لەسلكی عەسكەریدا، لە ٩٠٪‏ی تەمبەڵ و ساقیت و نەزان بوون ئەوانەی سەرشانیان نەخشێنرا بەڕوتبەو یەك ڕەوە چەكداریان وەپێشكرا. ئینجا سەیركەن؛- -دوو ساقیت وەزیری چوار وەزاڕەتن. -ساقیتێك لەژێرناوی حزبێكی دیموكڕات مامەڵەی (مەڕجەع) دەكات. -چوار ساقیتیتر لەتەنیشت ئێرانەوە بوونەتە بڕیاردەری چارەنوسی وڵات، چونكە شۆڕشزادەكانی ئەم سنورەن. -بەھەموو سوپای توركیا كە نۆیەمینی سەر ئاستی جیھانە ٨٢١ فەرماندەی عەسكەری ھەیە، كەچی لەم ھەرێمی كوردستانە ١٣٤٦ ڕوتبەی باڵای عەسكەری (لیوا، عەمید، عەقید) ھەیە. ئەفسەری ڕوتبە […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ئایا دەکرێت کەسێکی مرۆڤدۆست، ناسیۆنالیزمی بێت؟ یان ئایا دەکرێت کەسێکی ئیمانی و عیرفانی، ناسیۆنالیزمی بێت؟ یان  دەکرێت کەسێکی ناسیۆنالیستی، مرۆڤدۆست و عیرفانی بێت؟ یان ناسیۆنالیستی و مرۆڤدۆستی و عیرفانی چ دژبەرییەک لە نێوانیاندا هەیە؟ یان عیرفانی و مرۆڤدۆستی و ناسیۆنالیزمی تەبایەتیان لە نێواندا هەیە؟ یان بە مانایەکی دیکە دەکرێت تەبایەتی لە نێوان ئەم سێ چەمکەدا دروست بکرێت؟  بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە سەرەتا چەمکەکان شرۆڤە دەکەین و دواتر شرۆڤەی بارودۆخی کورد […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ماوەی چوار رۆژە بەشێک لە حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داخراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دۆناڵد ترەمپ و کۆنگرێس نەگەیشتوونەتە ڕیککەوتن لەسەر خەرجییەکانی دروستکردنی سنوور لە نێوان ئەمەریکا- مەکسیک. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جەختدەکاتەوە لەوەی، پێویستە دیموکراتەکان کۆتایی بەو قەیرانە بێنن، هەرچی ڕێبەرانی دیموکراتەکانیشن لە کۆنگرێس لۆمەی ترەمپ دەکەن بەوەی وڵاتەکەی ڕادەکێشێتە ناو گێرەشێوێنییەوە. دۆناڵد ترەمپ و دیموکراتەکانیش لە پێش ڕۆژی لەدایک بوونی عیسا یەکتریان بە پەکخستنی بەشێک لە حکومەتی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاریی ئەنبار رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوو بنکەی سەربازیی لە رۆژاوای عێراق لە نزیک سنورەکانی سوریا دامەزراندووە. فەرحان دیلمی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاریی ئەنبار بە ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی راگەیاند، لە ئێستادا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوو بنکەی سەربازی لە نزیک سنورەکانی سووریا هەیە، کە یەکێکیان دەکەوێتە باکووری ناوچەی رومانە لە شاری ئەلقائیم لە نزیک سنوورەکانی سووریا، بنکەکەی دیکەیان دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری رووتبە لە رۆژاوای رۆمادی، کە کەمتر لە 100 کیلۆمتر مەودای […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

جیاواز له‌و چیرۆكه‌ی له‌باره‌ی چاره‌نوسی ئه‌دۆڵف هیتله‌ری سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیای نازی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئێستا چیرۆكێكی دیكه‌ بوه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنج. به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا كاری له‌سه‌ر كردووه‌، باس له‌ هه‌ڵاتنی هیتله‌ر له‌ دواساته‌كانی ده‌سه‌ڵاتیدا له‌ به‌رلینه‌وه‌ بۆ ئه‌رژه‌نتین ده‌كرێت، كه‌ له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ هاتووه‌، هیتله‌ر به‌ ژێر ده‌ریاییه‌كی ئه‌ڵمانی له‌ جۆری (یو 3523) دوای دوو هه‌فته‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆكوشتنی، به‌ره‌و ئه‌رژه‌نتین هه‌ڵاتووه‌. گه‌رچی له‌ساتی چونه‌ ناوه‌وه‌ی سوپای یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران بۆ […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

ئێوارەى ئەمڕۆ برێت ماکگۆرک نێردەى تایبەتى سەرۆکى ئەمریکا بۆ شەڕى داعش لە عێراق دەستى لەکارکێشایەوە. ئاژانسى هەواڵى ئاسۆشەیتدپرێس بڵاویکردەوە، کە برێت ماکگۆرک نێردەى تایبەتى سەرۆکى ئەمریکا بۆ شەڕى داعش لە عێراق دەستى لەکارکێشاوەتەوە، بەهۆکارى ناڕەزایی بوونى لەبڕیارى دۆنالد ترەمپ لەسەر کشانەوەى هێزەکانیان لە سوریا. دواى بڕیارەکەى ترەمپ بۆ کشانەوەى هێزەکانى وڵاتەکەى لە سوریا، ئەمە دووەمین بەرپرسى باڵاى وڵاتەکەیەتى کە لەدژى ئەو بڕیارە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، ئەوەش دواى ئەوەى رۆژى 21 کانوونى […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

  لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆی سوریا بە دەستێوەردانی دەرەکی لە ساڵی 2011 دا، کورد لە خۆرئاوای کوردستان هێزی دروست کرد بۆ پاراستنی نەتەوە و خاکی. بۆ پاراستنی خۆی هێڵی سێیەمی هەڵبژارد، نەبوو بە دۆستی نەیارەکانی ئەسەد لە بەرژەوەندی نەیارەکانی ئەسەد، نەبوو بە هاوپەیمانی ئەسەد دژی نەیارەکانی ئەسەد و ڕژێمەکەی. واتا نەبووە دەردەستی هیچ کام لە بەرە نەیارەکان. بەڵکو بەپێی بەرژەوەندی نەتەوەیی هەنگاوی هەڵناوە، بەو مانایەی گەر هاوکار و هاوپەیمانی هەر […]

    ئێمەی کورد هەمیشە بەو شتەی کەعەقڵمان پێیەوە بەنج دەکرێت هەربەوشتەش دەکوژرێین. کاتێک تورکیای ئەکەپە بەناوی ئاین خۆی میکیاج دەکات، کۆمەڵێک کەسی بئ ئامانج و دوای دەکەون یا پاڵپشتی ستەمکاریەکانی دەکەن، بئ ئاگان لەوەی ئامانجی ئۆردۆغانی ئیسلام پەروەرو کەمال ئەتاتورکی کۆمۆنیست پەروەر یەک ئامانجە، ئامانجی هەردووکیان باڵاکردنی دەوڵەتی تورک و زاڵکردنی تورکە لەخودی تورکیادا. کۆمەڵ کوژکردن و لەناوبردنی گەلەکانی تری ناو تورکیایە بەتایبەتیش گەلی کورد. لەکاتێکدا ئۆردۆغان لەکوێ تورکێکی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

ھیچ نەتەوەیەک نەک ئەوەی بەتورکیا-یەکی ھیچ، بەئەمریکای زلھێزو بەڕێوەبەری جیھانیش تێک ناشکێت، ئەگەر خودی نەتەوەکان لەناوخۆی خۆیاندا گروپ و ڕێکخراوو کەسانی دژ بەنەتەوەی خۆیی تێدانەبێت، نەک ھەبێت و ئەو ھەبوونەش بەئاشکراو بەئازادی بێن و بڕۆن و دژایەتیەکە بکەن (وەک نمونەی کورد)!؟ کاتێک تۆ ئەبینی ئەمریکا بەھێزو بڕیاردەری گۆڕانکاری و زلھێزە، ئەمە لەدەرەوە وایلێنەھاتووە، بناغەی ئەم بەھێزی و زلھێزیەی لەناوخۆوە چەکەرەی داوە، نەتەوەییبوون و خۆشویستنی نیشتیمان و دڵسۆزی بۆ گەل و […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

بەپێی پێگەیەكی هەواڵگیری، بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەباكووری سوریا، كە لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە دەركراوە، “مەترسی گەورە” لەسەر ئەمریكا دروست دەكات. پێگەی “دیبكا”ی هەواڵگیری ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، كە بەكشانەوەی ئەمریكا لەو ناوچانە، دەسەڵاتی ئێران‌و حیزبوڵڵای لوبنانی لەسوریا زیاتر دەبێت. پێگەكە هەروەها بڵاویكردەوە، زیادبوونی دەسەڵاتی ئێران‌و حیزبوڵڵا لەسوریا مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست دەكات‌و وا لەتەلئەبیب دەكات، خۆی راستەوخۆ رووبەڕووی ئەو دوو لایەنە ببێتەوە. دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رۆژی چوار شەممە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان