وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین پێشوازی لەبڕیای ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد لەبارەی لابردنی بەخشینی ئەو وڵاتانەی بازرگانی نەوت لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن. بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لەراگەیەنراوێکدا پێشوازی لەبڕیارەکەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد لەبارەی لابردنی بەخشینی ئەو وڵاتانەی بازرگانی نەوت لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن. لەراگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەحرەیندا هاتوە پشتگیری ئەمریکا دەکەن بۆ وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆرستان و ئەو رۆڵە خراپ و مەترسیدارەی ئێران لەناوچەکەدا دەیبینێت. […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

رێكخراوی چەكداری داعش ئەمڕۆ سێشەممە بەرپرسیاریەتی خۆی لە زنجیرە تەقینەوەكەی یەكشەممەی رابردوی سریلانكا راگەیاند، کە بەهۆیانەوە زیاتر لە 300 کەس کوژران. ئاژانسی (ئەعماق)ی تایبەت بە رێكخراوی داعش ئەمڕۆ سێشەممە رایانگەیاندوە، “زنجیرە تەقینەوەكەی یەكشەممەی رابردو چەكدارانی ئەندام لە رێكخراوەكە ئەنجامیانداوە”، بەڵام هیچ بەڵگەیەك سەبارەت بە دروستی بابەتەكە نەخراوەتەڕو. تا ئێستاش لێكۆڵینەوەكانی روان ویگیواردین، وەزیری بەرگری سریلانكا بەڵگەی رون و ئاشكرای سەبارەت بە ئەنجامدەرانی تەقینەوەكان دەستنەكەوتوە. هاوكات روان ویگیواردین، وەزیری حكومەتی سریلانكا بۆ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

چەند سەرچاوەیەکی بەرپرس ئاشکرایان کردووە لە یەکێک لە نوسینگەکانی سەرۆکی پێشووی سودان چەند گەنجینەیەکی گەورە دۆزراونەتەوە کە هی عومەر بەشیر و  براکانی بوون . رۆژنامەی ” ئەلتەییار ” بڵاویکردوەتەوە تەنیا سەرۆکی لەسەرکار لادراو و عەباسی برای کە بەگەندەڵیی تۆمەتبار کراون ژمارەی نهێنی ئەو گەنجینانە دەزانن . شەممەی رابردوو بریکاری داواکاری گشتی سودان کەلەلایەن ئەنجوومەنی سەربازییەوە راسپێردراوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ، فەرمانی دەرکرد بە دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشوو و وەرگرتنی وتە لێی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

زۆرن ئەوانەی زیاتر لە دەساڵە لە وڵاتە دیموکراسەکان دەژین بەتایبەت ئەوروپا” دەخوێنەوەو باس لە راستیەکان ناکەن و هەوڵی بەسەروەری کردنی یاسایان نەداوە، بەردەوام وەك تۆناردۆو گەردەلول کەوتونەتە هەڵدانەوەی کولتوری خۆمان و نەیان توانیوە بیگۆڕن بۆ شارستانیەکی نوێ لەکاتێکدا لەوڵاتی پڕیاساو واقعی ژیان دەژین کەپێمان دەڵین چۆن فێردەبن و چیبکەین بۆ گەیشتن بە سەربەستی تاك” هەوڵی چاکردنی هەڵەکانی کۆمەڵگەی کوردیان نەداوەو خۆیان حەشارداوە” ئەرکی ئێمە لەدەرەوەی ولات گەیاندنی شتەباشەکانە بۆ ناوخۆی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

…….ماوەیەکە باس لەوە ئەکرێ کە خەڵکانێک خۆزگە بە زەمانی بەعس ئەخوازن و لێرە و لەوێ وێنەیەکی سەددام بڵاو ئەبێتەوە تا ئەو حەدەی کە سەعاتی دەستی بە وێنەی ” زێڕە” ەوە لە بازاڕا ئەفرۆشرێت ، رەنگە وەک دیاردەیەک لای خەڵکە ئاساییەکە سەیر و سەمەرە بێ ، بەڵام گەر تۆزێک لە دەور و پشتمان وورد بینەوە بەعس وەک ” فیکر ” ئێستاش ” نافذ المفعول “ە و بەعسیەکانیش لە ناومانا سەربەرز و […]

ئای… ئای… چه نده به ئازاره چه نده غه مگین ودل برینداره ده نگی ئه و موسیقایه ی که له کا سه ی ده وله مه نده کانه وه دیت وله نا و گویچکه ی بیده نگی  هه ژاره کان ده زرینگیته وه؟؟!!

هاوپۆل : هۆنراوە

تەلەفزیۆنی فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران فەرماندەیەكی نوێی بۆ سوپای پاسدارانی وڵاتەكەی دیاریكردوە. ئەمڕۆ یەكشەممە، تەلەفزیۆنی فەرمی تایبەت بە كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، فەرماندە “حسێن سەلامی” وەك فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی وڵاتەكەی ناساندوە، ئەوەش دوای چەند رۆژێك لە بڕیارەكەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دێت كە ئەو سوپایەی وەك گروپێكی تیرۆریست لە لیستی تیرۆری وڵاتەكەیدا هەژماركرد. […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

  سلێمانی پێك نەهاتوە تەنها لە یەك ناوچەو  چەند گەڕەکێک” کەدێرینترینیان مەڵکەندی، کانیئەسکان، کۆیژە، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن” بەڵکو   سڵێمانی دەیان ناوچەی بەرفراوانی لە شارۆچکەو گوندی بەردەکەوێ و خەڵکەکەی خۆیان بەهاوڵاتی سلێمانی دەزانن” وەك دوکان و قەلادزێ و  دەربەندی بازیان قەرەداغ و هەندێك لە ناوچەکانی گەرمیان و شارباژێڕ کە دوقەزاو سەدان گوندی لەخۆگرتوە و  هەڵەبجەی جاران و شارەزور ناوپارێز تا دەگاتەوە بە سنورەکانی تری ئێران” خەڵکی ئەم ناوچانەی ئاماژەم پێداوە ڕەنگ […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەوەڵامی بەرپرسانی کۆریای باکوردا کە رایانگەیاندبو چیتر مامەڵەی لەگەڵدا ناکەن رایگەیاند، هیچ شتێک لەوبارەیەوە نەگۆڕاوە و هەر ئەو سەرپەرشتی تیمی دانوستانەکانی ئەمریکا دەکات. بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە لەمیانەی کۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەوەڵامی بەرپرسێکی کۆریای باکوردا کە رایانگەیاندبو، چیتر مامەڵەی لەگەڵ ناکەن رایگەیاند، هیچ شتێک لەوبارەیەوە نەگۆڕاوە و هەر ئەو سەرپەرشتی تیمی دانوستانەکانی ئەمریکا دەکات. دوێنێ هەینی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی دووبارە نۆژەنکردنەوەی کڵێسای نۆتردام تەنها کێشەیەک نییە کە وڵاتەکە پێویستە چارەسەری بکات رێپێوانیان ئه‌نجامدا. به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ جارێكی دیكه‌ خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیانداوه‌ بچنه‌ ناو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌وه‌. هێزە ئه‌منییه‌كانی فەڕەنسا لە پاریسی پایته‌خت بڵاوبونەتەوە بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەگەری توڕەیی خۆپیشاندەرانی ناڕازی، هاوكات له‌ خۆپیشانده‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا 70 كه‌س ده‌ستگیركراون. هاوکات هێلەکزەردەکان چەند خۆپیشاندانیکی دیکەشیان لەدەوروبەری […]

هاوپۆل : هەواڵەکان