با ڕیفڕاندۆمچی دەست پێ گەرم کراوەش بیت، ئاخر ئەگەر یەک زەڕە تێبگەیت، خۆ ئەبێت لە دوای ۲ ساڵ بپرسیت، ئەرێ ئەحواڵی دەوڵەتەکەمان چۆنە؟ ئەی باشە من لە تۆ ئەپرسم، دوای ۲ ساڵ لە ژاوەژاوی ریفراندۆم و دەوڵەتی کوردی، ئێستا سنوری ئێمە و ئەوان لە سلێمانیەوە کوێیە؟ ئەی لە هەولێرەوە کوێیە؟  ئەگەر ئەم پرسیارانەت لەخۆت نەکردبێت و وەڵامەکەشی لە خەجاڵەتیا لەرز و تای لێنەهێنابیت. ئێوە هەزار ساڵی تریش ناتوانن بە ئەندازەی […]

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٣٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩ عادل عەبدول مەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند” ئەو موشەکانەی لە مانگی رابردودا هاویژران بۆ کۆگاکانی چەکی حەشدی شەعبی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون”، هاوکات حەشدی شەعبیش ڕاستەوخۆ هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دەکات. کەمال حوسناوی، ئەمیری گشتی چەکدارانی بزوتنەوەی ئەبدال، کە گروپێکی چەکدارین و لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدان، بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند” ئێستا مافی خۆیانە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی بە راستەوخۆی بەرپرسیاریەتی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

….لە سایت و هەواڵەکانا جار و بار ئەبیستین کە لیژنەیەکی تایبەت بە قائمقامیەت هەستاوە بە داخستنی ئەم یان ئەو دوکان و چێشتخانەیە لەبەر نەبوونی مەرجی تەندروستی و شتی تریش ، ئەم ئیجرائاتە باشە و مایەی دەستخۆشی و پشتگیری کردنە ، هەرچەنە هەموو شوێنە ” نەگونجاوەکان” ناگرێتەوە سەبارەت بەوەی خواپیاوێک یان مەسئولێکی حیزبی لەپشتەوەیە ، خۆزگە بۆ ئەوەی خەڵک لە زۆر شتی گەورە و خەتەرتر ڕزگار بکرێت لیژنەیەک بۆ ئەو حیزب […]

پاسه‌وانى تایبه‌تى شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزی پادشای سعودیە، لیوا عه‌بدولعه‌زیز بن به‌داخ فه‌غم قه‌تیرى لەهەلمەرجێکی نادیاردا كوژراوه‌. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی سعودیه‌، ئێواره‌ى دوێنێ  شه‌ممه‌، لیوا عه‌بدولعه‌زیز بن به‌داخ كه‌ به‌ “پاسه‌وانى پادشاكان” كوژراوه‌. بەشێک لەمیدیا عەرەبیەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو بەهۆی کێشەیەوە لەگەڵ هاوڕێیەکی کوژراوە. لیوا عه‌بدولعه‌زیز بن به‌داخ‌و باوکی، ماوەی ٣٠ ساڵ پاسەوانی تایبەتی شا عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای كۆچكردوی سعودیه‌ بون.

هاوپۆل : هەواڵەکان

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هۆشداری دەداتە دیموکراتەکانی وڵاتەکەی و رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە پێشینەی ئەو بە پاساوی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسییەک لەسەر وڵاتەکەیان کە پێشتر نمونەی لەوجۆرە تیایدا روینەداوە. بەپێی تۆڕی هەواڵی سکای نیوز، لە ناوەندی ئەو هێرشانەی کە رۆژانە بە بەردەوامی دۆناڵد ترەمپ لە دژی دیموکراتەکان ئەنجامیدەدات، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر هۆشداریداوە بە دیموکراتەکان و نوسیویەتی، “لێکۆڵینەوە لە پێشینەی ئەو بە پاساوی خراپ بەکارهێنانی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

حوسیه‌کانى یه‌مه‌ن رایانگه‌یاند هێرشێکى له‌ناکاویان ئه‌نجامداوه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌کانى سعودیه‌ و له‌ئه‌نجامدا سێ لیوایان گرتووه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌ک و ئۆتومبیلى سه‌ربازى سعودیه‌دا گرتووه‌ له‌کاتێکدا تا ئێستا سعودیه‌ ئه‌و هێرشه‌ى پشتراست نه‌کردووه‌وه‌ته‌وه‌. یه‌حیا ساری، وته‌بێژى حوسییه‌کانى یه‌مه‌ن له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنێکیان ئه‌نجامداوه‌ دژى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى به‌سه‌رکردایه‌تى سعودیه‌  به‌ناوى “سه‌رکه‌وتن له‌ خوداوه‌” له‌ پارێزگاى نه‌جران که‌ له‌ئه‌نجامدا سێ لیوایان تێکشکاندووه‌. هه‌روه‌ها وته‌بێژى حوسیه‌کان له‌ که‌ناڵى  (المسیره‌ تیڤى) سه‌ر به‌ حوسییه‌کانى […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

                                      ماوه‌یه‌كه‌ پرسی شاری كه‌ركوك مشتومری زۆری له‌ سه‌ره‌و هه‌ردوو زلهێزه‌كه‌ی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بازرگانی به‌ شاری كه‌ركوك ئه‌كه‌ن و باش ئه‌زانن حكومه‌ته‌  كۆنه‌په‌رست و دیكتاتۆرییه‌كانی عێراق دژی خواستی هاوڵاتیان بوون و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ته‌عریبیان داوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌زاران ماڵی عه‌ربیان هێنایه‌ شاركه‌. ئێستا سه‌ر له ‌نوێ (ته‌عریب ) له‌كه‌ركوك ده‌ستی پێكردووه‌و، عه‌ره‌به‌كان به‌ رابه‌رایه‌تی  حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی پرۆژه‌یه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌  به‌ ناو”” عێراقبوونی”” […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

لە پێشەکیدا پێویستە بڵێم شتێک نیە بە ناوی سیاسەتی کوردی، ئەوەی هەیە سیاسەتی جیاجیای هێز و سەرکردە کوردەکانە بەرامبەر ناحەز و دوژمن و داگیرکەران و تەنانەت لە نێو خۆشیاندا. کۆی گشتی ئەم سیاسەتانە بە سیاسەتی کوردی ناوزەد دەکرێت، تەرەفەکانی بەرامبەریش ورد و ژیرانە مامەڵە لە گەڵیان دەکەن و جارجاریش دانەوێڵەیان بۆ رۆ دەکەن و ئاراستەشیان دەکەن. قەدەری کوردستان ئەوەبو دوژمنەکانی داگیریان کردوە و کوردیش بە دەست دەوڵەتی داگیرکەرەوە هەرچی خوا […]

چه‌ند وه‌خته‌ هاواری لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌خۆڕایی ناكه‌ین، چه‌ند وه‌خته‌ باسی دروستبونه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز به‌بێ هۆ ناكه‌ین. چونكه‌ ئه‌م ڕۆژه‌مان له‌به‌ر چاوبوو‌. مه‌ركه‌زیه‌ت یه‌ك هێز ده‌كات به‌ براوه‌ و باقی هێزه‌كان ده‌كات به‌ دۆڕاو و ژینگه‌ی ململانێی دروست له‌بارده‌بات. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و حه‌زی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ و پۆست وایكردوه‌ كه‌ هاواری هێنانه‌وه‌ی داهات و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌م سنوره‌ به‌ر گوێیه‌كی كه‌ڕ بكه‌وێت و ببێته‌‌‌ شتێكی لاوه‌كی و بێئه‌رزش لای به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

شازادە محەمەد بن سەلمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیە بۆیەکەمجار دانی نا بە ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لە تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی لەناو کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە ئیستانبوڵ. جێنشینی سعوودیە ، شازادە محەمەد بن سەلمان لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەرنامەی “فرونت لاین” لە کەناڵی “PBS”ی ئەمریکی کە رۆژی سێشەممەی داھاتوو پەخش دەکرێت، بۆ یەکەمجار بەرپرسیارێتی خۆی لە تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقجی راگەیاندووە کە ساڵی رابردوو لەناو کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە ئیستانبوڵ کوژرا. بەگوێرەی ماڵپەڕی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان