بابەکر دڕەیی نمونەیەکی زیندوی ئەو فێڵە گەورەیەیە کە گٶرانخوازەکانی گردەکە بە ناوی عەدالەتی کۆمەلایەتییەوە لە خەڵکی کوردستانیان کرد، باشە ئەمانە بۆ چاکسازی چونە حکومەت یان بۆ دزی و گیرفان پڕکردن، بۆ ڕێگریکردن لەبە هەدەردانی سامانی گشتی ڕۆیشتن بەرەو دەسەڵات یان بۆ ئەوەی ببنە دەستە خوشکی شەریکی پارتی و یەکێتی لە بڕینی گیرفانی خەڵکدا. برادەرێک وتی، بابەکر ئەگەر تۆزێک شعورو شەهامەتی هەبوایە دەبو سەری لوتی خۆی ڕەش بکات، چونکە بەدرێژایی دەسەڵاتی […]

بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سوریا لە نوێترین چاوپێکەوتن تەلەفیزیۆنیدا هێرشی زۆر توندی کردە سەر حکومەتی تورکیا و رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی و بە “دز و تاڵانچی” ناویبردن. ئەسەد لەو دەرکەوتنە نوێیە رۆژنامەوانیەیدا کە  بۆ یەکەمجار دوای حەوت ساڵ لە جەنگی ناوخۆی ئەو وڵاتە، بۆ یەکەمجارە لەسەرجەم تەلەفیزیۆنە ناوخۆیەکانی ئەو وڵاتە چاوپێکەوتنێکی پەخش بکرێت لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا تورکیای وەکو “بەکرێگیراوی و وەکیلی ئەمریکا ناساند و وتی”ئەمریکا تورکیا هەڵدەسوڕێنێت”. لە وتەکانیدا ئاماژەی هەرەشە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

دوو به‌رپرسی باڵای عێراق ئاشكرایانكرد، توركیا به‌ دوو فڕۆكه‌ پێداویستی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ناردووه‌. ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ عێراقیه‌ كه‌ قسه‌یان بۆ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ كردووه‌ ده‌ڵێن، به‌ناوی “دیاریی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق” توركیا دوو فڕۆكه‌ی پڕ له‌ پێداویستی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی بۆ عێراق ناردووه‌. دوو به‌رپرسه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌، دیارییه‌كان بریتین له‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازیی، گازی فرمێسكڕێژ و داری كاره‌بایی.

هاوپۆل : هەواڵەکان

٭ ئامانج و هۆکارەکانی تورکیا لە داگیرکاری خۆرئاوای کوردستان. 1. پارتی داد و گەشەپێدان و خودی ئەردۆغان هەوڵی زیندوکردنەوەی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانیان دەدا لە سەردەمێکی جیاواز تر و لە ژێر ناوێکی نوێدا. هەر لە سەر بنەمای ئەم خەونە بوو له زەمەنی بەهاری عەرەبی دا تورکیا تەواوی هەوڵەکانی خۆی خستەکار تا ئیخوان هاوفکری لە تەواوی ووڵاتەکانی میسڕ و تونس و یەمەن و لیبیا و سوریا بێنە سەر حوکم و بە هەموو شێوەیەکی […]

    له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ { تشرینی یه‌كه‌م ــ ئوكتۆبه‌ر } له‌  شاری به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی خوارووی عێراق دژ به‌ گه‌نده‌ڵی و پشكپشكێنه‌و دزێ خۆپێشاندانه‌و تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه‌ وله‌ { 25 } ی مانگه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كان چرتر بووه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانی بووه‌ هوێ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ و زیاتر له‌ { 100 } كه‌س شه‌هیدو زیاتر له‌ { 4000}  برینداری لێكه‌وته‌وه‌. به‌ هوێ بارودۆخه‌كه‌و، بێتوانایی  حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی  له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ […]

لەسەرووی ئەوەی ھێرش و پەلامارەکانی ئەم جارەی تورکیا بەکشانەوەی بەشێک لەھێزەکانی سوپای ئەمریکا لەچەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان/ سوریا، خێراو جیاوازبوون، لەھەمان کاتدا کارو کاردانەوەکانیش خێراو جیاوازبوون و ھەن، لەڕووی ھەمەلایەنەی پلان و پیلانەکان. جیاوازی ھەمەلایەنیەکەی پلان و پیلانەکان ئەوەیە کە تەنھا ڕووی سەربازی ئیفێکت و گرینگی پێدانەکەی لەسەر نەکەوتۆتەوە وەک کات و ساتەکانی تری ئەو جۆرە لەھێرش و ھەڕەشە بەردەوامیەکانی تورکیای داگیرکارو دوژمنی نەتەوەیی کورد. بەڵکو پلان و پیلانەکان و […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

  (هەوڵێک بۆ جوڵاندنی سۆزی مرۆڤدۆستانەمان بۆ قوربانیانی ماددە هۆشبەرەکان و جیاکردنەوەی بەشێکیان لە تاوانبارە حەقیقییەکان) هەموومان دەزانین مەوادی هۆشبەر شتێکی خراپە، تەنانەت ئەوانەی بەکاریشی دێنن دەزانن لە چ دۆخێکی خراپدان، بەڵام ئاڵودەبوون پێیانەوە وا دەکات بەردەوام بن. کاری ئێمە لەم نووسینەدا زیاتر ڕەخنەیە لە بازرگانانی هۆشبەر، باسی ئاڵودەبوانی مەوادی هۆشبەر و خودی ماددە هۆشبەرەکانمان کردووە و لە سیاقێکی گشتیدا ماددەکانمان ناساندوون. تیایدا باسی ئەو بازرگانە سیاسییانەش دەکەین کە بوونە […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

بەدرێژایی مێژووی کورد ،جگە لە سەردەمی یەکگرتنی فیدراسیۆنی ماددەکان و گەلانی زاگرۆس . هەمیشە پەرش و بڵاوو پارچە پارچە بووین. مێژوو پێمان دەڵێت  ،کەی یەکێتی لەنێوانماندا هەبێت، دەتوانین لای کەم خۆمان بپارێزین لەهێرش و مەترسیە دەرەکیەکانی ، گەلانی  هێرش بەر . سەردەمی دروست بوونی ئیمبراتۆریەتی ماد، بەرهەمی یەکێتی و یەکگرتن و هاتنەلای یەکە، مێژوو سەلماندویەتی  کورد لەدوای مادەوە  نەبوەتە خاوەن ستاتۆی خۆی، واتە پێگەیەک  بۆ هەموو کورد بێت، لەباکوریەوە بۆ […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

  هەوری باراناوی باران ببارێنە..باران لە بەهارا وەرەوە ئەی خوڕە خوڕی باران بۆ جەستەی دەریا ڕووباری عەشق ڕزگار کە لە دڵی بیابانا هەڵقوڵە ئەی کانیاوی ڕوون درز بخە خاکەوە تا باغ و و سەوزایی بەرپا بێ جرۆ بکرێتەوە    و گوڵ سەر دەرهێنێ شەماڵ بەدەم ڕێگەوە عەتری سبەی بێنێ ڕۆژهەڵات ، باڵندە لەخەو ڕامانچڵەکێنێ بانگخواز، دەنگ بەرزکاتەوە تا خەڵک بکەوێتە خۆی ، بجوڵێ ناوی خودا بێنە تا ” دێو” هەڵبێ..وون […]

هاوپۆل : هۆنراوە

میدیا کەنەدیەکان ئاشکرایان کرد کە وەزارەتی بەرگری کەندا باگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی جەنەراڵ مەزلوم کوبانێ کردووە بەمەبەستی پێدانی خەڵاتی ” جەنگاوەرێکی پاک “. ئەو بانگهێشتنامەیە بەو ئامانجەیە ئەو خەڵاتە وەربگرێت کە هەموو ساڵێک لە کەندا دەبەخشرێت بە کەسێک. ئەو خەڵاتە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریەوە ساڵانە دەدرێت بە کەسێک کە خزمەتی مرۆڤایەتی کردبێت لە جەنگەکاندا. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکاش داوایەکی فەرمی ئاراستەی مەزلوم کوبانێ فەرماندەی هەسەدە کردووە تا سەردانی ئەو وڵاتە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان