سێ وەزیری باڵای حکومەت هۆشیارییان داوەتە تێریزامەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا  کە ئەگەر لەماوەی چەند رۆژی داهاتو نەگاتە رێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا پێویستە پرۆسەی جیابونەوەکە دوابخات. بەپێی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی (بی بی سی نیوز)، هەریەک لە ئەمبار روت، دەیڤد کوەیک و گرێگ کلارک لەنوسینێکدا ئەمڕۆ شەممە رایانگەیاندوە ئەگەر لەماوەی چەند رۆژی ئایندە تێریزامەی لەگەل ئەوروپا نەگاتە رێکەوتنێک ئەوا لەپەرلەمان پشتگیری درێژکردنەوەی بڕگەی (50)ی دەستور دەکەن بۆ دواخستنی پرۆسەی جیابونەوەکە و بەهیچ […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی تاسی روسی، ئەمڕۆ شەممە 23/2/2019 کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور بەمەبەستی کۆبونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەپی سەرۆکی ئەمەریکا  لەڕێگای شەمەندەفەرەوە گەشتەکەی بۆ ڤێتنام دەستپێکردوە. ئاژانسەکە ئەوەشی گواستۆتەوە چەند کاتژمێرێک بەرلەدەستپێکردنی گەشتەکەی کیم جۆن ئون،  بەرپرسانی ڤێتنام رایانگەیاندوە لەماوەی “چەند رۆژی ئایندەدا”  سەرۆکی کۆریای باکور بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە وڵاتەکەیان. بڕیاروایە دوەمین کۆبونەوەی لوتکەی ئەمەریکا و کۆریای باکور بەئامادەبونی هەریەک لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا و کیم جۆن ئونی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەمڕۆ پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) سەرپیل کەمالباى بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا کاندید کرد. سەرپیل کەمالباى، لە شارى 1964 لە ناوچەى ئەرداهان لەدایک بوە و قۆناغەکانى خوێندنى ناوەندى و ئامادەیی هەر لەوێ تەواو کردوە، دواتر لە ساڵى 1978 خێزانەکەى کۆچیان کردوە بەرەو ئیستەنبوڵ و لەوێ لەزانکۆى ئیستەنبوڵى تەکنیکى بڕوانامەى لە بەشى هەندەسەى کیمیایی بەدەستهێناوە. هەر لە سەرەتاى تەمەنیەوە تێکەڵى کارى سیاسى بووە، لە ساڵى 2015 تا ساڵى 2017 هاوسەرۆکى پارتى […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

وتەبێژى کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا بڕیاریداوە بەشێک لە سەربازانى وڵاتەکەى کە خۆى لە نزیکەى 200 سەرباز دەبینێتەوە لە خاکى سوریا بهێڵێتەوە. سارا ساندەرس وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندوە، بڕیاردراوە بەشێک لە سەبازانى ئەمریکا لە خاکى سوریا بۆ ماوەیەکى کاتى بهێڵرێنەوە کە خۆى لە نزیکەى 200 سەرباز دەبینێتەوە. ئەو 200 سەربازە دابەشدەکرێن بۆ دو ناوچە   بە وتەى ساندەرس ئەو 200 سەربازە دابەشدەکرێن بۆ دو ناوچە، بەشێکیان لە باکورى رۆژهەڵاتى سوریا و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند:”ئه‌مریكا هه‌موو هێزیی خۆى بۆ فشارخستنە سەر ئێران بەکارهێناوە و هه‌موو كه‌سێکیش ملى بۆ کەچ کردوە”. محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاندوە، سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران بۆتەهۆی کەمبونەوەى هەناردەکردنى نەوت لە دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە بۆ خوار یەک ملیۆن و نیو، کە ئەمەش کەمترە لەو رێژەیەى پێش ئیمزاکردنى رێککەوتننامەى ئەتۆمى هەناردەى دەرەوە دەکرا. زەریف وتویەتى: “ئه‌مریكا هه‌موو هێزیی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

زمــــانی کـوردیــــــم شـــــیـرینە شـــــــیـرینـتر لـە هەنگـویـــــــنە کۆنــتـریـن زمـــــانی زەمـیــــــنە زمـانی خوێــندن و نووسـیــــــنە *   *   * کــوردی زمــــــانی دایــــــــکـمە گـەشـــــــــــەکـردنی بـــــــــاکـمە هـــەردەم لـە دڵــــی پــــــــــاکـمە پێـناســەی گــــەل و خــــــــاکـمە *   *   * کـوردم و کوردیـــم خـۆشــدەوێت هــــــــــیـوادارم پێـشــــــــکەوێت بـۆ جـیـــــهانـیش دەرکـــــــەوێت کــــوردی قـــەت دوانـاکـــــەوێت *   *   * مـن رێکــنووس و جـوانـــــوسـم بـە پێـنـــــووس لـە لـێـنــــووسـم بـە کــــــــــــــوردی دەنـــــووسـم کــــــــــــوردیـیە چـارەنـــــووسـم *   *   * بـە کـــــوردی دەخـوێـــــــنـمەوە هـۆنــــــــراوە دەهــۆنـــــــــمەوە بـە کــــــوردی […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

بە واتای ئاشکردنەوەی گروپ و تاقم نییە بۆ مەرامی کورتی سەرخستن و بردنەوەی دەستکەوتی کەم و کاتی.! پارتی بۆ ئاشتکردنەوەی یەکێتی و، یەکێتی بۆ ئاشتکردنەوەی پارتی، دوای ٣١ ی ئاب، ڕێککەوتنی ستراتیژیان بۆ دەستکەوتەکان، واژۆ کرد.! ھەردووکیان بە عەقڵی ڕازیکردنی پلەو پۆست و بەرژەوەند خوازی ، ئەو یەکگرتنەوە و پێکەوە کارکردنیان ڕێکخستبوو، نەیش گەیشتنە ئەنجام.! ئەوان بۆ بەرژەوەندی سەرانی ھەردوو لا ڕێککەوتبون نەک بۆ خەڵک و دواڕۆژەکەی.کاتێک بەرژەوەندییە کەسییەکان تێکچوون، […]

هاوڵاتیه‌كى كوردى باكورى كوردستان له‌به‌رده‌م دادگایه‌كى ئه‌ڵمانیا ئاگرى له‌ جه‌سته‌ى به‌ردا و نامه‌یه‌كیشى له‌پاش خۆى جێهێشتوه‌. ئاژانسى هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، ئۆگور شاكار كه‌ هاوڵاتیه‌كى كوردى خه‌ڵكى دێرسیمى باكورى كوردستانه‌ له‌ شارى كریفلدى ئه‌ڵمانیا وه‌ك هه‌ڵوێستێك له‌ دژى گۆشه‌گیركردنى عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان، ڕێبه‌رى پارتى كرێكارانى كوردستان”په‌كه‌كه‌” ئاگرى له‌ جه‌سته‌ى خۆى به‌رداوه‌ و خۆى سوتاند. له‌به‌رده‌م دادگایه‌كى وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌ به‌نزین خۆى سوتاند ئۆگور شاكار-ى ته‌مه‌ن 40 ساڵ، كه‌ كاتژمێر 10:00 سه‌ر له‌به‌یانى چوارشه‌ممه‌، له‌به‌رده‌م […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

نووسەر و رۆماننووسی بە ناوبانگی تورکی (ئۆرهـان پامـوک) لە (٧ی/ یونی/١٩٥٢) لە شاری (ئەسـتەنبوڵ) لە تورکیا لە خێزانێکی خۆشگوزەرانی رۆشـنبیر لە دایکـبووە. ئۆرهـان پامـوک سێ سـاڵ لە کۆلـێژی ئەنـدازیـاریی بێناسـازی لە زانکـۆی ئەسـتەنـبوڵ خوێندی، وازی لێهێنا و تەوای نەکرد. چووە بەشی رۆژنامەوانی و تـەواوی کـرد، بەڵام ئەم زیاتـر هۆگـری جیهـانی خوێنـدنەوە و نووسـین بوو.. ئۆرهـان دەڵـێت:” رۆژێکـیان پەرتووکـێکم خوێنـدەوە.. هەموو ژیانمی گـۆڕی” پامـوک دوای حـەوت سـاڵ لـە خوێنـدنەوە و نووسـین، […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە ڕێکەوتنی گۆران و پارتی, چەند پرسیارێکی سادە لە بڕیابەدەستانی گۆران یەکەم: دەقی ڕێکەوتنەکەتان لەگەڵ پارتیدا جگە لە کۆمەڵێک ڕستەی گشتیی‌و مەتاتی‌و ئێنشائی، چیتری تێدایە؟ کوا سەقفی زەمەنی؟ کوا میکانیزمی جێبەجێکردنەکان؟ ھیچ بەروارێک‌و سەقفێکی زەمەنی نیە بۆ ھیچ یەکێک لەخاڵەکان، زۆر بەکەمی‌و لاوەکیانە باسی دەسەڵاتی دادوەری کردوەو ھاتوە: کەس نابێت بەبێ بڕیاری دادگا زیندانی بکرێت. بەڵام نزیکەی مانگێکە ٢٢ کەس بەبێ دادگاییکردن لەبادینان زیندانن‌و […]