودەتا سەربازییەكان, كە جاری وا هەبوو تەمەنی كودەتاكان یەك رۆژ بووە, توانی زۆرترین ماوە  لەناو […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا