دوژمنانی  گەلی کوردستان لە پێش ھەموویانەوە  رژێمی رەگەزپەرست و شۆڤێنیستی تورکیا  رۆژانە سنووری باشووری کوردستان  ئەبەزێنن و به‌ تۆپ و فرۆكه‌ی جه‌نگی  تۆپ بارانی چیاو دۆڵ و  ئاوایی و شارۆچكه‌و هه‌موو ناوچەکانی ئەکەن و، پاشان ئاره‌زوومه‌ندانه و به‌بێ ترس‌ له‌ ناو خاكی كوردستان ته‌راتێن ئه‌كه‌ن. توركیا له‌ ساڵی 1992 توانی به‌ هاوكاری راسته‌وخۆیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سنوری پاریزگای دهۆك وهه‌ولێر چه‌ندان بنكه‌ی سه‌ربازی و باره‌گای سیخوری دابمه‌زرێنێت و، له‌ […]

لوتکەی شکۆمەندێتی نەچەمانەوەو خۆبەکۆیلەنەکردنە ،بۆ هیچ هێزێک ئینجا ئەو هێزە کۆمەڵگایی بێ،یان ئاسمانی. ئەهریمەن وەکئەوەی ئێمە لە ئەفسانە و چیڕۆکە دینییەکانەوە دەیخوێنینەوە یاخیبو و فەرمان شکێنێکە.بەڵام ئەو خۆی جەنگاوەر و شۆڕشگیری ڕەتکردنەوەی کۆیلایەتی و ژیانێکی ناشکۆمەندانەیە… ڕەنگە کەسانێک بڵێن : هەبونی ئامادەیی کڕنۆش و چەمانەوە بۆ خوداوەند ،ئەهریمەن ناکەن بەشۆڕشگێر، دەکڕێ ئەمە خاڵی لاوازی شۆڕشگێرێک بن ،بەڵام وەک یەکەمین نا گوتن و یەکەمین ڕەتکەرەوە ،بەدڵنیاییەوە   شۆڕشگێڕە و مەشخەڵی ڕێی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

بەهۆی نەبوونی یەک دروشم و یەک بەرنامە و یەک پلان و یەک هەڵوێست بەدرێژای مێژوو گەلی کورد کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەهەموو چین و توێژەکانەوە دەناڵێنن بەدەست ململانێی  حیزبایەتی ناوخۆوە بەتایبەتی بەدەست دووبنەماڵەی بازرگان کە پارتی و یەکیەتین دە  ئەوەی جێی داخە وەک پێشینیان دەڵێن کێ کردی کێش خواردی ئەمانەن کە هەوڵی زۆر دەدەن بۆ ڕووخان و تێکدانی ئەوەی هاوڕێکانیان و خەڵکی ڕۆشنبیر و ڕەشوڕووت بنیادیان ناوە، کار و ویستی ئەم […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پەیامێکی لە رێگەی پارێزەرەکانیەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سوریا پێكه‌وه‌ گرێدراون، تێكه‌ڵاوبون و نابێ به‌ جیاواز له‌ یه‌كتر دابنرێن. بیرۆی حقوقیی سه‌ده‌ لەبارەی دوایین دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌قی نامه‌ی ئۆجەلانی ئاشكرا كرد كه‌ 12ی ئەم مانگە له‌ میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران بۆ چالاكانی مانگرتن و ڕۆژوی مردنی ناردوه‌. […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

سەرەتا ئەمویست، بزوتنەوەی گۆڕان پابەندنەبونی یەکێتی بە ڕێکەوتنی دەباشان و تەقەکردن لە گردەکەو وێنەی نەوشیروان مستەفا نەکاتە بیانو بۆ چونە باوەشی پارتی، چونکە پێش یەکێتی، پارتی بارەگاکانی گۆڕانی سوتاند، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی لە حکومەت دەرکرد، بە تۆمەتی تیرۆریش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەوشیروان مستەفا دەرکرد. ئەوەم ئەوێ لە گۆڕان بزانم، کە ڕێکەوتن لەگەڵ پارتی ئاوا ئاسان بوو، ئەی نەوشیروان مستەفا بۆ نەیکرد؟ تۆ بڵێی ئەقڵی پێنەشکابێت وەک یوسف محەمەد وعەلی […]

بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی سوپای ئەمریكا رایگەیاند، ململانێی و پێكدادانی نوێ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندی وڵاتەكەیاندا نیە، بەڵام لە هەمو هەلومەرجێكدا پارێزگاری لە بەرژەوەندیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەكەن. بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی سوپای ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا شەوی دوێنێ پێنجشەممە، سەبارەت بە ناردنی كەشتیی جەنگی ئەمریكی USS بۆ شوێنی روداوەكەی كەنداوی عومان، لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند “رودانی هەر پێكدادان و ململانێیەكی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بەرژەوەندی ویلایەتە یەكگرتوەكاندا نیە”. كۆڵۆنێل ئێرڵ براون، وتەبێژی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

نەتەوە یەکگرووەکان رایگەیاند، نیگەرانە لەو راپۆرتانەی باس لەوە دەکەن، کە میلیشیا سودانییەکان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەستدرێژی سێکسییان کردووه‌تە سەر کچان و ژنانی خۆپیشاندەر و پەرستار و پزیشکانی ئافرەت، لەکاتی هەڵمەتێکی داپڵۆسینی خۆپیشاندەران لە خەرتوومی پایتەختی سودان. برامیلا باتن، گەورە بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سێکسی رایگه‌یاند، “پێویستە بەخێرایی تیمێکی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بنێردرێت بۆ سودان بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی لەوێ چی روودەدات، لەوانەش ئەو بانگەشانەی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەگەر لە بیری تەندروستی خۆتان دان و بەراستی خۆتان خۆش دەوێ دەبێت هەوڵ بدەن هەرچی دڵەراوکێیە لە خۆتانی دوور بخەنەوە چونکە زیانێکی زۆر بە لەش و دەروونتان دەگەیەنێت. بە گوێرەی سەرچاوە زانستییەکان دڵەراوکێ دەبێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ تووشی کۆمەڵێک نەخۆشی ببێت و تەنانەت بەرگری لەشیشی لاواز بێت لەبەرامبەر نەخۆشییەکان. ئەو کەسانەی کە لە ژیانیاندا هەست بە دڵەڕاوکێی زیاتر دەکەن و هەڵبەز و دابەزی دەروونییان هەیە، زیاتر تووشی نەخۆشی دەبن […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

ئەو دیوەی کە هەمووان ئەیڵێنەوە، هەموو ڕاستییەکە نیە، ئەوەی کە گوایە یەکێتی ماڵێکی بێ خاوەنە و لەبەرخورد لەگەڵ ئەوانیتردا وەك پارتی هەڕەشە و هاشوهوش ئەکات و تەقە لە بارەگاکانیان ئەکات و ئەسوتێنێت و ئەکوژێت، ئەمە ڕوونە و کۆپی یەکترن، هەردووکیان ڕیسوابن، هەروەك ڕیسوای بەردەم هێزەکانی مەرکەز و وڵاتە هەرێمایەتییەکان بوون، بەڵام ئەمە هەموو چیرۆکەکە نیە! هێزێك کە نزیك بە ساڵێك لەمەوبەر دێتە سەرت، خوێن ئەڕێژێت و بە مەبەست تەقە لە […]

ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا، بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا، پشتیوانی خۆی بۆ ئەجێلا مێرکلی راوێژکاری ئەڵمانیا دەربڕی و رایگەیاند ” ئەوروپا پێویستی بەکەسایەتییەکی بەهێزی وەک مێرکل هەیە.” مانگی تشرینی یەكەمی داهاتو كۆتایی بە چوار پۆستی یەكێتی ئەوروپا دێت و سەرۆكی فەرەنساش پشتگیریی و پشتوانی خۆی بۆ ئەنجێلا مێركڵ دوپات دەكاتەوە ئەگەر خۆی بۆ سەۆكایەتی یەكێتی ئەوروپا كاندید بكات. ئیمانوێڵ ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا لەگفتوگۆیەكی لەگەڵ كەناڵی ئاڕ، تی، ئێسی سویسری […]

هاوپۆل : هەواڵەکان