ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد، ئێران موشه‌كی زۆر پێشكه‌وتووی بۆ عێراق گواستوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆسه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل. له‌نوێترین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی هارتس-ی ئیسرائیلیدا هاتووه‌، ئێران چه‌كی پێشكه‌وتو و موشه‌كی زیره‌كی ڕه‌وانه‌ی عێراق كردووه‌، كه‌ موشه‌كه‌كان تا مه‌ودای 200 بۆ 700 كیلۆمه‌تر بڕده‌كه‌ن، به‌وه‌ش موشه‌كه‌كان ده‌توانن بگه‌نه‌ هه‌ر شوێنێكی خاكی ئیسرائیل كه‌ ئێران بیه‌وێت. ڕۆژنامه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ ده‌ڵێت، موشه‌كه‌كان توانای پێكانی ئامانجه‌كانیان ته‌واو ورده‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆسه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل. […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند بەشێوەیەکی ئاسایی و بەردەوام تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجامدەدەن. بەپێی هەوالێکی ئاژانسی مەهری نیمچە فەرمی ئێران، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە بەشێوەیەکی ئاسایی و بەردەوام تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجامدەدەن. وەزیری بەرگری ئێران راشیگەیاندوە، پرۆگرامەکانی توێژینەوەی سەربازی سوپاکەیان ساڵانە تاقیدەکرێنەوە و ئەو موشەکانەش لەچوارچێوەی ئەو بەرنامانەدان. رۆژی چواری ئەم مانگە بەرپرسێکی ئەمریکا رایگەیاند وڵاتەکەی بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە موشەکی بالیستیکی مامناوەندی تاقیکردۆتەوە کە توانای رۆشتنی 1000 کیلۆمەتری هەبوە. هاوکات، […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

مامۆستای رەوانشاد (رەمزی محێدین قەزاز: ١٩١٧ـ ١٩٧٣) لە بنەماڵەیەکی ناسراوی کورد و کوردسـتان پەروەر، لە شاری سـلێمانی، لە باشووری کوردسـتان لە دایکبووە. بۆ ماویەک مامۆستایی کردووە، لە جیهانی وەنەوشـەیی پاک و بێتاوانی منـداڵانی کورد نـزیکـبۆتەوە و ئاشـنایان بـووە، شارەزای زمـانی سـادە و شـیرینـیان بـووە، لە هـیوا و خواسـت و خـەون و خولـیا و لە راز و نیـازی پاکـیان تێگەیـشـتووە. مامۆستا رەمـزی قـەزاز، لە ساڵەکـانی شەری جیهانی دووەمـدا، بە دیـاری کـراویش […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

گه‌لی كوردستان  دووجار پرۆسه‌ی ریفراندۆمی وه‌ك مافێكی سه‌ره‌تایی به‌رێوه‌بردووه‌ و ئه‌نجامه‌كانی جێی خۆشی و شادی بوون و، له‌ پاش ئه‌و پرۆسه‌یه‌ زوربه‌ی هاوڵاتیان دڵخۆش بوون بەوەی سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان موژدەیەکی گرنگ و خۆش به گه‌لی كوردستان  ئەبەخشێ و هه‌ر هه‌مووچاویان بریبووە  دەمی بەرپرسە گەورەکانی کوردستان و بە ئاوات بوون بێنەگۆ و موژدەکە  كه‌ سه‌ربه‌خۆییه  ‌جاڕ بده‌ن. بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆێی  له‌ ساڵی  2012  له‌ لای به‌رپرسانی كوردستان  به‌ گه‌رمی تاوتۆێ ئه‌كراو، به‌ […]

ئەمساڵ شادی لە پۆلی چـوارەمی قوتابخـانەی بنەڕەتـیدا بـوو، کە لە تاقـیکردنەوەکـانی نیـوەی ساڵ بە دووەمی پۆلەکەی دەرچوو، باوک و دایکی پیرۆزباییان لێکرد. هەر بەم بۆنـەیـەوە بـاوکی پێـنووسێکی جـوانی مەرەکـەب وشـکی بـۆ کـڕی و پێشکـەشی کـرد. شادی ئەم دیارییەی بـاوکی زۆر لە دڵ شـیرین بوو.. تا ئـەو رادەیـەی کە پێـنووسەکەی بە هـاوڕێیـەکی جـوانی خـۆی دەزانـی.. بەیـانیت بـاش و ئێـوارەت بـاش و شـەو شـادی لە پێـنووسەکـەی دەکـرد. شـادی بەیانییەک وەکـوو رۆژانی تـر، […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

لەهەموو وڵاتانی جیهان وەک ئاشکرایەو دەبینرێت کەرتی تەندروستی ھەستیارترین کەرتە و لە ھەموو کەرتەکانی دیکە زیاتر پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی ھاونیشتمانیانەوە ھەیە ، بەڵام بەداخەوە لەهەرێمی کوردستان لە سایەی دەسەڵاتی دوو بنەماڵەی بازرگان و مافیا ، ئەم کەرتە بووە بە ئامرازێکی بازرگانیکردن و سەرتاپا وەک کەرتەکانی دی بە حیزبی کراوە . بازرگانیکردنی دەرمان لە لایەن سەرمایەدارێکی حیزبێکەوەو چەندان کەسی نەخوێندەواری هاوشێوەی خۆی و دەوروپشتی خۆی قۆرغکراوە وەهەروەها بەپێی قسەی شارەزایانی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

جارێکیان لە شاخ ئامر مەفرەزەیەک ئیش و پلەی بەسەر پێشمەرگەکانا بەش ئەکا ، بە یەکێکیان ئەڵێ تۆ کادیری سیاسی ، بە یەکێکی تر: تۆ کادیری کۆمەڵایەتی ، پێشمەرگریەکیش بۆ کاروباری پارە و نەسریە(گەر هەبوایە..) ، و بەم جۆرە هەموو هەموو پێشمەرگەکان سەر و وەزیفەیەکیان لە بڕیار یانا بەرئەکەوێ جگە لە یەکێکیان کە هیچی بەر ناکەوێ بۆیە بە ئامر مەفرەزەکە ئەڵێ :ئەی من ؟ ئەویش ئەڵێ تۆ !! تۆ ..ڕۆحەکەی….!! ئەم […]

رێبوار کەریم وەلی، رۆژنامەنوسی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە راشكاوی دان  بە تەقینەوەی كێشە ناوخۆییەكانی ناو پارتیدا دەنێت و  دەڵێت، “ماوەی 20 ساڵە كەڵەكە بوە رونتر دەکرا بەزۆر شێوەی تر ئەم کێشانە لە نێو پارتیدا بتەقنەوە. رێبوار کەریم وەلی، رۆژنامەنوسی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، “لە 20 ساڵی رابردودا تەقینەوەکەی ناو پارتی لەم رێگەیەوە بو، من دەڵێم گیسکە گوناهەکە من دەرچوم، رونتر دەکرا بەزۆر شێوەی […]

ئه‌حمه‌د نه‌سین، رۆژنامه‌نووسى تورکى بڕیاریدا واز له‌ پاسپۆرته‌که‌ى بهێنێت وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییه‌ک به‌رامبه‌ر نه‌بوونى ئازادى ڕۆژنامه‌گه‌رى له‌ وڵاته‌که‌ى. به‌پێى هه‌واڵێکى ڕۆژنامه‌ى زه‌مانى تورکی، ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د نه‌سین بڕیاریداوه‌ واز له‌ پاسپۆرته‌ تورکییه‌که‌ى بهێنێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواکاریه‌کى پێشکه‌ش به‌ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار کردووه‌ که‌ پاسپۆرته‌که‌ى نه‌ده‌نه‌وه‌ وه‌ک ده‌ڕبرینى ناره‌زایه‌تى دژى پاکتاوکردنى ڕۆژنامه‌نوسان له‌ وڵاته‌که‌دا. ئه‌حمه‌د نه‌سین ساڵى ٢٠١٦ له‌لایه‌ن حکومه‌تى تورکیاوه‌ ده‌ستگیرکرا به‌تۆمه‌تى به‌شداریکردن له‌ که‌مپینێکى هاوخه‌مى و پشتگیریکردنى ڕۆژنامه‌ى (ئووزگور گونده‌م- […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

من ئەو شەپۆلەم ئارام ناگرم بە ئاسانی سەری سازش نالەقێنم هەردەم لە هات و چۆ لەیەک شوێن ناحەوێمەوە بێ قەرارم من ، یانی سەفەر    و چاونەترسی من هەردەم ڕۆشتن    و هەرگیز نەوەستانن هەزاران کەنار بینین    و نەبینین بە پرسیارە بێ وەڵامەکان گەیشتن من لە تەوری دەریا لە نەوەکانی کانیاوی وەک لافاووم ئازاد تر لە ئازادی خانوی بێ خانووم كەنار دەریا ماڵی من نیە كۆتایی کاری من نیە […]

هاوپۆل : هۆنراوە