وەک ئەوەی لە ڕابردوو دەوترا کەرکوک ( قودسی ) کوردستانە ڕاستر بڵێم ئیدیعای بۆ ئەکرا و هاوکات هەوێنی جۆشدانی ئیحساسی خەڵکێکی زۆر بەکوشتدانی بووە هەڵبەت خەڵکی هەژارو بەش مەینەت… ١٦ئۆکتۆبەر وەچەرخانێکی مێژووی و گرنگی لەهزرو تێڕوانینی خەڵکی ئاسای دروست کرد نەک کەرکوک (قودسی ) کوردستان نیە خاک و نشتیمانی ئەوێ لەپێناویدا ڕۆی  هیچ قودسێتێکی نیە… لەیەک جوملەدا پێگەو دەسەڵاتی کورد و بەتایبەتی تر خەڵکی کەرکوک لەپێش و پاش ١٦ئۆکتۆبەر  سەدو […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

حکومەتی ئێران دژایەتی خۆی بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە سوریا ڕاگەیاند و ڕایگەیاند ئەو هەنگاوە پێشێلكاریە بۆ سەروەری خاكی سوریا و یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتوەكانیش پێشێلدەكات. ئەمڕۆ یەكشەممە عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “تاران نیگەرانە لە لێدوانەكانی ئەمدواییەی بەرپرسانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەبارەت بە بنیادنانی ناوچەی ئارام لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا”. موسەوی ئاماژەی بەوەشكرد، “رێككەوتنی نێوان ئەمریكا-توركیا سەبارەت بە بنیادنانی ناوچەی ئارام لە باكور و رۆژهەڵاتی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران پێیوایە بوونی هێزەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا لەکەنداو نائارامیی دروست دەکات و هۆشداری دەداتە وڵاتانی عەرەبی کەنداو. بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ شەممە عەلی رەزا تەنگسیریی فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەکەنداو رایگەیاندوە بوونی کەشتییەکانی ئەمریکا و بریتانیا لەکەنداو نائارامی دەهێنن و هۆشداریشی داوە ئەگەر شتێک روبدات بۆ ئەو کەشتییە جەنگییانەی کە دەهێنرێنە ناوچەکە و هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمین وڵاتانی کەنداو ئاوی خواردنەوەشیان نابێت. فەرماندەکەی پاسداران هەروەها وتویەتی: ئێران هیچ کێشەیەکی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

                                                                                                                          کە منـداڵ بووین، لە قوتابخانەی سەرەتاییدا دەمانخوێند، لە کتێبی خوێندنەوەی عەرەبی و لە کـتێبی خوێندنـەوەی ئینگـلیزیشدا، کۆمـەڵە چـیرۆکێکی کورتی ئەفسانەیی خۆشیان تێدابـوون، چـێژ و خۆشییەکی زۆرمان لە خوێنـدنەوەی ئەو چیرۆکانە وەردەگـرت.. لـەو چیرۆکانی کە لەیـادمن (لەقـلەق و رێـوی، گـورگ و بەرخـۆلە، شـێر و مشک، رێـوی و کەڵەشـێر، مێـروولە و کولـلە، شـوان و گـۆزەڵـە رۆنـەکەی، دوو مـراوی و کـیسەڵـێک، کیـژۆڵە لادییەکە و پاتیـلە شیرەکەی، ئاشـەوان و کـوڕەکـەی و […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

  کوان و لە کوێن مەلا مەنەورەکان؟ کوان و لە کوێن نەوەو قوتابیانی مەلا مەنەورەکان؟ کوان و لە کوێن کۆمەڵگەی مەدەنی و سێکۆلار و عەقڵانی؟ مەلا مەزهەر خۆراسانی و مەلا هەڵۆ و هەموو مەلا کۆنەپەرستەکان، ئەگەر دەسەڵاتی حوکمڕانانی کوردستان لە پشتیان نەبن، ناتوانن نە کۆمەڵگە بشێوێنن، نە بڕیار لەسەر بەدڕەوشتی خەڵکی مەدەنی و هونەرمەندان بدەن. ئەگەر مەلا منەوەرەکان و قوتابیانی مەلا منەوەرەکان بێنەدەنگ و نەیەڵن مەلا کۆنەپەرستەکان بە ناوی دینەوە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

غەریب حەسۆ، هاوسەرۆكی تەڤدەم سەبارەت بە هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، ئەوانەی پێشتر لێرە دژ بە رژێمی سوریاو چەكدارانی داعش جەنگاون و خاكی خۆیان رزگاركردوە، دەتوانن روبەڕوی داگیركاری توركیاش ببنەوە. جەختیشی كردەوە كە ئەوان خاكی خۆیان بۆ ئەوە رزگاركردوە كە تێیدا بە ئاشتی و ئازادی بژین نەك پێشكەش بە توركیای بكەن.  ئەو قسانەی غەریب حەسۆ، ئەمڕۆ هەینی لەمیانی وتەیەكدا لەكاتی بەشداریكردنی لە كەمپەینێكی خەڵكی قامیشلۆ و تەل حمێس […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

               كــەو مـن کـــــەوم پــــەڕ نەخـشـــیـنـم جــوان و رووخـســار شــیـریـنـم شـــــامـەلی کوردســــــــــــــتـانـم ژیـنــــگـەمـە و نـیـشــــــــتـمـانـم هـۆگــــری کــــەژ و کـــــــێـوانـم کــــانـی و دۆڵــــی کـوێـســـتـانـم دەنــــــگـم زوڵاڵ و خـۆشـــــــــە زۆر کـەس بـۆی بـە پـەرۆشــــە قـاســپـە قـاســپـم بـەیــانـیـــــــان لەگـــەڵ بـلــــوێـری شـوانـــــــان ئـاوازێـــــــــــکـە بـێـــــــــــوێـنـە زۆر خـــۆش و خـەمــــــڕەوێـنـە راوکـــــــــەر وازم لـێــبــــــــێـنـە سـاچـمـە و قـەفـەز بـشـــــکـێـنـە بـا بـــــــژیــم بـە ئــــــــــــــازادی بـە دڵـخـــۆشـی و بـە شــــــــادی نەرویـــج: ٢٠١٩ رەزا شـوان  

هاوپۆل : هۆنراوە

 دوای ئەو زنجیرە تیرۆرەی لە ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئازادیخوازان دەکرێتەوە لەلایەن هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری یەکیەتی و پارتی،بەداخەوە دواتر هەرچۆنێک بێت کەیسەکانیان لەلایەن دادگاکانەوە وندەبێت، بۆیە دەبێت بگەینە ئەو بڕوایەی کە پشت بەستن بە یاسا بۆ یەکلایکردنەوەی کەیسەکان، ھەڵەیەکی گەورەیە. بەیاننامەی فراکسیۆنە پەرلەمانیەکان و، دروستکردنی لیژنەی دەسەڵات، چاوەڕوانی ئەنجامێکی دڵخۆشکەری لێناکرێت. لە ئەزموونمان لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە ئازادی کوژ و کورد کوژو ڕۆژنامەنووس کوژە تێیگەیاندین لیژنەکان […]

بەروار: ڕۆژی پێنجشەممە، شەشی مانگی نۆی ساڵی ۱۹۷۹. شوێن: شاری سلێمانی، گەڕەکی گۆیژە، کۆڵانی مەعمەلی کۆلاکەی عەبەی کۆلا (ئێستا ئەو کۆڵان و گەڕەکە پێی دەوترێت سەیوانی دوو). کات: پێش نیوەڕۆ. دیمەن: ئۆتۆمبێلێکی لادا-ی ڕەنگ سپی، لە بەردەم مەعمەلەکە کە داخرابوو، ڕاوەستا، هەر خێرا ژمارەیەک ئەمن کە جلی مەدەنییان پۆشیبوو، بە کۆڵان و سەر گۆشە و سوچەکانی ئەو ناوەدا بڵاوبوونەوە و خۆیان قایم کرد و چوونە دۆخی ئامادەباشیی و بۆسەوە. ئەمنەکان […]

  لەم ساتەدا کە ئۆجالان پەیام دەنێرێت بۆ دەوڵەتی تورکیا و ئامادەی خۆی دەردەبرێت بۆ هێنانەکایەی ئاشتی و پێکەوەژیان، دەیەوێت لەلایەک کێشەی کورد چارەسەر بکات، کەئێستا تورکیا لەئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە  خاڵی هەرەلاوازدایە، کوردیش لە ئاستی هەرەباڵادایە لە ناوچەکە، لەلایەکیتریش دەیەوێت وەک سەرکردەیەکی کارزمای گەلانی تورکیا رزگار بکات کە بەهۆی سەرۆکێکی بەرژەوەندی خوازەوە رووبەرووی گەمارۆ و نارحەتی زۆر بوونەتەوە لە ئێستا و ئایندەدا، ئەم پەیامەی ئۆجالان لە دۆخێکدایە کە ئۆردۆغان […]