باس لەکوردی نوێ دەکە ین . چەند ئەخلاقێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و سەربازی   پڕ گرنگی تیایە  بەخاڵ دەخەینە ڕوو. ۱/ئازاو خۆڕاگرو تەسلیم نەبوون و پڕ ئیرادەن. ۲/بەر لەهەر دەوڵەت و  هێزێک پشت بەخۆیان دەبەستن . دۆستایەتی و هاوپەیمانیش ڕەت ناکەنەوە . بەڵام نابنە کارتێکی هەرزان بەدەست هیچ دۆست و هاوپەیمانێک ، تا لەبەرژەوەندی خۆیان بەکاریان بهێنن . ۳/لەڕووی دبلوماسیەوە ژن و پیاویان لەهەوڵدان و بەئاگاو هوشیارو دڵسۆزن . ٤/  خاوەن […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

    فەیلەسوفی پراگماتیکیی و پەروەردەناس(جۆن دێوی) دەڵێت: هەموو شتێک لەم دنیایەدا دەبێت لە خزمەتی مرۆڤدا بێت، بەو واتایەی مرۆڤ ئەو خۆریە، کە هەموو ئەوەی هەیە لە سەر گۆی زەوی دەبێت بەدەوری مرۆڤدا بسوڕێتەوە، هەرچ بیر و ئایدایەک، یان هەرچ دیین و ئاینزایەک، هەرچ زانستێک لە خزمەتی مرۆڤدا نەبوو، پوچە. هەڵبەت ئەم قسەیە زۆر هەڵدەگرێت کە لێرەدا ڕەنگە دەرفەتی ئەو هەموو لێکدانەوەیە نەبێت. بەڵام مەبەستی دێوی ئەوە نییە هەموو سروشت […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

بزووتنەوەی گۆڕان لەیەکەم سەرهەڵدانیدا لە ۲٥ی۷ی۲۰۰۹ وەک یەکەم هێزی بەرهەڵستکاری دژی سیستەمی حوکمڕانی لەهەرێم دەرکەوت، دژی نادادی کۆمەڵایەتیدا. ئەم سەرهەڵدانە کۆمەڵگای کوردی شڵەقاند. جوڵە و هێزی گەورەی پێدا، لەدوای راپەڕینەوە بۆیەکەم جاربوو کۆمەڵگای کوردی بەم شێوەیە دژایەتی خۆیان لەڕێگای دەنگدانەوە بەدەستەڵات بڵێن ڕوو لەهێزێکی تازەبکەن. بەم هەنگاوەی خەڵک دژی دەستەڵات دەستەڵات ترسێکی گەورەی کەوتە دڵەوە. لەیەکەم خولی ئۆپۆزسیۆن بزووتنەوەی گۆڕان پەرلەمانی کوردی جوڵەتێخست و بەکۆمەڵگای کوردی ناساند، لەناو پەرلەمانیشدا بووجەی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

لانی کەم لە مێژوی سەد ساڵی ڕابردودا هیچ کاتێک کورد هێندە زەلیل وتێکشکاو، ڕسواکراو، چاوشۆڕ نەبووە، هیچ کات کەسایەتی تاکی کورد هێندە بێموراڵ و لاواز نەبووە،هیچ خۆ ماندوکردنێکی ناوێ، بە تەنها چاوگێرانێک بە شاشەی تیڤیەکان، سۆشیال مێدیا، ئەو ڕاستیانەت بۆ دەردەکەوێت. هەردەسەلاتێ خاوەن کەسایەتی و مرۆدۆست وئازادیخواز بێت، فەرهەنگەکەی پێچەوانە دەبێتەوە بۆ ناو خەڵکو ئەوانیش وا دەبن، بە پێچەوانەوە هەردەسەڵاتێ ڕسوا، دەست پیس ونۆکەر سیفەت وچەماوە بێت، هەمان فەرهەنگ عەکس […]

سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بە خراپبونی ڕەوشی ئابوری وڵاتەکەی. حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندوە “وڵاتەکەی ڕووبەڕووی قورسترین قەیرانی ئابووری بۆتەوە لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا و حکومەت بەرپرس نیە لەوە بەڵکو ئەمەریکا بەرپرسە لەو قەیرانە”. حەسەن ڕۆحانی ئاماژەی بەوەشداوە “هۆکاری سەرەکی کێشەکانمان فشارەکانی ئەمەریکا و شوێنکەوتووانیەتی. نابێت لۆمەی حکومەت بکرێت کە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات لەسەر سیستمی ئیسلامی”. ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بەهۆی سزاکانی سەرۆکی ئەمەریکاوە […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، دوای سەپاندنی سزاکانی وڵاتەکەی بەسەر کەرتی نەوتی ڤەنزوێلادا لەئێستادا سەرۆکی ئەو وڵاتە ئامادەی دانوستانە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن. دادگاى باڵاى ڤەنزوێلا گوایدۆی بە ئامانج گرتوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،” دادگاى باڵاى ڤەنزوێلا گوایدۆی بە ئامانج گرتوە، و پێشبینیدەکرێت خۆپیشاندانێکی گەورە لە ڤەنزوێلا ئەنجامبدرێت”. سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، دەشڵێت،”وا باشترە ئەمەریکییەکان سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن، تا […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

سیناتۆرێكى كۆمارییه‌كان، ره‌شنوسی هەموارکراوی یاسایه‌كى پێشكه‌شى كۆنگرێسی وڵاتەکەی كرد، ئه‌وه‌ش بۆ به‌هێزكردنى ئاسایشى ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. پێگه‌ى فه‌رمى، سیناتۆر جۆن کەنەدی بڵاویكرده‌وه‌، پرۆژەکە بەناونیشانی، دەسەڵاتی بەکارهێنانی هێز بۆ پاراستنی کوردەکانی سوریا یەو تێیدا داوای پاراستنی کوردەکان دەکات پاش کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا، و به‌پێى پڕۆه‌ژه‌كه‌ “سه‌رۆكى ئه‌مریكا رێگه‌ى پێده‌درێت فەرمان به‌ به‌كارهێنانى هێز بکات بۆ پاراستنى كوردانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا”. بنەمایەکی ئه‌خلاقى له‌ سیاسه‌تى […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

سەرۆکوەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، داوا لەیەکێتی ئەوروپا دەکات لەبارەی کشانەوەی وڵاتەکەی دەرگای گفتوگۆکان بکەنەوە. بەپێی زانیارییەکانی ( بی بی سی نیوز) تێریزامەی سەرۆکوەزیرانی بریتانیا رایگەیاندوە، پرسی کشانەوەی وڵاتەکەی بەپلانێکی نوێوە دەخاتەوە بەردەم بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا و داوایان لێدەکات دەرگای گفتوگۆکان بکەنەوە. یەکێتی ئەوروپا لەماوەی رابردودا رەتیکردۆتەوە هیچ گۆڕانکارییەک لەو رێککەوتنەدا بکات کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بریتانیا لەسەری واژۆیان کردوە، پەرلەمانی بریتانیاش گفتوگۆی چڕوپڕی لەبارەی بەشێک لەخاڵەکانی ئەو رێککەوتنە کردوە و بەهەندێک لەخاڵەکان […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

                                                                     (خەرمـانلۆغە) یەکێکە لە بیرەوەرییە شیرینەکانی تافی منداڵیم، نەریتێکی کوردەواریی خۆشی منداڵانی کورد بوو. لە سەرەتای ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوو منداڵ بووم، ماڵـمان لە دێـی “گۆگـجە” لە ناوچەی شـوانی سەر بە پارێـزگـای کەرکـووک بوو. هاوینان جووتیارەکانی دێیەکەمان کە بە داس دروێنەی گەنم و جۆیان دەکرد، رۆژانە بە شەغـرە، بە گوێدرێژ و هێستر دروێنەکانیـان دەگواستنەوە بۆ شوێنی خەرمانەکـانیان کە زۆر نـزیک بوون لە ماڵەکانی دێیەکەمانەوە. کە دروێنە تەواو دەبوو، نۆرەی گێرەکردن […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

سەرۆکى ڤەنزویلا بڕیاریدا باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانى وڵاتەکەى لە ئەمریکا دابخات و تا رۆژى شەممە سەرجەم کارمەندەکانى بگەڕێنەوە وڵاتەکەى. رۆژی چوارشه‌ممه‌، خوان گوایدۆ سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزویلا کە هاوکات سەرۆکی پەرلەمانى ئەو وڵاتەیە، رایگەیاند: ئێستا من سەرۆکى کاتى ڤەنزویلام و ئێستا نیكۆلاس مادورۆ ناناسم. دوا بەدواى ئەوەش دۆنالد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا پشتگیرى لە سەرۆکى ئۆپۆزسیۆنى ڤەنزوێلا کرد وەک سەرۆکى ئەو وڵاتە ناساندى، ئەوەش کاردانەوەى توندى سەرۆکى ئێستاى ڤەنزویلاى بەدوادا هات. ڤەنزیلا […]

هاوپۆل : هەواڵەکان