بەپێی دواین زانیاری میدیاکان لەبارەی دۆسیەی خاشقچی، تەرمی ئەو ڕۆژنامەنوسە سعودیە لەڕێی ماددەی هایدرۆفلۆریک ئەسیدەوە توێنراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری، ئاسەواری بەکارهێنانی ماددەی هایدرۆفلۆریک ئەسید، کە ماددەیەکی بەهێزە لە تواندنەوەی ماددە ڕەقەکان، لەناو بیری ماڵی محەمەد ئەلعوتەیبی، کونسوڵی سعودیە دۆزراوەتەوە. سەرچاوەیەک لە لیژنەی لێکۆڵینەوەی دۆسیەکە بە کەناڵەکەی راگەیاندووە، تەرمی خاشقچی لەدوای کوشتنی لە یەکێک لە ژوورەکانی ماڵی محەمەد ئەلعوتەیبی بەو ماددەیە توێنراوەتەوە و پاشماوەکەی فڕێدراوەتە ناو بیرەکەوە. هەر بەپێی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە شاری لۆس ئەنجلس-ی کالیفۆرنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ١١ کەس بوونە قوربانی. بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، کەسێک لەیەکێک یانەی شەوانەکانی شاری لۆس ئەنجلس-ی کالیفۆرنیا دەستڕێژی گوللەی کردووە و بەهۆیەوە ١١کەس کوژراون و برینداربوون. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شارەکە ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئیستا ئاماری کوژراوەکانیان لەبەردەستدا نیە و هەموو بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە. هەروەها ئەوەشی خستوەتەڕوو کە تەقەکەرەکە دوای ڕووداەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە.

هاوپۆل : هەواڵەکان

لەگەڵ دەستپێکی قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا لە دژی ئێران، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ناوی سەدان کۆمپانیا و کەسانی سزادراوی ئێرانی یان دەرەکیی کە پەیوەست و پەیوەند بە ئێرانەوەن بڵاوکردەوە. ئەم ناوانە کە بڵاوکراونەتەوە زۆربەیان پەیوەست و پەیوەندن بە چالاکی بانکی و نەوتی کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە کە پلەداران و بەڕێوبەرانی ئێستاو پێشووش دەگرێتەوە. ناوەکان بریتین لە: بانکەکان، (بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران، بانکی سامان، بانکی سەرمایە، بانکی نیشتیمانی ئێران، بانکی پیشەسازی و […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی فەڕەنسا، 6 کەسیان بەتۆمەتی پلاندانان بۆ کوشتنی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دەستگیرکرد. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز-ی ڕاگەیاندووە، ئەو 6 کەسە پلانێکی چریان داڕشتووە بۆ “کوشتن یاخود زیانگەیاندن” بە سەرۆکی فەڕەنسا. بەپێی زانیاریەکان 6 تۆمەتبارەکە سەر بە گروپێکی ڕاستڕەون و لە سێ شاری جیاوازی فەڕەنسا دەستگیرکراون. پێشتر ئیمانویل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو، خەمساردی بەرپرسانی ئەوروپا لە سەرهەڵدانی گروپە راستڕەوەکان لە ساڵانی 1930، بووە هۆی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سه‌باره‌ت به‌ بڕیارى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێدانى به‌خشیش به‌و كه‌سانه‌ى زانیارى له‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكى په‌كه‌كه‌ ده‌ده‌ن ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ هیچ كه‌ڵكى نییه‌. ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا به‌ میدیاى فه‌رمى وڵاته‌كه‌ى وتووه‌،  “به‌ پارێزه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م بڕیاره‌ ده‌كه‌ین، بۆ ئێستا هیچ كه‌ڵكی نییه‌ و پێمان وایه‌ له‌ ده‌ركردنی دواكه‌وتوون”. ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ بڕیاریدا بڕى ١٢ ملیۆن دۆلار بەو کەسانە بدات کە زانیاری له‌سه‌ر هه‌رسێ به‌رپرسى باڵاى په‌كه‌كه‌،(موراد قه‌ره‌یلان، […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

دوای ئەوەی بەرپرسانی سعودیە بە فەرمی هەواڵی کوژرانی جەمال خاشقچیان بڵاوکردەوە، میدیاکانی تورکیا زانیاری نوێیان لەبارەی تەرمی نوسەر و ڕۆژنامەنوسە سعودیەکە بڵاوکردەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕی “خەبەرتورک” بڵاویکردوەتەوە، خاشقچی دوای ئەوەی کوژراوە، تەرمەکەی لەلایەن چەند کەسێکەوە گوازراوەتەوە بۆ مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد و بە مەبەستی شاردنەوەی ڕادەستی هاوڵاتیەکی تورک کراوە کە خەڵکی ماردین-ی باکووری کوردستانە. لە ئێستادا پۆلیسی تورکیا بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن کە تەرمەکەی خاشقچی شاردوەتەوە و بەپێی زانیاریەکان بەرپرسانی […]

هاوپۆل : هەواڵەکان

ماڵی ئێمە و ماڵی قەشەنگی هـاوڕێم، لە شاری سلێمانی لە گەڕەکێک داین، بۆ یەکەمین جـار هـەر لـەم قوتابخـانەیەی ئێستمان لە پـۆلی یەکەمی بنەڕەتـیدا، یەکـتریمان نـاسی و بوویـن بە دوو هـاوڕێی دڵسـۆز و خۆشـەویست. باوکـم کوتاڵفـرۆشێکی دەوڵەمەندی ناسراوە، دووکـانێکی گـەورە و کۆگـایەکی گەورەی کوتاڵی هەیە، بە تـۆپ و بە مەتـر کوتاڵ دەفـرۆشێت. پیاوێکی بەرچـاوتێر و یارمەتیدەر و بەخشـندەیە.. باوکی قەشەنگيش قۆنـاغی خوێندنی ناوەنـدی تەواوکردووە، شـۆفـێری پاسێک بوو، لە نێوان سلێـمانی و […]

هاوپۆل : ئەدەبی مناڵان

بەنداوێك تەواوی ھەرێمی كوردستانی دەرباز دەكرد لەكێشەی نەبوونی كارەبا. ھەولێرو نیوەی ئەو زەویانەی دەكەونە ناو ئیدارەی پارێزگای دەھۆك و دەوروبەری موسڵی بەراو دەكردو كشتوكاڵ دەچووە قۆناغێكی پێشكەوتوو. دەبوو بەگرنگترین سەرچاوەی دابین كردنی ئاوی خواردنەوە. سەدان پڕۆژەی گەشتیاری بەھۆیەوە دروست دەكران. سامانی ماسی دەگەیشتە ئاستێكی بەرز. كاریگەری باشی دەكردە سەر كەش و ھەوای ناوچەكە. دەتوانرا بەشێك لەو ئاوە بەتۆڕێكەوە ڕابكێشرێتە ھەوڵێرو بەنداوی بچووك بچووكی پێ دروست بكرێت، بۆ جوانكردنی سیمای شار. […]

بێگومان هەموو دایکان و باوکان ئاواتەخوازی ئەوەن، کە منداڵە خۆشەویستەکانیان لە هەموو بوارەکانی ژیانیاندا، ئازا و بوێر و دلێربن، بڕوا و متمانەیان بە تواناکانی خۆیان هەبێت؛ بە ئەوپەڕی ئازادی و ئازایەتیشەوە، بە بێ ترس و شەرم، گوزارشت لە هزر و لە راو لە راز و نیـازە پاکەکانیان و لە بۆچوونەکـانی خۆیـان بکەن. ئازایەتی ئەدەبی، خەسڵەتێکی گرنگ و جـوانە لە خەسڵەتە ئەرێنییەکانی هەر مرۆڤێک. خەسڵەتێکی زۆر پێویستە و بەشێکی سەرەکییە لە […]

هاوپۆل : هەمەڕەنگ

لە یادی چوار ساڵەی ڕۆژی كۆبانێ دا، توركیا هێرشدەكاتەسەر ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لەناویاندا كانتۆنی كۆبانێ، ئەردۆغان بەردەوامە لە ناردنی هێز بۆسەر سنورو لە دوای داگیركاریی عەفرین چاوی بڕیوەتە ناوچە كوردییەكانی دیكە. گەلی كورد یادی ڕۆژی كۆبانێ بە خۆپیشاندان دژی توركیا دەكاتەوە، ئەمڕۆ هەزاران كەس لە قامیشلۆ بۆ ئەو مەبەستە ڕژانەسەر شەقامەكان، لە سویسراو فەڕەنساش كوردستانییان هێرشەكانی توركیایان ئیدانەكردو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. هاوكات هێزەكانی سوریای دیموكراتیش كە یەپەگە پێكهێنەری سەرەكییەتی، تەواوی هێرشەكانی لە دژی داعش ڕاگرتووە، […]